ما أجمل أن نكون سبباً في سعادة الآخرين

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: ما أجمل أن نكون سبباً في سعادة الآخرين
اللغة: كردي
الكاتب: ساية فارس
نبذة مختصرة: السعادة هي الشعور الداخلي بالراحة والطمأنينة والهدوء والسكينة...والبعض يشعر بالسعادة عندما يرى البسمة على وجوه الآخرين ويكون سعيدا أكثر عندما يكون هو سبب هذه السعادة ويحزن عندما يرى البسمة غائبة عن شفاه الآخرين ويكون أكثر حزنا عندما يكون هو سبب هذا الحزن...
تأريخ الإضافة: 2009-06-30
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/221894
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر
187 KB
فتح:  چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر.doc
2.
چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر
131 KB
فتح:  چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر.pdf
نبذة موسعة

 

چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر


 

 

ئه‌م دوو نه‌خۆشه‌ کاته‌کانیان به‌گفتووگۆکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌سه‌ر ده‌برد بێ ئه‌وه‌ی یه‌کتری ببینن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشت ڕاکشا بوون ، له‌باره‌ی خێزان و ماڵ و ژیان و هه‌موو شتێک ده‌دوان...

هه‌موو ڕۆژێ پاش عه‌سر ، ئه‌و نه‌خۆشه‌ی که‌به‌پێی فه‌رمانی پزیشک ده‌بوایه ‌دابنیشتایه‌، سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد و وه‌سفی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌کرد ،ئه‌وی تریش چاوه‌رێی ئه‌و سه‌عاته‌‌ی ده‌کرد وه‌ک چۆن نه‌خۆشی لای په‌نجه‌ره‌چاوه‌ڕێی ده‌کرد، چونکه ‌ژیانی پڕ ده‌کرد له‌زینده‌یی له‌کاتێکدا که‌گوێی بۆ هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌گرت وه‌سفی ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد. چونکه‌نه‌خۆشی به‌ر په‌نجه‌ره‌کاتێ سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد ده‌یوت : له‌باخچه‌یه‌کدا ده‌ریاچه‌یه‌کی گه‌وره‌هه‌یه‌مراوی مه‌له‌ی تێدا ده‌که‌ن ، منداڵانیش له‌ماده‌ی جۆراو جۆر به‌له‌میان دروست کردوه‌له‌ناو ئاوه‌که‌دا یاری پێ ده‌که‌ن ، پیاوێکیش پاپۆڕه‌بچووکه‌که‌ی به‌کرێ ده‌داته‌خه‌ڵکی هه‌تا‌گه‌شتی خۆیان بکه‌ن له‌ناو ده‌ریاچه‌که‌دا، کۆمه‌ڵێک له‌قه‌راغی ده‌ریاچه‌که‌به‌پیاده‌ده‌ڕۆن ، هه‌ندێکی تر له‌سێبه‌ری دار و دره‌خته‌کان و له‌لای گوڵ و گوڵزاری ڕه‌نگاو ڕه‌نگی سه‌رنج راکێش دانیشتوون .... دیمه‌نی ئاسمانیش سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت...

له‌م کاتانه‌دا که‌ ئه‌و وه‌سفانه‌ده‌کات ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ک گوێی گرتوه‌که‌هه‌ست به‌بوونیان ده‌کات ، چاوه‌کانی داده‌خات و ته‌سه‌وری ئه‌و جیهانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ده‌کات...

ڕۆژێک باسی نمایشی سه‌ربازی بۆ ده‌کات له‌کاتێکدا ئه‌و عه‌زفی ئه‌و تیپه‌مۆزیکانه‌ی نه‌بیستوه‌ئه‌وه‌نه‌بێت که‌به‌چاوی عه‌قڵ ده‌یبینێ له‌ڕێی وه‌سفی هاوه‌ڵه‌که‌ی بۆی...

