نية صيام رمضان

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: نية صيام رمضان
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه الشيخ ابن عثیمین ـ رحمه الله تعالى ـ، ونصه: « هل نية صيام رمضان كافية عن نية صوم كل يوم على حدة؟».
تأريخ الإضافة: 2009-08-29
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/231710
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

 

 

پرسیار :

ئایا یه‌كجار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگه‌كه ‌له‌سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زانه‌وه ‌بۆ هه‌موو ڕۆژه‌كانی ئه‌ومانگه‌ به‌سه ؟ .

وه‌ڵام :

گومانی تێدا نیه ‌ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌له‌كۆتای شه‌وه‌وه‌ هه‌ڵده‌سێت وپارشێو ده‌كات، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ‌كه ‌ڕۆژوو بگرێت، وه‌هه‌موو كه‌سێكی ژیر وعاقڵیش به ‌وویست وئیراده‌ی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، وه‌به‌بێ ئیراده‌ی خۆی هیچ شتێك ناكات، ئیراده‌و وویستیش بریتی یه ‌له‌( نیه‌ت ) چونكه‌ هیچ مرۆڤێك له‌كۆتایی شه‌وه‌وه ‌ده‌ست ناكات به‌‌خواردن ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ونیه‌تی ڕۆژووگرتنی نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستی خواردن بێت له‌و كاته‌دا هه‌ڵناسێت بۆ خواردن وخواردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا بریتی یه ‌له‌( نیه‌ت هێنان ) .

به‌لام لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت : ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش خۆرئاوا بوون خه‌وی لێكه‌وت وخه‌به‌ری نه‌بویه‌وه‌ تا پاش هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی ڕۆژی دواتر، لێره‌دا ئه‌و كه‌سه ‌نیه‌تی نه‌هێناوه‌ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی دواتر، ئایا ئه‌توانین بڵێین ڕۆژووی ئه‌م ڕۆژه‌ی پاشتری ڕۆژویه‌كی ته‌واو و دروسته‌؟ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مای نیه‌تی پێشوو تری ؟ یان ئه‌ڵێین ڕۆژووی ئه‌و ڕۆژه‌ی ‌دروست نیه‌ چونكه ‌له‌شه‌وه‌كه‌یدا نیه‌تی بۆ نه‌هێناوه‌ته‌وه‌‌ .

له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین : ڕای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌ كه‌ڕۆژووی ئه‌و ڕۆژه‌ دروست وصحیحه‌ وهیچ ئیشكالێكی تێدا نیه‌، چونكه ‌نیه‌ت هێنانی سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زانی بۆ هه‌موو مانگه‌كه ‌به‌سیه‌تی وپێویست ناكات به‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك نیه‌ت تازه‌بكه‌یته‌وه‌، اللهم ئه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه‌شتێك بێته‌ پێشه‌وه، ‌ئه‌و كه‌سه ‌له ‌ئه‌ثنای ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژووی شكاند بێت ( وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خۆش كه‌وتبێت یان سه‌فه‌ری كردبێت یان كه‌وتبێته ‌سوڕی مانگانه‌وه‌ یان هه‌رشتێكی تر ) له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر ده‌ستی كرده‌وه ‌به‌ڕۆژوو گرتن ئه‌وه ‌پێویست ده‌كات جارێكی تر نیه‌ته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه ‌بۆ ره‌مه‌زان .

سه‌رچاوه‌: كتابی چل و‌هه‌شت پرسیار له‌سه‌ر ڕۆژوو پرسیاری بیست ونۆهه‌م .

الترجمات ( 1 )
Go to the Top