حكم تارك الصلاة
وهذه المسألة من المسائل العظيمة الكبرى التي ابتلى بها الناس اليوم، واختلف فيها علما‌ء الأمة، وأئمتها، قديماً وحديثاً...
حوكمی نوێژ نه‌كه‌ر
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{فخلف من بعدهم خلف أضاعوا الصلاة واتبعوا الشهوات فسوف يلقون غيا}وه‌ده‌فه‌رموێت: { كل نفس بما كسبت رهينة ، إلا أصحاب اليمين ، في جنات يتساءلون عن المجرمين ، ماسلككم فی سقر ، قالوا لم نك من المصلين …}، وه‌ده‌فه‌رموێت: { فإن تابوا وأقاموا الصلاة واتوا الزكاة فإخوانكم فى الدين}، وه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((بين الرجل وبين الشرك والكفر ترك الصلاة)) (رواه مسلم) …واته: نێوان پیاوی موسڵمان و نێوان شیرك و كوفر وازهێنانه له نوێژ . وه‌ده‌فه‌رموێت: (( أول مايحاسب به العبد يوم القيامة الصلاة فإن صلحت صلح له سائر عمله ، وإن فسدت فسد سائر عمله )) (صحيح رواه الطبرانى …) واته:یه‌كه‌م كرده‌وه‌یه‌ك كه‌به‌نده موحاسه‌به‌ی ده‌كرێت له ڕۆژی دواییدا له‌سه‌ری نوێژه. ئه‌گه‌ر ته‌واو بوو ئه‌وا سه‌رجه‌م كرده‌وه‌كانی ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ته‌واو نه‌بوو كرده‌وه‌كانی تری ته‌واو نابێ.
وه‌ده‌فه‌رموێت: ((أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وان محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإن فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحقها وحسابهم على الله)) (متفق عليه).
واته: فه‌رمانم پێكراوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا كه به‌جه‌نگ بێم هه‌تا شایه‌تی ده‌ده‌ن كه‌هیچ خوایه‌ك نییه جگه له (الله) وه محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و تا نوێژ ده‌كه‌ن و زه‌كات ده‌ده‌ن . ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد خوێن و ماڵیان له‌من ده‌پارێزرێ ته‌نها به مافی ئیسلام نه‌بێت وحسابی ئه‌وان له‌لای خودایه.
وه‌ده‌فه‌رموێت: ((إن حوضى لأبعد من أيلة من عدن ، والذى نفسي بيده لآنيته أكثر من عدد نجوم السما‌ء. وله‌و أشد بياضا من اللبن ، واحلى من العسل ، والذى نفسى بيده إنى لأذود عنه كما يذود الرجل الابل الغريبة عن حوضه ، قالوا يارسول الله أو تعرفنا ؟ قال : نعم ، تردون على الحوض غرا محجلين من آثار الوضوء ، ليست لأحد غيركم)) (رواه مسلم)
واته: حه‌وزه‌كه‌ی من فراوانتر‌و دورتره لهئهیله له عه‌ده‌نه‌وه، سوێند به‌و خوایه‌ی نه‌فسی منی به‌ده‌سته په‌رداخه‌كانی زۆرترهلهژمارهی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ، وه‌سپی تره له‌شیر و شرینتره له هه‌نگوین وه‌سوێند به‌و خوایه‌ی نه‌فسی منی به‌ده‌سته من خه‌ڵكی لێ‌دوور ده‌خه‌مه‌وه هه‌روه‌كو چۆن پیاو حوشتری نامۆ لهحهوزهكهی دوور ده‌خاته‌وه. وتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا ئێمهدهناسیتهوه؟ فه‌رمووی : به‌ڵێ دێنه سه‌ر حه‌وزه‌كه بۆ لام به‌ناوچه‌وان و لۆقی سپییهوهبههۆی شوێنه‌واری ده‌ست نوێژهكانتانهوه. ئه‌م سیفه‌ته‌ش بۆ ئێوهنهبێبۆ كه‌سی تر نییه لهئومهتهكان
دهسائهی نوێژنه‌كه‌ر ئه‌بێ هه‌ڵوێستت چی بێلهو ڕۆژهنارهحهتهدا كاتێ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) لهحهوزهكهی دوورت ده‌خاته‌وه له‌به‌ر نوێژ نه‌كردنت. چونكهشوێن كه‌وتوانی خۆی ئه‌ناسیته‌وه به‌هۆی شوێنه‌واری ده‌ست نوێژیان دا‌و تۆش شوێنه‌واری ده‌ست نوێژت نییهچونكه نوێژت نه‌كردووه؟! ده‌ی باشهبهم هه‌موو دووركهوتنهشتهوهدهتهوێ بچیتهبهههشت.
