استعمال البخاخ للصائم في نهار رمضان
به‌كارهێنانی ( به‌خاخ ) په‌مپی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ له ڕه‌مه‌زاندا
پرسیار :
له‌هه‌ندێك ده‌رمانخانه‌دا په‌مپی ( به‌خاخ ) هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆشی ڕه‌بۆیان هه‌یه به‌كاری ده‌هێنن ئایا ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه؟
وه‌ڵام :
به‌كارهێنانی ئه‌و په‌مپی ( به‌خاخ ) ه بۆ ڕۆژووه‌وان جا ئه‌گه‌ر ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بێت یان غه‌یری ڕه‌مه‌زان هیچ قه‌یدی ناكات وڕۆژوو ناشكێنیت، چونكه ئه‌و ماده‌یه‌ی كهتیایدایه وبه‌كاری ده‌هێنیت ناگاتهناو ( معده ) گه‌ده‌وه، به‌ڵكو ده‌گاته نێو بۆریه‌كانی هه‌وا وهه‌ناسه وه‌رگرتن لهسیهكاندا، كه‌به‌هۆیه‌وه ئه‌و نهخۆشهبه ئاسانی ده‌توانێت هه‌ناسه وه‌ربگرێت وههناسهش بداته‌وه، ئه‌مجا ئه‌و به‌خاخه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌خواردن وخواردنه‌وه دانانرێت،نهخواردنهو نه‌خواردنه‌وه‌یه،وهناچێتهناو گه‌ده‌شه‌وه.
سه‌رچاوه: كتابی چل وهه‌شت پرسیار له‌سه‌ر ڕۆژوو پرسیاری چل ویه‌ك .