كيف يستعد المسلم لشهر رمضان ؟
أولاً: ممارسة الدعا‌ء قبل مجئ رمضان...
ثانياً: نيات ينبغي استصحابها قبل دخول رمضان،ومن النيات المطلوبة في هذا الشهر :
1. نية ختم القرآ‌ن لعدة مرات مع التدبر .
2. نية التوبة الصادقة من جميع الذنوب السالفة .
3. نية أن يكون هذا الشهر بداية انطلاقة للخير والعمل الصالح وإلى الأبد بإذن الله .
4. نية كسب أكبر قدر ممكن من الحسنات في هذا الشهر ففيه تضاعف الأجور والثواب .
چۆن موسڵمان پێشوازی ده‌كات له مانگی ڕه‌مه‌زان ؟
برایانی ئیماندارم چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه پێشوازی ده‌كه‌ین لهمیوانێكی زۆر ئازیز‌و مانگێكی زۆر گه‌وره‌و پربهرهكهت ده‌كه‌ین، ودووری نێوانی ئێمه‌و ئه‌م میوانه چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه، ئه‌م میوانه به‌ڕێزه‌ش مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه، مانگی هاتنه خواره‌وه‌ی قورئان، بۆڕێنمایی وهیدایه‌تی گشت ئاده‌میزاد، مانگی ڕژانی ڕه‌حمه‌تی خودا، مانگی لێخوش بونی تاوان وگوناه، مانگێكه ده‌رگاكانی به‌هه‌شت تێیدا ده‌كرێنه‌وه، وده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن، و شه‌یتانه‌كان تێیدا كۆت و زنجیر ده‌كرێن، مانگێكه شه‌وێكی تێدایه پاداشتی عیبادهت كردن له‌و شه‌وه‌دا چاكتره له‌هه‌زار مانگ.
برای ئیماندار: ئایا ئه‌زانی پێغه‌مبه‌ری خودا -صلى الله عليه وسلم- چ خۆزگه‌یه‌كی ده‌خواست له‌ژیانی موبارهكیدا؟، به‌ڵێ خۆزگه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو دوعای ده‌كرد كه‌خودا ته‌مه‌نی بدات تابگاته ئه‌و مانگه؟ ئیمامی ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووهلهپێغهمبهری خوداوه-صلى الله عليه وسلم- كه‌فه‌رموویه‌تی: "اللهم بارك لنا في رجب وشعبان وبلغنا رمضان"، واته: ((ئه‌ی خودایهمانگی ڕه‌جه‌ب و شهعبانمان به‌ره‌كه‌ت دار بكه‌و بمان هێڵه‌و وبمان گه‌یه‌نه مانگی ڕه‌مه‌زان))،وهحیكمهت لهلهداواكاری پێغه‌مبه‌ری خودا -صلى الله عليه وسلم- بۆگه‌شتن به‌و مانگه ئه‌وه‌یه چونكه مانگی ڕه‌مه‌زان خودای گه‌وره تایبه‌تی كردووه به‌ده‌ست كه‌وتنی خێر‌و حه‌سه‌ناتی زۆر گه‌وره‌و پله‌به‌رز، وهبهڕێزترین مانگی خودایه، جا بابزانین چۆن پێشوازی له‌و میوانه خۆشه‌ویسته ده‌كه‌ین، وچیمان بۆ ئاماده‌كردووه به‌پێی سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا؟
يه‌كه‌م جار دوای دوعا كردن بۆ گه‌یشتن به‌و مانگه نازداره وه‌كو باسمان كرد، له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌و مانگه پێرۆزهوه به‌ئاسمانه‌وه ئه‌م زیكره بخوێنین كه‌پێغه‌مبه‌ری خودا -صلى الله عليه وسلم- فه‌رموویه‌تی: (( الله أكبر، اللهم أهله علينا باليمن والإيمان، والسلامة والإسلام، ربي وربك الله )).(ئيمامي ترموزي ڕيوايه‌تي كردووه ).
- چاكترین پێشوازی ئه‌ومانگه به‌ڕێزه ئه‌وه‌یه پێشوازی بكه‌ین به‌ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه له‌هه‌موو جۆرهگوناهێك، چونكهبهڕاستی ئه‌وكه‌سه‌ی له‌و مانگه ته‌وبه نه‌كات كه‌ی ته‌وبه ئه‌كات؟!! به‌ڵێ پێشوازی به‌وه‌ده‌بێت زۆرچاكهكردن له‌كردنی نوێژه فه‌رزه‌كان به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتدا وخوێندنه‌وه‌ی قورئان و زۆر زیكری خوا كردن و داوای لێخۆشبوو‌ن و وهبهخشینی ماڵ له‌رێی خودا‌و هه‌موو جۆرهكارێكی چاكه‌و خێر.