وهخوای گهورهنهفرهتی له‌شه‌یتان كرد و له‌ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌ری كرد و له‌ڕۆژی دوایی دا به‌هه‌میشه‌یی له‌دۆزه‌خ دا یهچونكهخۆی به‌زل زانی و سه‌جده‌ی بۆ ئاده‌م نه‌برد كاتێخوا فه‌رمانی پێكرد { وإذ قلنا للملائكة اسجدوا لآدم فسجدوا إلا إبليس أبى واستكبر وكان من الكافرين} ده‌ی سا ئه‌بێ ئه‌و كه‌سه حاڵی چۆن بێكه‌سه جده بۆ خوا نابات و سه‌رپێچی ده‌كات ؟ له‌كاتێكدا خوا ده‌فه‌رموێت: { وماخلقت الجن والأنس إلا ليعبدون} وه‌ده‌فه‌رموێت: {قل لعبادى الذين آمنوا يقيموا الصلاة} وهعومهری كوری خه‌تتاب (ڕه‌زای خوای لێبێت ) كاتێهۆشی هاتهوهدوای ئه‌وه‌ی خهنجهرهكهیان لێدا كه‌پێوه‌ی كۆچی دواییی كرد ؟ ، فه‌رمووی ئایا خه‌ڵكی نوێژیان كرد؟ ووتیان به‌ڵێ، فه‌رمووی : "لا حظ فى الاسلام لمن ترك الصلاة"، واته: به‌شی نیه لهئیسلامهتی ئه‌و كه‌سه‌ی واز له‌نوێژ ده‌هێنێت .
وههاوهڵهكانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌كردنی هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان به‌كوفر نه‌ده‌زانی جگهلهنوێژ ، وه(ابن مسعود) ده‌فه‌رموێت : "من ترك الصلاة فلا دين له"، واته: ئه‌وه‌ی واز له‌نوێژ دێنێدینی نییه.
وهابو الدرداء ده‌فه‌رموێ: " لا ايمان لمن لا صلاة له "، واته: ئه‌وه‌ی نوێژ نه‌كات ئیمانی نییه .
وهالحافظ المنذری ده‌فه‌رموێ: "كۆمه‌ڵێك ڕِا له‌هاوه‌ڵان هه‌یه‌له‌سه‌ر به‌كافر زانینی ئه‌وكه‌سه‌ی واز له‌نوێژ ه‌كه‌ی دێنی تا هه‌موو كاته‌كه‌ی ده‌ڕوا " له‌وانه: (عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و أبوهریره و عبدالله ی كوڕی مه‌سعود وعبد الله ی كوڕی عباس و مهعاذى كوڕی جه‌به‌ل و جابری كوڕی عبد الله وأبو الدرداء و عبد الرحمن بن عوف و غه‌یری ئه‌مان (ڕه‌زای خوایان لێبێت) .
وابن القیم ده‌فه‌رموێ: " وهلههاوهڵانهوهنههاتووه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه" وهوتهیهكی ئیمام أحمد هه‌یه كه هه‌ركه‌سێ بانگ بكرێت بۆ نوێژ له‌كاتی خۆیداو بڵێنوێژ ناكه‌م و خۆی لێ بێ ئاگا بكات تا دهفهوتێواجبه بكوژرێ، واته له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دا .
وه‌له‌م زه‌مانه‌دا فتوا دراوه له‌سه‌ر مورته‌دی نوێژ نهكهرو كوژرانی و جیا كردنه‌وه‌ی لههاوسهرهموسڵمانهكهی . ده‌ی چاوه‌ڕێی چ چاكه‌یه‌ك له‌نوێژ نه‌كه‌ر ده‌كرێ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (( من ترك صلاة العصر فقد حبط عمله )) البخارى..
