معنى الرياء وأنواعه واتصاله بالعبادة
واتصال الرياء بالعبادة على ثلاثة أوجه:
1-أن يكون الباعث على العبادة مراءاة الناس مِن الأصل...
2-أن يكون مشاركاً للعبادة في أثنائها...
3-أن يطرأ الرياء بعد انتهاء العبادة...
واتای ڕوپامای و جۆره‌کانی وپه‌یوه‌ندی به به‌ندایه‌تیه‌وه
واتای ڕوپامای:
ڕوپامای به‌شێکه له هاوبه‌ش دانان بۆ خوای گه‌وره به‌شێوه‌یه‌کی بچوکی شاراوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤ کارێک یاخود قسه‌یه‌ک بکا بۆ ڕوپامای ( الریاء ) یان بۆ ناو بانگ ده‌رکردن .
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((الشرك فیکم أخفی من دبیب النمل .... )) صحیح الجامع : ر 3625
واته: هاوبه‌ش دانان له‌ناوتاندا له‌خشپه‌ی مێرووله شاراوه‌تره.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (( أخوف ما أخاف علیکم الشرك الأصغر ، قالوا : یا رسول الله ، وما الشرک الأصغر ؟ قال : الریاء)). (( رواه أحمد والطبرانی و البغوی )).
واته: ترسناک ترین شتێک کهدهترسم بیکه‌ن هاوبه‌ش دانانی بچوکه، وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا : هاوبه‌ش دانانی بچوک چیه؟ فه‌رموی : ڕوپامایه .
جۆره‌کانی ڕوپامای :
ئاشکرایه ڕوپامای کردن خۆ گونجاندنه له‌گه‌ڵ واقیعدا یاخود خۆ پیشاندانه به واقیعێکی په‌سه‌ند تر له‌وه‌ی که‌سی ڕیاباز له‌ده‌ستی دێت ، بێگومان لێره‌دا ناخ و دڵی مرۆڤ نه‌خۆشه ڕوکاری په‌رده‌پۆشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌که‌ن واته زمان و لاشه‌و پۆشاک و مامه‌ڵه‌ی مرۆڤه که له‌خزمه‌تی ئه‌وه‌دان که بیسه‌لمێنن که که‌سێکی ساڵحه .
یه وپامای له‌م جۆرانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
1 ڕوپامای به‌وته: وه‌ک ده‌نگ هه‌ڵبڕین و خۆپهشۆکاندن و بهپهلهقسهکردن و ده‌ر بڕینی توڕه‌ی له‌کاتی بینینی کاری خراپه‌دا و ..... هتد
2 ڕوپامای به لاشه: وه‌ک پیشاندانی کزی و لاوازی و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی به‌و نیازه‌ی ده‌ری بخات که‌له‌خوا ترسه.
3 ڕوپامای به کرده‌وه: وه‌ک درێژ کردنه‌وه‌ی نوێژی; ان به‌خشین له‌کاتێکدا خه‌ڵکی چاوی لێبێت ..
4 ڕوپامای به پۆشاک : وه‌ک پۆشینی جل و به‌رگی تایبه‌تی و پیشاندانی شێوه‌ی زانایه‌تی.
5 ڕوپامای به هۆی هاوه‌ڵه‌وه: وه‌ک حه‌زکردن به‌سه‌ردانی پیاوی زانا و ناودار بۆ ماڵه‌وه تاکو خه‌ڵکی بڵێن ئاستی به‌رزه، چونکه زانا و خوا ناس سه‌ردانی ده‌که‌ن ( 1 ).
په‌یوه‌ندی ڕوپامایی بهبهندایهتیهوه ( ٢ ):
له‌م باره‌یه‌وه شێخ ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌فه‌رموێت: په‌یوه‌ندی ڕوپامایی بهبهندایهتیهوه سێ شێوه‌یه:
شێوه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ری به‌ندایه‌تیه‌كه له ئه‌سڵدا بۆ ڕوپامایی خه‌ڵكی بێ، وه‌كو ئه‌وه كه‌سه‌ی نوێژ ده‌كات له‌به‌ر خه‌ڵكی، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌دحی بكه‌ن له‌سه‌ر نوێژه‌كه‌ی، ئه‌م جۆره‌یان به‌ندایه‌تی به‌تاڵ ده‌كات.
