غفلة المسلمين عن كذبة أول نيسان

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: غفلة المسلمين عن كذبة أول نيسان
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: فإن الكذب داء عظيم إذ يعد من قبائح الذنوب وفواحش العيوب وقد جُعل من آيات النفاق وعلاماته، ويُعد صاحبه مجانبًا للإيمان، ولقد كان الرسول صلى الله عليه وسلم أبغض الخلق إليه الكذب، فالكذب والإيمان لا يتفقان إلا وأحدهما بحساب الآخر والكذب ريبة ومفسدة على صاحبه.
وإنّ التشبه بالكفرة منهي عنه في ديننا بل أمرنا بمخالفتهم،ومن صور التقليد الأعمى ما يعرف بكذبة ( ابريل ) نيسان ، وكم رأينا وسمعنا لهذه الكذبة من عواقب سيئة وحقد وضغائن وتقاطع وتدابر بين الناس، بسبب هذا التقليد المتبع من عهد قديم في معظم الدول الأوروبية.
تأريخ الإضافة: 2009-03-30
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/199789
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
بێ ئاگایی موسڵمانان له‌ درۆی ( ١ ) ی نیسان
468 KB
فتح: بێ ئاگایی موسڵمانان له‌ درۆی ( ١ ) ی نیسان.doc
2.
بێ ئاگایی موسڵمانان له‌ درۆی ( ١ ) ی نیسان
222.9 KB
فتح: بێ ئاگایی موسڵمانان له‌ درۆی ( ١ ) ی نیسان.pdf
نبذة موسعة

 

بێ ئاگایی موسڵمانان له‌ درۆی ( ١ ) ی نیسان

 

 

جێگه‌ى داخه‌له‌كاتێكدا سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى محمد صلى الله عليه وسلم هه‌موو موسڵمانانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌له‌خراپى درۆكردن و ئه‌و ئاكامه‌ى دووچارى درۆزن ده‌بێت له‌دوارِۆژدا ، كه‌چى موسڵمانان به‌شوێنكه‌وتنى بێباوه‌رِان ناشرینترین سیفه‌ت ئه‌ده‌نه‌پاڵ خۆیان و له‌یه‌كى نیسان به‌دڵخۆشیه‌وه‌له‌گه‌ڵ یه‌كدا درۆ ده‌كه‌ن !!! به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن سه‌ره‌تاى ئه‌م نه‌ریته‌خراپه‌كه‌ى ده‌ستى پێكردوه‌و له‌چ وڵاتێكه‌وه‌سه‌رچاوه‌ى گرتوه‌و چۆن گه‌شتۆته‌موسڵمانان .

درۆى نیسان له‌رِووى مێژووییه‌وه‌

چه‌ندین رِاى جیاواز له‌سه‌ر سه‌ره‌تا و هۆى دروست بوونى درۆى (1) ى نیسان باس كراوه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌گرنگترینیانن :

ئه‌م نه‌ریته‌سه‌ره‌تا له‌ساڵى 1564 ى زاینى له‌فه‌ره‌نسا ده‌ستى پێ كرد له‌دواى ئه‌و گۆرِانكاریه‌ى له‌رِۆژمێرى ئه‌و كاته‌ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن ( شارلى نۆیه‌م ) پادشاى ئه‌وكاته‌ى فه‌ره‌نسا ، وه‌ فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵات بوو كه‌كارى به‌و رِۆژمێره‌نوێ یه‌كرد . به‌ڵام كاتێك له‌رِۆژمێرى نوێ له‌جیاتى ( 1 ) ى نیسان ، ( 1 ) ى ینایر كرایه‌سه‌رى ساڵى نوێ خه‌ڵكانێك هه‌ر له‌(1) ى نیسان ( ابریل ) وه‌كو جاران ئاهه‌نگیان ئه‌گێرِا بێ گوێدانه‌رِۆژمێره‌تازه‌كه‌، بۆیه‌ئه‌وانه‌ى كاریان به‌رِۆژمێرى تازه‌ئه‌كرد له‌(1) ى نیسان دیارى درۆ و هه‌واڵى نادروستیان بۆ ئه‌وانه‌ئه‌نارد كه‌رِۆژمێره‌ تازه‌كه‌یان پێ باش نه‌بوو ، ئه‌وانیش كه‌به‌رِاستیان ئه‌زانى ده‌بونه‌جێگاى گاڵته‌ی ئه‌وانى تر . به‌م شێوه‌یه‌درۆ كردن له‌نێوان خه‌ڵكى بوه‌شتێكى باو له‌ رۆژه‌ .