واته: ئه‌وه‌ی وازی له نوێژی عه‌سر هێنا كرده‌وه‌كانی پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه. ده‌سا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌حاڵی ئه‌وكه‌سه بێت . ئه‌بێ حاڵی ئه‌و كه‌سه چی بێت كه‌هیچ نوێژێك ناكات و ئهبێحاڵی چۆن بێت له‌و ڕۆژه‌دا كه له به‌رده‌م خوای ده‌سته‌ڵاتداری ئاسمانه‌كان و زه‌وی دا ڕاده‌وه‌ستێنرێت؟
ده‌سا نوێژ نه‌كه‌ر مه‌خه‌ڵه‌تێ به‌و تهمهنهكهمهی كهههتهیان به‌گه‌نجێتی یه‌كه‌ت چونكه مردن ڕێگه‌ت پێ دهگرێئهگهر چی ته‌مه‌نت درێژهبخایهنێ. وه وه‌ك ئه‌وكه‌سه مهبهكهناتوانێ سه‌رپێچی ئاره‌زووی خۆی بكات و له‌سه‌ر سه‌ختی خۆی به‌رده‌وامه‌و نایه‌وێ ئایه‌ته‌كانی خوا ببیستێ و بهردهوامهلهسهر یاخی بوون هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی گوێی لێنهبوبێ{ ويل لكل أفاك أثيم . يسمع آيات الله تتلى عليه ثم يصر مستكبرا كأن لم يسمعها فبشره بعذاب أليم }.
حوكمی نوێژ نه‌كه‌ر
خوێنه‌ری ئازیز ، ئه‌مه ده‌قی ئه‌و پرسیاره‌یه كه ئاراسته‌ی جه‌نابی شێخ محمد صالح العثیمین كرا له باره‌ی نوێژ نه‌كه‌ره‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌هیوای سوود وه‌رگرتن :
پرسیار : ئایا پیاو ئهبێچی بكات ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به‌كه‌س و كاره‌كه‌ی كرد كه‌نوێژ بكه‌ن ، به‌ڵام گوێیان بۆ نه‌گرت ، ئایا لهگهَلیاندا دهمێنێتهوهلهو ماڵه‌دا و تێكه‌ڵاویان ده‌كات یان له‌ماڵا ده‌چێته ده‌ره‌وه؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌س و كاره‌ی هه‌رگیز نوێژیان نه‌ده‌كرد ئه‌وه بێباوهڕن ، هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن ، ده‌رچوون له‌ئیسلام و جائیز نییهكه له‌ماڵدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ری پێویستهكهبانگهوازیان بكات و زۆر به‌رده‌وام دووباره‌ی بكاته‌و لێیان به‌ڵكو خوا ڕێنمونیان بكات ، چونكهنوێژنهكهر كافره(په‌نا به‌خوا) به‌به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت و ووته‌ی هاوه‌ڵان و بۆچوونی ڕاست .
له‌قورئان دا / ووته‌ی خوای گهورهلهبارهی موشریكه‌كانه‌وه ده‌فه‌رموێ[فإن تابوا وأقاموا الصلاة فإخوانكم فى الدين] مه‌فهومی ئایه‌ته‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی كه‌ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن ئهوابراتان نین، وهنهفی برایه‌تی دینی ناكه‌ین به‌هۆی یاخی بوون و تاوان ئه‌گه‌ر چی گه‌وره‌ش بێ، به‌ڵا م نه‌فی ده‌كه‌ین له‌كاتی ده‌رچوون له‌ئیسلام .
له‌سوننه‌ت دا / فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) : ((بين الرجل وبين الكفر والشرك ترك الصلاة)) كهچهسپاوه له صحیحی موسلیم دا اتووه، وهفهرموودهیهكی تر لهبورهیدهوه ( ڕه‌زای خوای لێ بێ) كه له (سونه‌ن) دا هاتووه (( العهد الذى بيننا وبينهم الصلاة فمن تركها فقد كفر )) واته: ئه‌و په‌یمان و جیاوازییه‌ی له‌نێوان ئێمه‌و بێ بڕواكاندایه نوێژه هه‌ركه‌س وازی لێ بێنێت كافر بووه.
له‌ووته‌ی هاوه‌ڵاندا / پێشه‌وای ئیمانداران عومه‌ر (ڕه‌زای خوای لێ‌بیت ) فه‌رموویه‌تی : ((لاحظ فى الأسلام لمن ترك الصلاة)) وه(الحظ) واته: به‌ش و نسیب ، لێره‌دا به(نكرة ) هاتووهبهبێألف و لام له‌ڕێڕه‌وه نه‌فی یهكهیهوهكهواتهگشتییهو نه‌كه‌م نه‌زۆر به‌شی نییه له‌ئیسلام دا ئه‌وكه‌سه‌ی واز له‌نوێژ بێنێ.
وه عبد الله ی كوڕی شفیق ده‌فه‌رموێ: هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیچ شتێكیان نه‌ده‌بینی لهكردوهكاندا كهنهكردنی كوفر بیت جگهلهنوێژ.