شێوه‌ی دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕوپامایهكه په‌یدا بێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی به‌ندایه‌تیه‌كه، به‌مانای ئه‌وه‌ی له‌پێش ئه‌نجامدانی بهندایهتیهكهمهبهست و نیازی خوای گه‌وره‌بووه، پاشان له‌ناوه‌ندی ڕوپامایی تێ كه‌وتووه، ئه‌م جۆرهبهندایهتیهلهدوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نین::
١-ئه‌گه‌ر سه‌رتایی بهندایهتیهكهپهیوهندی نه‌بێت بهكۆتایهكهیهوه، لێره‌دا سه‌رتایی بهندایهتهكهڕاست ودروسته، به‌ڵام كۆتایه‌كه‌ی پوچه‌ڵ وبه‌تاڵه. نمونهلهسهری: پیاوێك ١٠٠ ڕیاڵی [ یان دینار ] هه‌یه ئه‌یه‌وێت بیبه‌خشێت، په‌نجای به‌خشی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ودروست، پاشان ڕوپامایی هاته‌سه‌ر په‌نجاكه‌ی تر، له‌م حاڵهتهبهخشینی په‌نجای یه‌كه‌م ڕاست و وه‌رگیراوه، وهپهنجاكهی تری كهمابوهوهبهخشینێكی نادروست وباتاڵه؛ چونكهڕوپامایی تێكه‌ڵاو ئیخلاص بووه.
٢- ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای بهندایهتیهكهپهیوهندی هه‌بێت بهكۆتایهكهیهوه ، لێره‌دا مرۆڤ له‌نێوان دوو ڕێگادایه:
٭ ده‌بێت پاڵ بهڕوپامایهكهوهبنێت و خۆی ته‌سلیمی نه‌كات، به‌ڵكو ده‌بێت پشتی لێ بكات پێی ناخۆش بێت، ئا له‌م حاڵهتهڕوپامایهكههیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر به‌ندایه‌تیه‌كه، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: (( إن الله تجاوز عن أمتي ما حدَّثت به أنفسها ما لم تعمل أو تتكلم )) بوخاری ریوایه‌تی كردوهلهبابی ( الطلاق ) ، ژماره: ٤٩٧٠.
٭ ئه‌گه‌ر دڵنیا بوو بۆ ئه‌و ڕوپاماییهوپاڵی پێوهنهنا، لێره‌دا هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، چونكهسهرهتاكهی په‌یوه‌ند وپهیوهستهبهكۆتاییهكهیهوه .
نموونهلهسهری: پیاوێك ئه‌گه‌ر ده‌ستی كرد به‌نوێژ كردن بهئیخڵاصهوهبۆ خوای گه‌وره، پاشان ڕوپامایی تێكه‌وت لهروكعهی دووه‌مدا، ئهوهنوێژهههمووی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكه‌ی پهیوهندهبهكۆتاییهكهیهوه.
شێوه‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ڕوپامایهكه له‌پاش ئه‌نجامدانی به‌ندایه‌تیه‌كه په‌یدا بێت: لێره‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر نابێت و به‌تاڵی ناكات؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست ئه‌نجامدراوه‌و ڕوپامایی له‌پاش ئه‌وه پوچه‌ڵی ناكاته‌وه .
وه‌ئه‌وه له ڕوپامایی نیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆشحاڵ بوو به‌زانینی خه‌ڵكی ده‌رباره‌ی به‌ندایه‌تیه‌كه‌ی؛ چونكه ئه‌و ڕوپاماییه له‌پاش ته‌واو بوونی به‌ندایه‌تیه‌كه هاتوه .
هه‌روه‌ها له ڕوپامایی نیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆشحاڵ بێت به‌ئه‌نجامدانی په‌رستش و طاعه‌ت؛ چونكه ئه‌وه به‌ڵگه‌ی بڕوا و ئیمانه، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: (( مَن سرَّته حسنته وساءته سيئته فذلك المؤمن )) . حاكم ڕیوایه‌تی كردوهله ( المستدرك على الصحيحين) له‌كتێبی ( الایمان )،ژماره: ٣٧.
وه پرسیار كرا له‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ی هو حاڵه‌ته، فه‌رمووی : (( تلك عاجل بشرى المؤمن )) . صحيح ابن حبان - كتاب البر والإحسان، ژماره: ٣٦٧.
سه‌رچاوه:
١ - واتای روپامای و جۆره‌کانی، ئاماده‌كردنی : ژینه، ماڵپه‌ڕی ڕێگای ڕاستی.
2- مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين ( 2 / 29 ، 30 ) .