تأخير الدورة الشهرية من أجل الحج
دواخستنی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان له‌به‌ر خاتری حه‌ج كردن
پرسیار : من ئافره‌تێكی موسڵمانم و ئه‌م ساڵ ده‌چم بۆ حه‌ج ان شا‌ء الله، به‌ڵام وای بۆ ده‌چم كه‌له‌گه‌ڵ گه‌شتن به‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز بكه‌ومه سوڕی مانگانه‌وه، خه‌ڵكیش ئامۆژگاریم ده‌كه‌ن كه ئه‌و حه‌پانه به‌كاربهێنم كه دكتۆر بۆم ده‌نوسێت بۆ ئه‌وه‌ی سوڕی مانگانه‌كه‌م داوبخات تا كاتی لێبوونه‌وه وته‌واوبوونی مه‌ناسكه‌كانی حه‌ج، ئایا ڕای شه‌ریعه‌ت ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره حه‌پانه چیه كه سوڕی مانگانه دواده‌خات ؟
وه‌ڵام : به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره حه‌پانه شتێكی ڕێگه پێدراوه، ئه‌گه‌ر هاتوو زیانی نه‌بوو بۆ ئه‌و ئافره‌ته، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كهڕاوێژی پزیشكێكی پسپۆڕ بكرێت له‌و بواره‌دا، له‌م باره‌یه‌شه‌وه پرسیار كرا له‌لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفهتوادان، ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامیان دایه‌وه: دروسته بۆ ئافره‌ت له‌كاتی حه‌جدا حه‌پی ڕێگری كه‌وتنه حه‌یز به‌كاربهێنێت له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته سوڕی مانگانه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ڕاوێژكردن بهپزیشكێكی تایبه‌تمه‌ند وپسپۆڕ له‌سه‌لامه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و حه‌په، به‌هه‌مان شێوه له‌مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا دروسته ئه‌و حه‌په به‌كاربهینیت ئه‌گه‌ر پێی خۆش بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕۆژووه‌كه‌ی بگرێت .
سه‌رچاوه: الفتاوى الجامعة للمرأة المسلمة به‌رگی 2/ لاپه‌ڕه 495 .