حكم تطویل الأظافر ووضع المناكیر

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: حكم تطویل الأظافر ووضع المناكیر
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه الشيخ ابن باز ـ رحمه الله تعالى ـ، ونصه: « ماحكم تطويل الأظافر ووضع المناكير عليها، مع العلم أنني أتوضأ قبل وضعه، ويجلس 24 ساعة ثم أزيله؟ ».
تأريخ الإضافة: 2009-10-10
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/237827
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی

 

 

پرسیار : ئایا حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی چیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ‌بكه‌م ده‌ست نوێژ ئه‌گرم ، دواتریش ته‌نها بۆ ماوه‌ی بیست وچوار كاتژمێر ده‌مێنیته‌وه ‌ئه‌مجا لایده‌به‌م ؟

وه‌ڵام : درێژكردنی نینۆك پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌( صلی الله علیه وسلم ) چونكه ‌لێیه‌وه ‌ثابت بووه‌ كه‌فه‌رموویه‌تی : " الفطرة خمس : الختان والاستحداد وقص الشارب ونتف الإبط وقلم الأظافر " واته‌: پێنج شت له‌فطره‌تی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ن : خه‌ته‌نه‌كردن ولابردنی مووی به‌ر وكوورت كردنه‌وه ‌وبڕینی سمێڵ وهه‌ڵكه‌ندنی مووی بن باڵ ونینۆك كردن .

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ دروست نیه ‌زیاتر له‌چل ڕۆژ نینۆك نه‌كریت و واز لێ بهێنرێت، چونكه ‌ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ( خوای لێ ڕازی بیت ) ئه‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتی بۆ دیاری كردین بۆ هه‌ریه‌ك له‌كوورت كردنه‌وه‌و بڕینی سمێڵ و نینۆك كردن وهه‌ڵكه‌ندی مووی بن باڵ وتاشینی مووی به‌ر كه‌زیاتر له‌چل شه‌و نه‌خایه‌نێت .

چونكه ‌درێژكردنی نینۆك خۆ چواندنه ‌به‌گیاندارانی دڕنده ‌وهه‌ندێك له‌بێباوه‌ڕان .

به‌ڵام به‌نسبه‌ت بۆیه ‌كردنی نیۆك وپه‌نجه‌كانه‌وه ‌باشتر وایه ‌نه‌كرێت وئه‌گه‌ر كرایش له‌كاتی ده‌ست نوێژدا لاببرێت چونكه ‌ڕێگره ‌له‌به‌رده‌م ته‌ڕبوونی نینۆكدا له‌كاتی ده‌ست نوێژگرتندا .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌.

سه‌رچاوه‌: فتاوی المرأة المسلمة لاپه‌ڕه‌ 242 .

Go to the Top