ڕۆژان تێپه‌ڕی و هه‌ردووکیان زۆر خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌ر بوون به‌هاوه‌ڵێتیان ، له‌ڕۆژێکدا په‌رستاره‌که‌وه‌ک واجب و کاری خۆی سه‌ردانی نه‌خۆشه‌کانی کرد بینی نه‌خۆشی لای په‌نجه‌ره‌که‌گیانی ده‌رچووه‌هاوه‌ڵه‌که‌شی به‌مه‌ی نه‌زانیوه‌، تا ئه‌و کاته‌ی په‌رستاره‌که‌به‌ته‌له‌فۆن داوای یارمه‌تی کرد تا بیبه‌نه‌ده‌ره‌وه‌له‌و کاته‌دا زانی هاوه‌ڵه‌که‌ی وه‌فاتی کردوه‌زۆر دڵته‌نگ و خه‌مبار بوو به‌مردنی...

کاتێک هه‌لێکی گونجاوی دۆزیه‌وه‌داوای له‌په‌رستاره‌که‌کرد که‌بیباته‌لای په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌ی ویستی بۆی به‌جێ هێنا... نزیک ئه‌و کاتانه‌ی که‌هاوه‌ڵه‌که‌ی داده‌نیشت و سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد بیری له‌هاوه‌ڵه‌که‌ی کرده‌وه‌... بڕیاری دا که‌هه‌وڵ بدات دابنیشێت و قه‌ره‌بوی ئه‌وسه‌‌عاته‌‌بکاته‌وه‌که‌له‌ده‌ستی چووه‌، ورده‌ورده‌سه‌ری به‌رز کرده‌وه‌به‌یارمه‌تی ده‌سته‌کانی ،پاشان به‌هێواشی سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی کرد .... به‌ڵام له‌م کاته‌دا شتێکی سه‌یری بینی .!!

ئه‌وه‌ی چاوی پێکه‌وت ته‌نها دیوارێک بوو له‌دیواره‌کانی نه‌خۆشخانه‌، په‌نجه‌ره‌که‌ش له‌سه‌ر ساحه‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌بوو ...

بۆیه‌په‌رستاره‌که‌ی بانگ کرد و لێی پرسی ئایه‌ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌هه‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌هاوه‌ڵه‌که‌ی لێیه‌وه‌سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد؟

ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی به‌ڵێ !! ئه‌م ژووره‌ته‌نها یه‌ک په‌نجه‌ره‌ی تیایه‌، هۆی سه‌رسوڕمانی نه‌خۆشه‌که‌ی پرسی : ئه‌ویش چیرۆکی هاوڕێکه‌ی و وه‌سفه‌کانی بۆ گێڕایه‌وه‌، په‌رستاره‌که‌ش زیاتر سه‌ری سوڕما و ووتی : هاوڕێکه‌ی تۆ چاوه‌کانی کوێر بوون ته‌نانه‌ت نیتوانیوه‌دیواره‌که‌ش ببینێ ...!!!

به‌ڵام دیاره‌ویستوویه‌تی ژیانت به‌خته‌وه‌ر بکات هه‌تا بێ هیوا نه‌بیت و ته‌مه‌نای مردن نه‌که‌ی.

ئایا دڵخۆش نابیت ئه‌گه‌ر هۆیه‌ک بیت بۆ به‌خته‌وه‌ری ده‌وروبه‌رت ؟

ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیت به‌خته‌وه‌ر کرد به‌خته‌وه‌ری تۆ دووهێند زیاد ده‌کات ، وه‌ئه‌گه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ت بڵاو کرده‌وه‌ دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی خۆت زیاد ده‌کات...

خه‌ڵکی زۆربه‌ی کات ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت له‌بیری ده‌چێته‌وه‌، یان ئه‌وه‌ی ده‌یکات له‌بیری ده‌چێته‌وه‌...

به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و شعوور و هه‌سته‌ی به‌هۆی تۆوه‌ تووشیان ده‌بێت له‌بیریان ناچێته‌وه‌...

ئایا وایان لێ ده‌که‌یت هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری بکه‌ن ؟

با هه‌موو دروشممان ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی خوای گه‌وره‌بێت که‌له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : (وقولوا للناس حسناً ).

و آخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین ....


 

 

سه‌رچاوه‌

مهارات النجاح للتنمیه‌البشریه‌

 

Go to the Top