هه‌ندێكى تر واى ئه‌بینن كــــه‌پــــه‌یوه‌ندیه‌كى پتـــه‌و هه‌یه‌ له‌نێوان درۆى ( 1 ) ى نیسان و جـــه‌ژنى ( هولى ) ، كه‌له‌هند ناسراوه‌، هندۆسه‌كان لــــــه‌(31) ى مارسى هه‌موو ساڵێك دا ئاهه‌نگیان ئه‌گێرِا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى (هولى) له‌و رِۆژه‌هه‌ندێك خه‌ڵكى ساده‌هه‌ڵئه‌سان به‌ئه‌نجامدانى كار و كرده‌وه‌ى درۆ به‌مه‌به‌ستى گاڵته‌و یارى و رِابواردن . وه‌رِاستى ئه‌م درۆیانه‌یان ئاشكرا نه‌ده‌كرا تا ئێواره‌ى ( 1 ) ى نیسان ( ابریل ) .

هه‌ندێكى تر ئه‌ڵێن : بناغه‌ى ئه‌م رِۆژه‌ئه‌گه‌رِێته‌وه‌بۆ یۆنانیه‌كۆنه‌كان كه‌(1) ى نیسان یـــــان ته‌رخــــــان كردبوو بــــۆ سازدانى ئاهه‌نگى گه‌وره‌بۆ ( ڤینۆس ) خواى جوانى و خۆشه‌ویستى یۆنانیه‌كان . كه‌هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاهه‌نگانه‌دا نوكته‌و شتى گاڵته‌جارِى جۆرا و جۆر له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو ده‌بوه‌وه‌، كه‌ساڵ له‌دواى ساڵ خه‌ڵكى رِاهاتن له‌سه‌رى .

هه‌ندێكى تر ئه‌یگه‌رِێننه‌وه‌بۆ سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاست چونكه‌له‌و سه‌رده‌مه‌پێیان وابوو كه‌مانگى نیسان ( ابریل ) كاتى شه‌فاعه‌ته‌بۆ شێت و مێشك لاوازه‌كان . بۆیه‌له‌سه‌ره‌تاى مانگ شیته‌كان ئازاد ئه‌كران و ژیر و عاقڵه‌كان دوعاى چاك بونه‌وه‌یان ئه‌كرد بۆیان ، له‌و كاته‌وه‌جه‌ژنێك دروست بوو به‌ناوى ( جه‌ژنى هه‌موو شێته‌كان ) وه‌كو چاولێكردنێك بۆ جه‌ژنى ( جمیع القدیسین ) هه‌موو قه‌شه‌كان .

هه‌ندێكى تر ئه‌یگه‌رِێننه‌وه‌ بۆ چاخه‌كۆنه‌كان ( جه‌ژنه‌بت په‌رستیه‌كان ) ، چونكه‌په‌یوه‌سته‌به‌رِۆژێكى دیارى كراو له‌سه‌ره‌تاى به‌هار كه‌ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌له‌مه‌راسیمى جه‌ژنه‌بت په‌رستیه‌كان ، چونكه‌له‌رِابردودا ئاهه‌نگه‌كانى به‌هار له‌(21)ى مارس له‌كاتى یه‌كسان بوونى شه‌و و رِۆژ ده‌ستى پێده‌كرد و به‌رده‌وام ئه‌بوو تا   ( 1 ) ى نیسان ( ابریل ) ، وه‌له‌رِوانگه‌ى گاڵته‌كردن به‌وانه‌ى كه‌به‌شدار نه‌ده‌بوون له‌جه‌ژنه‌كانى هاتنى به‌هار ، بۆیه‌ئه‌و رِۆژانه‌ى ئاهه‌نگه‌كان شێوازێكى گاڵته‌جارِى و ده‌ربرِینى خۆشى به‌خۆوه‌ده‌گرت .

