تأخير الدورة الشهرية من أجل الحج

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: تأخير الدورة الشهرية من أجل الحج
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه موقع الإسلام سؤال وجواب، ونصه: «أنا مسلمة سأذهب للحج هذه السنة إن شاء الله وأتوقع أن تبدأ دورتي الشهرية عند وصلي مكة ، نصحني الناس بأن أستعمل حبوباً يصفها لي الطبيب لتؤخر موعد الدورة حتى أنتهي من الحج .ما هو موقف الشرع من أخذ مثل هذه الحبوب التي تؤخر الدورة؟».
تأريخ الإضافة: 2009-10-22
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/247168
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

دواخستنی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان له‌به‌ر خاتری حه‌ج كردن

 

 

 

پرسیار : من ئافره‌تێكی موسڵمانم و ئه‌م ساڵ ده‌چم بۆ حه‌ج ان شاء الله، به‌ڵام وای بۆ ده‌چم كه‌له‌گه‌ڵ گه‌شتن به‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز بكه‌ومه ‌سوڕی مانگانه‌وه‌، خه‌ڵكیش ئامۆژگاریم ده‌كه‌ن كه ‌ئه‌و حه‌پانه ‌به‌كاربهێنم كه ‌دكتۆر بۆم ده‌نوسێت بۆ ئه‌وه‌ی سوڕی مانگانه‌كه‌م داوبخات تا كاتی لێبوونه‌وه ‌وته‌واوبوونی مه‌ناسكه‌كانی حه‌ج، ئایا ڕای شه‌ریعه‌ت ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره‌ حه‌پانه ‌چیه‌ كه ‌سوڕی مانگانه ‌دواده‌خات ؟

وه‌ڵام : به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ‌حه‌پانه‌ شتێكی ڕێگه ‌پێدراوه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو زیانی نه‌بوو بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ڕاوێژی پزیشكێكی پسپۆڕ بكرێت له‌و بواره‌دا، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ‌پرسیار كرا له‌لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان، ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه ‌وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: دروسته ‌بۆ ئافره‌ت له‌كاتی حه‌جدا حه‌پی ڕێگری كه‌وتنه‌ حه‌یز به‌كاربهێنێت له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ‌سوڕی مانگانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ڕاوێژكردن به‌پزیشكێكی تایبه‌تمه‌ند وپسپۆڕ له‌سه‌لامه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و حه‌په‌، به‌هه‌مان شێوه ‌له‌مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا دروسته ‌ئه‌و حه‌په ‌به‌كاربهینیت ئه‌گه‌ر پێی خۆش بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕۆژووه‌كه‌ی بگرێت .

 

سه‌رچاوه‌: الفتاوى الجامعة للمرأة المسلمة به‌رگی 2/ لاپه‌ڕه‌ 495 .  

Go to the Top