حكم قراءة علم الفلسفة والمنطق
حوكمی خوێندنی عیلمی فه‌لسه‌فه و مه‌نتیق
پرسیار:
كه‌سانێك خۆیان خه‌ریك دههكهن به‌خوێندن و فێركردنی عیلمی(فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتیق(ژیربیژی)، ئایا شه‌رعی خودا ڕێگه‌ی داوه به‌فێربوون و زانینی عیلمی مه‌نتیق(علم المنطق)؟ وه ئايا سه‌حابه وتابیعین وئیمامانی چوار مه‌زهه‌به‌كه وسه‌له‌فی ساڵح خۆیان مه‌شغوڵ كردوه به‌فێربوونی ئه‌م عیلمه وڕێگه‌یان داوه به‌فێربوون و ووتنه‌وه‌ی ئه‌م عیلمه؟ وه‌ئایا درووسته به‌كارهێنانی زاراوه‌ی مه‌نتیقی(المصطلحات المنطقية) بۆ سه‌لماندنی حوكمه شهرعيهكان؟وه‌ئایا زانین و فێربونی حوكمه شه‌رعیه‌كان پێویستی به عیلمی مه‌نتیق هه‌یه؟ وه‌ئایا حوكمی شه‌رع چیهبهرامبهر به‌یه‌كێك كه‌خۆی مه‌شغوڵ كردووه بهفێركردنی عیلمی مه‌نتیق بۆ خه‌ڵكی تر به ئاشكرا؟ وه‌ئایا چی پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داری موسڵمانانی ئه‌م شوێنه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌شوێنێكی ووڵاتدا ناسراوهبهوهی مهشغوڵهبه عیلمی مه‌نتیق وفه‌لسه‌فه به ووتنههوهی ئه‌م دهرسانهو خه‌ریكی نووسین ودانانه له‌م عیلمانه، وهمامۆستایشه لهقوتابخانهیهكی ئایینی؟ وه‌ئایا واجیبه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داری موسڵمانی ئه‌م شوێنه كه‌ئه‌و مامۆستایهلابدات ودووری بخاتهوهلهووتنهوهی ئه‌م عیلمانه له‌م قوتابخانانه تا موسڵمانان بپارێزی له‌شه‌ڕو خراپه‌ی فێربوونی عیلمی مه‌نتیق و فه‌لسه‌فه؟
وه‌ڵام:
عیلمی فه‌لسه‌فه بناغه‌ی گێلی و نه‌فامی وسه‌رچاوه‌ی گومرایی و سه‌رلێشێوانه، وهكانگای گومانی وبێ دینی یه، وهه‌ركه‌سێك خه‌ریك بێت به‌فه‌لسه‌فه‌و به‌چاكی بزانێت ئهوهكوێر ده‌بێت له ئاستی بینینی كارهجوانهكانی ئه‌م شه‌ریعه‌ته پاكه، كهپاڵپشته به به‌هێزترین به‌ڵگه‌ی ڕوون وئاشكرا دهستهوهستێنهر، وه‌هه‌ركه‌سێك مه‌شغوڵی عیلمی فهلسهفهبێت چ خۆی فێربكات یان خه‌ڵكی تر فێری بكات ئهوهمایهی بێ به‌شی ونه‌گبه‌تی یه، وشه‌یتان به‌سه‌ری دا زاڵ بووه، وه‌چ زانست وهونهرێك سه‌رشۆڕ كه‌ر تره لهزانستێك كهخاوهنهكهی كوێر بكات ودڵی تاریك بكات له‌ئاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌مه‌د (صلى الله عليه وسلم)، له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ئایات و نیشانه ڕوونانهو موعجیزه گه‌ورانه، خوا بمان پارێزێت له‌لادان وه‌رگه‌ڕان لهدینهكهی، وهبمان گێرێت له‌و كه‌سانه‌ی كهڕێنمونیان كراوهبۆ ڕێگای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، وسونهتهكهی.
وسه‌باره‌ت بهعیلمی مه‌نتیق، ئه‌و عیلمه ده‌رگای فه‌لسه‌فه‌یه، وهدهرگای خراپهخراپهیه، وهخوای دانا‌و كاربه‌جێ ڕێگه‌ی نه‌داوه بهخۆخهریك كردن به‌و عیلمانه، هه‌روه‌ها هیچ یه‌كێك لهسهحابه وتابعین وئیمامه موجته‌هیده‌كان وسه‌له‌فی ساڵح وباقی گه‌وره ئیمامه‌كانی ئومه‌تی ئیسلام (ڕه‌زاو ڕ هحمهتی خوایان لێبێت) ڕێگه‌یان نه‌داوه وبهدروستیان نهزانیوهفێربوونی زانینی عیلمی مه‌نتیق و فه‌لسفه، وهخوای گه‌وره ئومه‌تی ئیسلام و زاناپێشهواكانی به‌دوور گرتون وپاراستونی له‌خراپه‌و پیسی زانینی ئه‌و عیلمانه، وپاكی ڕاگرتوون له‌زیانه‌كانی.