ته‌نانه‌ت له‌به‌ر خراپى و قێزه‌وه‌نى ئه‌م نه‌ریته‌له‌به‌ریتانیا كه‌ كانگاى خاچ په‌رستیه‌به‌(1) ى نیسان ئه‌ڵێن     ( یوم الحمقى و المغفلین ) !!!! واته‌: رِۆژى گێل و گه‌مژه‌كان !!!

له‌وه‌ى كه‌ باسمان كرد بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه‌رِۆژى ( 1 ) ى نیسان تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بووه‌لاى گه‌لانى ئه‌وروپا له‌چاخه‌كۆنه‌كانه‌وه‌تا ئێستا .

سه‌ره‌رِاى جیاوازى باسه‌كان و گێرِانه‌وه‌كان ، ده‌گه‌ینه‌ئه‌م ئه‌نجامه‌ى خواره‌وه‌ :

بناغه‌ى ئه‌م رِۆژه‌جه‌ژنى خاچ په‌رستانه‌یان له‌ پاشماوه‌ى جه‌ژنى بت په‌رستان بۆمان ماوه‌ته‌وه‌یان په‌یوه‌سته‌به‌هندۆسه‌كان یان په‌یوه‌سته‌به‌رِۆژمێرى بێ باوه‌رِان یان جه‌ژنى چاكبونه‌وه‌ى شێته‌كانه‌، بۆیه‌ :

1 ـ ئه‌گه‌ر هه‌موو گێرِانه‌وه‌كان رِاست بن ئه‌وا نابێته‌هۆى رِه‌وا كردنى درۆ له‌م رِۆژه‌چونكه‌هیچیان له‌وى تر باشتر نیه‌و هه‌مویشیان پێچه‌وانه‌ى ئاینى ئیسلامن .

2 ـ ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌كێكیان رِاستبێ به‌هه‌مان شێوه‌ى یه‌كه‌م نابێته‌هۆى رِه‌وا كردنى درۆ له‌م رِۆژه‌چونكه‌هیچیان له‌وى تر باشتر نیه‌ .

3 ـ ئه‌گه‌ر هیچیشیان رِاست نه‌بێ و ئه‌فسانه‌بێت هیچ له‌قێزه‌وه‌نى و له‌نارِه‌وایى درۆى ئه‌م رِۆژه‌كه‌م ناكاته‌وه‌چونكه‌ئه‌فسانه‌ش هیچ له‌جه‌ژنى بت په‌رستان و خاچ په‌رستان و هیندۆسه‌كان باشتر نیه‌ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت .

درۆى نیسان له‌رِوانگه‌ى شه‌رعه‌وه‌

مه‌ترسی دارترین شت له‌لاسایى كردنه‌وه‌ى بێ باوه‌رِان ئه‌وه‌یه‌له‌شتێك لاساییان بكه‌ینه‌وه‌كه‌ له‌بیروباوه‌رِیاندا بێت ، وه‌ئه‌و كاته‌ى درۆكردن ئه‌بێته‌ناشیرین ترین و قێزه‌وه‌ن ترین سیفه‌ت له‌ئیسلامدا ، كه‌چى ئوممه‌تى ئیسلامى به‌شوێن كه‌وتنى بێ باوه‌رِان خۆشحاڵن به‌هاتنى ( 1 ) ى نیسان و وائه‌زانن درۆكردن له‌م رِۆژه‌رِێگه‌ پێدراوه‌و ئاساییه‌به‌بێ  ئه‌وه‌ى شه‌رع رِێگه‌ى پێ دابن ، درۆكردن له‌و رِۆژه‌ بۆ خۆیان ئه‌شه‌رعێنن ، بێ ئاگا له‌وه‌ى كه‌هه‌موو رِۆژه‌كان لاى خوا جیاوازیان نیه‌. وه‌بێ ئاگا له‌وه‌ى كه‌درۆكردن له‌ئیسلامدا هه‌ر درۆكردنه‌و هێنده‌ قێزه‌وه‌نه‌له‌هیچ رِۆژێكدا رِێگه‌ى پێنه‌دراوه‌و له‌هه‌ر رِۆژێكدا بێت هه‌ر تاوانه‌، به‌ڵكو زانایان له‌تاوانه‌گه‌وره‌كان ئه‌یژمێرن ، ده‌بێ ئه‌وه‌شتان وه‌بیر بهێنمه‌وه‌كه‌درۆ كردن سیفه‌تى مونافیقه‌كانه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌له‌قورئان و سوننه‌ت كه‌درۆ كردن قه‌ده‌غه‌ئه‌كه‌ن و ده‌بنه‌به‌ڵگه‌ش بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى درۆى رِۆژى ( 1 ) ى نیسان ، له‌وانه‌ش :

1 ـ خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُواْ اللّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُواْ يَكْذِبُونَ ] ( التوبة : 77 )  . ( عبدالله ) ى كورِى ( مسعود ) فه‌رموویه‌تى : (( به‌سێ سیفه‌ت دوورِوان بناسنه‌وه‌: ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درۆ ده‌كات ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى دا نایباته‌سه‌ر ، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخرێته‌ژێر ده‌ست خیانه‌تى لێ ده‌كات )) ، پاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌ى خوێنده‌وه‌ ( مصنف ابن أبي شيبة : 6 / 125 ) .

2 ـ ( ابن عمر ) له‌پێغه‌مبه‌رى خواوه‌صلى الله عليه وسلم بۆمان ده‌گێرِیته‌وه‌كه‌فه‌رمویه‌تى : " ويل للذي يحدث بالحديث ليضحك به القوم فيكذب ويل له ويل له " ( رواه الترمذي في جامعه برقم : 235 ، و صححه العلامة الألباني في صحيح سنن الترمذي ، برقم : 2315 )  ، واته‌: وه‌یل ( كه‌دۆڵێكه‌له‌دۆڵه‌كانى دۆزه‌خ ) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌قسه‌بۆ خه‌ڵك ده‌كات و تێیدا درۆ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى پێبكه‌نن ، وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سه‌وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سه‌ .

ئاشكرایشه‌ئه‌و جۆره‌گاڵته‌و قسانه‌ى له‌(1) ى نیسان ئه‌كرێ بۆ گاڵته‌كردنه‌و بۆ ئه‌وه‌یه‌كه‌خه‌ڵكى چــــــوارده‌ور پێبكه‌نن !!!! كه‌واته‌درۆى ( 1 ) ى نیسانیش به‌شێكه‌له‌وه‌ى له‌م فه‌رمووده‌یه‌باس كراوه‌ .

3 ـ وه‌له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه‌پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " لا يؤمن العبد الايمان كله حتى يترك الكذب في المزاحة و المراء ولو كان صادقا " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 2939 )  ، واته‌: باوه‌رِى هیچ به‌نده‌یه‌ك ته‌واو نابێت تاكو واز نه‌هێنێت له‌درۆكردن له‌كاتى گاڵته‌دا ، و ده‌مه‌قاڵه‌و موجاده‌له‌دا ، ئه‌گه‌ر رِاستیش بكات . ئاشكرایه‌ده‌قاو ده‌ق ئه‌م فه‌رموده‌یه‌(1) ى نیسان ئه‌گرێته‌وه‌چونكه‌ئه‌و درۆیه‌ى له‌م رِۆژه‌ئه‌كرێت بۆ گاڵته‌یه‌ .

4 ـ وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " آية المنافق ثلاث إذا حدث كذب وإذا وعد أخلف وإذا اؤتمن خان " ( رواه البخاري ومسلم ) . واته‌ :

نیشانه‌كانى دوورِوان سێ دانه‌یه‌: ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درۆ ده‌كات ، وه‌ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى دا نایباته‌سه‌ر ، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخرێته‌ ژێر ده‌ست خیانه‌تى لێ ده‌كات .

پێشه‌وا ( النووي ) ئه‌ڵێ : ئه‌وه‌ى كه‌رِاى زۆرینه‌ى زانایانى له‌سه‌ره‌و وته‌ى هه‌ڵبژارده‌شه‌، واتاى ئه‌م فه‌رمووده‌ ئه‌وه‌یه‌كه‌ئه‌م سیفه‌تانه‌سیفه‌تى كه‌سى دورِون و خاوه‌نه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى دورِوانه‌له‌م سیفه‌تانه‌دا و خو رِه‌وشتى ئه‌وانى هه‌یه‌ .

ئه‌مه‌یان زۆر مه‌ترسیداره‌چونكه‌درۆ كردنى كردۆته‌یه‌كێك له‌نیشانه‌كانى دورِویى ، ( 1 )ى نیسانیش درۆیه‌با هه‌ر ناوێكى تریشى لێ بنێن .

5 ـ وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " عليكم بالصدق ... ، وإياكم والكذب ؛ فإن الكذب يهدي إلى الفجور ، وإن الفجور يهدي إلى النار ، ولا يزال الرجل يكذب ويتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذابًا " ( متفق عليه ) .

واته‌: به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر رِاستگۆیى و دور بگرن له‌ درۆ ، چونكه‌درۆكردن رِێخۆشكاره‌بۆ خراپه‌كارى و خراپه‌كاریش ئاكامى دۆزه‌خه‌، مرۆڤیش به‌رده‌وام درۆ ئه‌كاو به‌دوایدا ده‌رِوات تاوه‌كو له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار به‌درۆزن ده‌ناسرێ .

6 ـ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " لا يحل لمسلم أن يروع مسلما " ( صححه العلامة الألباني في : صحيح الجامع : 7658 )  ، واته‌: حه‌ڵاڵ نیه‌بۆ موسڵمان موسڵمان بتۆقێنێت .

ئه‌مه‌یان زیاتر نزیكه‌له‌رِۆژى ( 1 ) ى نیسان چونكه‌زۆرێك له‌درۆكانى ئه‌و رِۆژه‌هه‌واڵى دڵ ته‌زێن و خراپن كه‌به‌رامبه‌ر ئه‌خاته‌دڵه‌رِاوكێ و ترسه‌وه‌و ئه‌یتۆقێنێ . ته‌نانه‌ت چه‌ندین كێشه‌به‌هۆى ئه‌و هه‌واڵه‌ترسناك و درۆیانه‌وه‌دوچارى خه‌ڵكى ده‌بێت بگره‌زۆرجار بوه‌ته‌هۆى مردن و تێكچونى شیرازه‌ى زۆرێك له‌خێزانه‌كان .

وته‌ى پێشین سه‌باره‌ت به‌درۆ

1. ( عبدالله ) ى كورِى ( مسعود ) فه‌رموویه‌تى : مرۆڤ رِاست ده‌كات و به‌دواى رِاستگۆییدا ده‌روات تاكو ده‌گاته‌رِاده‌یه‌ك شوێنى ده‌رزیه‌كى تێدا نامێنێت كه‌خراپه‌ى تێدا جیگیر بێت ، وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ درۆ ده‌دات و به‌دواى درۆدا ده‌روات تاكو ده‌گاته‌رِاده‌یه‌ك شوێنى ده‌رزیه‌كى تێدا نامێنێت كه‌رِاستگۆیى تێدا جیگیر بێت .

2. هه‌ر له‌وه‌وه‌ده‌گێرِنه‌وه‌ كه‌فه‌رموویه‌تى : درۆ دروست نیه‌به‌رِاست بێت یان به‌گاڵته‌، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌ : [ اتَّقُواْ اللّهَ وَكُونُواْ مَعَ الصَّادِقِينَ ] ( سورة التوبة : 119 ) .

3. وه‌ ( أبو بكر الصديق  ) فه‌رموویه‌تى : ئامان دووركه‌ونه‌وه‌له‌درۆ ، چونكه‌له‌گه‌ڵ باوه‌رِدا یه‌ك ناگرێته‌وه‌ .

4. وه‌ له‌( عمر ) ى كورِى ( خطاب ) ه‌وه‌ده‌گێرِنه‌وه‌كه‌فه‌رموویه‌تى : مرۆڤ ناگات به‌رِاستى و ته‌واوى باوه‌رِ ، تاكو واز له‌درۆ نه‌هێنێت له‌گاڵته‌كردنیدا ( مصنف ابن أبي شيبة : 5 / 235 ، 236 ) .

له‌وانه‌ى كه‌خستمانه‌رِو بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌ :

1 ـ درۆكردن كارێكى ناشه‌رعیه‌و رِێگه‌ پێنه‌دراوه‌ .

2 ـ درۆ كردن سیفه‌ت و رِه‌وشتى ئیماندار نیه‌به‌ڵكو سیفه‌تى دورِوه‌كانه‌ .

3 ـ درۆكردن پێچه‌وانه‌ى باوه‌رِى رِاسته‌قینه‌یه‌ .

4 ـ خیانه‌تێكى گه‌وره‌یه‌به‌رامبه‌ر به‌موسڵمانان ئه‌كرێت .

5 ـ ده‌بێته‌هۆى رِوو رِه‌ش بوونى درۆزن له‌دونیا و له‌قیامه‌ت .

6 ـ رِێگا خۆشكه‌ره‌بۆ چونه‌ ئاگرى دۆزه‌خ .

7 ـ له‌به‌ر خراپى سیفه‌تى درۆ شایه‌تى دانى درۆزن قبوڵ ناكرێ .

8 ـ له‌قیامه‌تدا سزایه‌كى سه‌ختى توش ئه‌بێت .

9 ـ ده‌بێته‌هۆى ناته‌واوى باوه‌رِى موسڵمان .

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش باسمان كرد شتێكى زۆر سه‌خت هه‌یه‌كه‌شه‌رمه‌زاریه‌بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ى به‌شدارى ئه‌كه‌ن له‌درۆى نیسان ئه‌ویش : دوو وڵاتى بێ باوه‌رِ هه‌ن باوه‌رِیان به‌درۆى نیسان نیه‌و له‌و رِۆژه‌كه‌درۆ كردن له‌هه‌موو جیهان رِه‌وا ده‌كرێ ته‌نانه‌ت له‌وڵاته‌ ئیسلامیه‌كانیش كه‌چى ته‌نها له‌و دوو وڵاته‌بێ باوه‌رِه‌له‌و رِۆژه‌درۆكردن رِوا نیه‌ئه‌ویش هه‌ردوو وڵاتى ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ، چونكه‌ئه‌و رِۆژه‌له‌ ئه‌ڵمانیا هاوكاته‌له‌گه‌ڵ یادى رِۆژى له‌دایك بوونى ( بسمارك ) سه‌ركرده‌ى ئه‌ڵمانى ناسراو .

له‌ئیسپانیاش ( 1 ) ى نیسان له‌رِوى ئاینیه‌وه‌رِۆژێكى پیرۆزه‌لایان بۆیه‌درۆ ناكه‌ن . ئایه‌ئه‌مه‌شه‌رمه‌زارى نیه‌بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ى له‌(1) ى نیسان درۆ ئه‌كه‌ن ؟؟

ئه‌وه‌حه‌قیقه‌تى درۆى رِۆژى نیسان بوو به‌چاوى خۆت خوێندته‌وه‌و چۆنێتى و هۆكارى سه‌رهه‌ڵدان و دروست بونیت زانى ، هه‌روه‌ها حوكمه‌شه‌رعیه‌كه‌یشیت زانى ، هیچى تر ناڵێم چونكه‌چى بڵێم هه‌رگیز به‌قه‌د ئه‌و به‌ڵگانه‌ى سه‌ره‌وه‌به‌هێز نین ، گه‌ر یه‌كێكیش له‌دواى ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌نه‌گاته‌ئه‌نجام ئه‌وا خۆى خۆش . چونكه‌به‌زندویى دڵى مردوه‌و ئاگاى لـــــه‌خۆى نیــــه‌، بــــۆیه‌ سه‌ره‌خۆشى مــــــردنى دڵى ئاراسته‌ئه‌كه‌ین وه‌( إنَّا لله و إنَّا إلیه راجعون ) .

Go to the Top