حكم الحج من غير مَحرم

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: حكم الحج من غير مَحرم
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه الشيخ محمد صالح المنجد، ونصه: « عندما كان عمر زوجتي 14 سنة حجت مع والدتها وأختيها وزوج أحد أختيها وهو ليس بمحرم لها ، لم تكن تعلم ذلك الوقت بأن المرأة يجب أن تحج مع محرم ، فهل حجها مقبول أم أنها يجب أن تعيد الحج ؟».
تأريخ الإضافة: 2009-11-01
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/249741
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

حوكمی حه‌ج كردن به‌بێ مه‌حره‌م


 

 

پرسیار: خێزانه‌كه‌م كاتێك ته‌مه‌نی ١٤ ساڵان بوو حه‌جی كردوه ‌له‌گه‌ڵ دایكی ودوو خوشكی ومێردی یه‌كێك له‌خوشكه‌كانی كه‌مه‌حره‌م نیه بۆی، به‌ڵام  ئه‌و كاته ‌نه‌یده‌زانی كه ‌ده‌بێت ئافره‌ت له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مدا حه‌ج بكات، ئایه ‌حه‌جه‌كه‌ی قه‌بوڵه‌ یان ده‌بێت حه‌جه‌كه‌ی جارێكی تر بكاته‌وه‌؟

وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا

حه‌ج كردنه‌كه‌ی دروسته‌، به‌ڵام سه‌فه‌ر كردنی به‌بێ مه‌حره‌م، ئه‌وه ‌كارێكی حه‌رامه‌و سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ریشی كردوه صلى الله عليه وسلم ‌، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( لا تسافر امرأة إلا مع ذي محرم )) واته‌: ئافره‌ت نابێت سه‌فه‌ر بکات مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مدا نه‌بێت، وه‌ئه‌ویش سه‌فه‌ری كردوه ‌به‌بێ مه‌حره‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته ‌نه‌یزانی بێت كه‌حه‌رامه ‌به‌بێ مه‌حره‌م سه‌فه‌ر بكه‌یت، ئه‌وه ‌تكام وایه ‌عوزری هه‌بێت وده‌بێت داوای لێخۆشبوونیش بكات له‌خوای گه‌وره‌، وه‌ئه‌گه‌ر شاره‌زا بووه ‌به‌و حوكمه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێت ته‌وبه‌و ئیستغفار بكات.

وه‌لێره‌دا پرسیارێكی تر هه‌یه ‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ‌ئایه ‌ئه‌و حه‌جه‌ی كه ‌كردویه‌تی ده‌بێته ‌حه‌جی ئیسلام ـ واته ‌روكنه‌كه‌ی جێ به‌جێ كردوه‌؟

ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه‌حه‌جه‌كه‌ی كردوه‌ بالغ بوو بێت‌، ئه‌وه ‌ده‌بێته‌ حه‌جی ئیسلام وئه‌گه‌ر به‌بێمه‌حره‌میش بوو بێت، وه‌ئه‌گه‌ر بالغ نه‌بوبێت ئه‌وه ‌پێویسته ‌حه‌جێكی تر بكاته‌وه‌ـ واته ‌حه‌جی ئیسلام ـ وه‌حه‌جی یه‌كه‌میش ده‌بێته ‌سوننه‌ت ‌بۆی ـ مه‌به‌ست له‌بالغ بوون ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی ئاشكرا بوبێت وه‌كو ‌سووری مانگانه ‌یان په‌یدا بوونی موو یان ئیحتلام بوون ـ وه ‌زۆر جار ئافره‌ت له‌١٤ ساڵاندا بالغ ده‌بێت.

والله‌ اعلم‌.‌

Go to the Top