وه‌سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی زاراوه‌ی مهنتقیهكان (المصطلحات المنطقية) له‌باسی حوكمه شه‌رعیه‌كان ئه‌وه لهكارهخراپه قه‌ڵپه قۆڕهكانه(المنكرات المستبشعة)، وپینهوپهڕۆی داهێنراو بیدعهكانه، چونكه حوكمه شه‌رعیه‌كان نازانرێت بهعیلمی فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتیق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی حوكمهشهرعیهكان قورئان وسونه‌ته.
وهه‌موو سوپاسێك بۆ خودای گه‌وره كهزانین و ناسینی حوكمه شه‌رعیه‌كان هیچ پێویستی بهعیلمی مه‌نتیق نیه، وه‌ئه‌و زاراوانه‌ی ئه‌هلی عیلمی مه‌نتیق به‌كاری دێنن وبهزهروری ده‌زانن وه‌ك پێناسه وسهلماندن و ئه‌نجام (حد وبرهان ونتيجة)و شتی تر، ئه‌وانه گرمه‌گرمی ههورهتریشقهیه؛ خوای گهورهخاوهن عه‌قڵی پاك وڕاستی دهستهبهردارو بێ منه‌ت كردوه لهموحتاج بوون به‌زانینی ئه‌و زاراوه مه‌نتیقیانه، له‌جیاتی ئه‌وه پێی به‌خشیون ڕاسترین وسه‌لامه‌ت ترین و پاكترین ڕێگا، به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سانێك كه‌خه‌ریكی خزمه‌ت كردنی زانستهشهرعیهكانن، وهخوای گه‌وره شه‌ریعه‌ت وزانسته‌كانی ته‌واو وكامڵ كردووه، وهزاناو موجتههیدهكانی شه‌ریعه‌ت چونه ناو ده‌ریای حه‌قیقه‌ته‌كانی شه‌ریعه‌ت و شته ورده‌كانی بۆ دهرخستتنی حوكمه شه‌رعیه‌كان، له‌كاتێك دا نهعیلمی مه‌نتیق ونهعیلمی فه‌لسه‌فه‌و نهفهیلهسوفهكان هه‌بوون.
وهه‌ركه‌سێك وابزانێت كهمهشغوڵ بێ بهعیلمی مه‌نتیق وفهلسهفهوفێربوونی جێگه‌ی سوودو كه‌ڵكه ئه‌وا ئه‌و كهسهشهیتان فێڵی لێ كردووه‌و هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندووه، جا بۆیه‌پێویسته له‌سه‌ر كاربه‌ده‌ستی موسڵمانان هه‌ڵ بستێت به‌پاراستنی موسڵمانان له‌شه‌ڕ وفیتنهیئههلی عیلمی فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتیق، وئه‌بێت دووریان بخاته‌وه و ده‌ریان بكات له قوتابخانه‌كان، وسزایان بدات له‌سه‌ر مه‌شغوڵ بوون به‌و عیلمانه، وئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه‌سێك عه‌قیده‌و باوه‌ڕی (به‌رامبه‌ر به‌خوای گه‌وره وباقی ڕووكنهكانی ئیمان) وه‌ك عه‌قیده‌و باوه‌ڕی فه‌یله‌سوفانه ئه‌وه ئه‌بێ یا ته‌وبه بكات یا به‌شمشێری شه‌رع موعامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت تا ئاگری فیتنهكهیان بكوژێته‌وه، وشۆینهواری خۆیان و عیلمهبێ سووده‌كه‌یان نه‌مینێت وبسڕدرێتهوه، خوای گهورهئهو كاره ئاسان بكات به‌زووترین كات، وهواجیب ترین واجیب ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌و مامۆستایه‌ی خه‌ریكی ووتنه‌وه‌ی ده‌رسی عیلمی مه‌نتیق و فه‌لسه‌فه‌یه لا ببردرێت ودهربكرێت له‌قوتابخانه، وپاشان حه‌پس بكرێت له‌ماڵی خۆی نهیهتهدهر، وهه‌ر كه‌سێك له‌و مامۆستایانه بڵێت من عه‌قیده وباوه‌ڕم نیه بهعهقیدهوباوهڕی فه‌یله‌سوفه‌كان (به‌س ته‌نها عیلمهكه ده‌ڵێمه‌وه وه‌كو عیلمێك) ئه‌وا واقیعی حاڵ به‌درۆی ده‌خاته‌وه چونكه ڕێگای بنبڕكردنی خراپهههڵكێشانی ڕه‌گ و ڕیشهیهتی، ودانانی كه‌سێكی وا به مامۆستا وهڕێگهدان به‌ووتنه‌وه‌ی ئه‌م عیلمانه له‌كاره هه‌ره خراپه‌كانه سه‌رتاسه‌ر، وهخوای گه‌وره یارمه‌تی ده‌ر وپارێزهره وه‌هه‌ر ئه‌و زاناتره.