له‌لایه‌نی بۆچوونی ڕاستیشه‌وه/ ئه‌وترێ: ئایا ئه‌چێته ئهقڵهوهكهپیاوێك به‌ئه‌ندازه‌ی مپقالهزهرهیهك لهخهردهل له‌ئیمان له‌دڵی دا بێت وگه‌وره‌یی نوێژ‌و گرنگێتی له‌لایه‌ن خواوهپێی بزانێ‌و پاشان پارێزگاری نه‌كردنی بكات؟
ئهمهشتێكهناگونجێ، وهكاتێكۆڵیمهوهلهو به‌ڵگانه‌ی كه‌ئه‌وانه‌ی پێیان وایهنوێژ نه‌كه‌ر كافر نابێدهیكهنهبهڵگه، بینیم كهئهوبهڵگانهلهچوار شت تێناپه‌ڕێت :
1- یان ئه‌وه‌تا ئه‌صله‌ن به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر نییه.
2-یان بهسراوهتهوهبهوهسفێكهوهكهلهو كاته‌دا نوێژ نه‌كات هیچی له‌سه‌ر نییه.
3-یان ئه‌و به‌ڵگه‌یه به‌سراوه‌ته وهبهحاڵهتێكهوه كه ئه‌بێته عوزر بۆ كه‌سێك ئه‌و نوێژهتهرك بكات.
4- یان ئه‌وه‌تا گشتییه‌و بهفهرموودهكانی كافر بوونی نوێژ نه‌كه‌ر تایبه‌ت كراوه.
وه‌ئه‌گه‌ر ڕوون بوویه‌وه كه نوێژ نه‌كه‌ر كافرهئهوا حوكمه‌كانی هه‌ڵگه‌ڕاوه(مرتد) ی به‌سه‌ردا ڕیز ده‌بێ، وهلهدهقهكاندا نه‌هاتووه كه‌نوێژ نه‌كه‌ر ئیماندارهیان ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه یان ڕزگاری ئه‌بێ له ئاگر یان له‌م شتانه‌ی كهبیانومان بۆ درووست بكات تا ته‌ئویلی ئه‌و كوفرهبكهین كهئهدرێ به‌سه‌ر نوێژ نهكهردا و بڵێین : ئه‌و كوفره‌ی نیعمه‌ته‌یان كوفرێكی بچووكه،
وه‌له‌و حوكمانهش :
یه‌كه‌م : درووست نییهكهژنی بدرێتێوهئهگهر عه‌قدی بۆ به‌سترا له‌كاتێكدا نوێژی نه‌ده‌كرد ئه‌وا نیكاحهكهی به‌تاڵه‌و دانامهزرێو ژنهكهبۆی حه‌ڵاڵا نییه،به‌پێی ووته‌ی خوای گهورهلهبارهی ئافرهتهكۆچهریهكانهوه { فإن علمتموهن مؤمنات فلا ترجعوهن إلى الكفار ، لاه‌ن حل له‌م ولاهم يحلون لهن } الممتحنة.
دووه‌م : وه‌ئه‌گه‌ر نوێژی ته‌رك كرد له‌دوای به‌ستنی عوقدهكه بۆی ، ئه‌وا نیكاحهكهی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئافرهتهكهبۆی حه‌ڵاڵا نابێ.. به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته‌ی لهپێشهوهباسمان كرد ، له‌سه‌ر ڕوونكرنه‌وه‌ی زانراو له‌لای ئه‌هلی عیلم له‌نێوان ئه‌وه‌ی كهئهمهپێش چوونه‌لای خێزانه‌كه‌ی بێت یان دوای ئه‌وه‌بێت .
سێیه‌م : ئه‌م پیاوه‌ی كه‌نوێژ ناكات ئه‌گه‌ر گیانله‌به‌رێكی سه‌ڕبڕی ئه‌وا سه‌ربڕاوی ناخورێلهبهر چی ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌رامه، وه‌ئه‌گه‌ر جولهكهیان گاور سه‌ری ببڕێئهوهحهڵاڵهبۆ ئێمه‌كه بیخۆین (په‌نا به‌خوا) كهواتهسهربڕاوی ده‌ستی ئه‌م پیس تره لهسهربڕاوی گاور‌و جوله‌كه.
چواره‌م : حه‌ڵاڵ نییه كه بچێته ناو مهككهوهیان سنووری حه‌ره‌مه‌كه‌ی به‌پێی وته‌ی خوا { ياأيها الذين آمنوا إنما المشركون نجس فلا يقربوا المسجد الحرام بعد عامهم هذا } .