- به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆر له‌موسڵمانان چه‌ند ڕۆژهخۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌كڕینی خواردهمهنیهكی زۆر‌و چێشتخانه دهڕازێننهوهوهك ئه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان لای ئه‌وان مانگی خواردن و خواردنه‌وه‌و نووستن و ته‌مبه‌ڵی یه، نه‌گ مانگی عیبادهت و خواپه‌رستی وكۆشش كردن بێت.
- براكه‌م : هه‌موو كاتێكی ئه‌و مانگه به‌هه‌ل بزانه‌و بیڕهخسێنه بوكاری خێر‌و تاعه‌ت، چونكه چه‌ند ڕۆژێكه به‌خێرایی ده‌ڕوات و له‌ده‌ستی خۆتی مه‌ده.
پاشان ڕۆژوه‌كه‌ت بپارێزه له‌تێكه‌ڵ بوونی هه‌موو جۆرهگوناه و خراپه‌یه‌ك، هه‌تا ئه‌گه‌ر یه‌كێك جوێن و قسه‌ی ناشیرینی پێ ووتی تۆ وه‌ڵامه‌كه‌ت ته‌نها ئه‌مه‌بێت: (( إني صائم، إني صائم )). ، واتهبڵێ: " من به‌ڕۆژووم، من به‌ڕۆژووم)). ئیمامی بوخاری ڕيوايه‌تي كردووه .
- هه‌روه‌ها زۆر دوعا كردن له‌كاتی ڕۆژو شكاندن دا چونكه پێغه‌مبه‌ری خودا -صلى الله عليه وسلم- ده‌فه‌رموێ: (( ثلاثة لا ترد دعوتهم: الصائم حين يفطر، والإمام العادل، ودعوة المظلوم)) .(ئيمامي يرموزي ڕيوايه‌تي كردووه ).
واته: " سێ جۆرهكهس دوعایان ڕه‌ت ناكرێته‌وه: موسڵمانی به‌ڕۆژوو بوو كاتێ ڕۆژوو ده‌شكێنێت، وپێشه‌وای موسڵمانی دادپه‌روه‌ر، ودوعای مرۆڤی زوڵم لێكراو ".
- وهسوونهتهكه ڕۆژووت شكاند ئه‌م دوعایهبكهیت: (( ذهب الظمأ، وابتلت العروق، وثبت الأجر إنشاء الله )). ئيمامي ئه‌بوداود ونهسائي ڕيوايه‌تيان كردووه ...پاشان هه‌ر دوعایه‌كی تر حه‌ز ده‌كه‌یت بیكهبۆخۆت.
- هه‌روه‌ها كردنی نوێژی ته‌راویح به‌جه‌ماعه‌ت هه‌موو شه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئیمامی مزگه‌وت دا چونكهپێغهمبهری ئازیزمان مژده‌ی داوه به‌موسڵمانان وفه‌رموویه‌تی: (( من قام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه )) . ئیمامی بوخاری ڕيوايه‌تي كردووه .
واته:" هه‌ركه‌سێك قیامی ڕه‌مه‌زان-نوێژی ته‌راویح-بكات به‌دڵێكی پر لهباوهڕوهوه مه‌به‌ستی ڕازی بوونی خودا‌و پاداشتی بێت، ئه‌وا خوا له‌گوناهه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت".
- له‌كۆتایی دا له‌خودای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه كهعومرمان درێژ بكات بگه‌ین به‌م مانگه پیرۆزه‌و چه‌ند جار‌و چه‌ند جاری تر، وهیارمهتیمان بدات بۆ به‌ڕۆژووبونی ڕۆژه‌كانی وههڵسان به‌كردنی شه‌و نوێژ‌و ته‌راویحه‌كان، وهخودای گه‌وره بمانگێڕێت لهقهبوڵ كراوانی ئه‌م مانگه پیرۆزه‌و گه‌ردنی خۆمان ودایك و باوك مان و گشت ئیمانداران ئازاد بكات له‌ئاگری دۆزه‌خ، چونكه هه‌رخۆی لێبوورده‌و به‌خشنده‌یه.