پێنجه‌م : ئه‌گه‌ر یه‌كێك لهنزیكهكانی مردن ئهوهبهش و مافی نییه له میراتهكهیدا ، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێك مردوو كوڕێكی نوێژ نه‌كه‌ر ی هه‌بوو ،واته: پیاوهكهنوێژ ئه‌كات و كوڕه‌كه‌ی نوێژ ناكات، وهئامۆزایهكی دووری به‌جێ هێشت ، كامیان میراتی به‌رئه‌كه‌وێ؟ئامۆزا دووره‌كه‌ی به‌ری ئهكهوێبهڵام كوڕه‌كه‌ی به‌ری ناكه‌وێ به‌پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)((لايرث المسلم الكافر ولاالكافر المسلم)) متفق عليه … واته: نهموسڵمان میراتی كافر دهگرێو نهكافر میراتی موسڵمان ده‌گرێ، وه‌به‌پێی فه‌رمووده‌ی : ((الحقوا الفرائض بأهلها ، فما بقي فلأولى رجل ذكر)) متفق عليه. وه‌ئه‌مه‌ش نموونه‌یه كه ئه‌چه‌سپێ به‌سه‌ر هه‌موو میراتگراندا.
شه‌شه‌م : ئه‌گه‌ر مرد ناشۆرێو كفن ناكرێ‌و نوێژی له‌سه‌ر ناكرێ‌و له‌گه‌ڵ موسڵماناندا نانێژرێ. ئه‌ی باشهچی لێده‌كه‌ین ؟ ده‌ری ده‌كه‌ین به‌ره‌و بیابانێك و چاڵی یۆ هه‌ڵده‌كه‌نین و بهجلهكانیهوه لهوێدهینێژین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێزی نییه، وه‌له‌سه‌ر ئهمهشهوهحهڵاڵ نییه‌بۆ كه‌سێك كهمردوویهكی له‌لادا مرد و ئه‌یزانی كه‌نوێژ نه‌كه‌ر بووه‌كه بیهێنێ بۆ موسڵمانان تا نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن.
حه‌وته‌م : ئه‌م كه‌سه له‌ڕۆژی دوایی دا له‌گه‌ڵ فیرعه‌ون و هامان و قارون و ئوبه‌ی كوڕی خه‌له‌ف دا حهشڕ ده‌كرێت كهپێشهوای كافران بون _ په‌نا به‌خوا _ وه‌ناچێته به‌هه‌شته‌وه‌و حه‌ڵاڵ نییه بۆ هیچ كه‌سێك له‌كه‌س كاری كه‌بۆی بپارێنهوهبهبهزهیی و لێخۆشبوو‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافره‌و موسته‌حه‌قی نییهبهپێی ووته‌ی خوا گه‌وره: { ماكان للنبى والذين آمنوا أن يستغفروا للمشركين ولو كانوا أولى قربا من بعد ماتبين له‌م أنهم أصحاب الجحيم}.
كهواتهبراكانم مه‌سه‌له كه یه‌كجار ترسناكه، وهبهداخهوهههندێك له‌خه‌ڵكی به‌بچووكی ته‌ماشای ئهمهدهكهن و كه‌سێك له‌ماڵه‌كه‌دا جێ دهكهنهوهكهنوێژ ناكات و و ئه‌مه‌ش دروست نییه.
ئهمهحوكمی ئه‌و كه‌سه‌یه كه نوێژ ته‌رك ده‌كات ئه‌گه‌ر پیاو بێت یان ئافره‌ت، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژت واز لێهێناوه: یان كه‌مته‌رخه‌میت كردووهتیایدا ، فریای ئه‌و ته‌مه‌نه‌ت بكهوهكهماوتهبهكردهوهی چاك . به‌ڕاستی نازانی چه‌ندی تر له‌ته‌مه‌نت ماوه، ئایا چه‌ند مانگێك یان چه‌ند ڕۆژێ یان چه‌ند سه‌عاتێك ، عیلمی لای خوایه‌و هه‌رده‌م وته‌ی خوای گه‌وره‌ت بیر بێت كه‌ده‌فه‌رموێ: { أنه من يأت ربه مجرما فإن له جهنم لايموت فيها ولايحيى} (طه :74) ، وه‌ده‌فه‌رموێت: { فأما من طغى وآثر الحياة الدنيا فإن الجحيم هي المأوى } النازعات .
خوا موهفهقمان بكات بۆ هه‌موو خێر‌و ڕزگار بونێ: و خوای گه‌وره ڕۆژانی ته‌مه‌نت خۆش به‌خت وكامهران كات له‌ژێر سێبه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی خۆیدا به‌عیلم و كرده‌وه‌و بانگه‌واز … والله أعلم…
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نامیلكه‌یه: حكم تارك الصلاة: شێخ محمد بن صالح العثيمين ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ).