إلى متى يستمر القنوت في الصلوات عند النازلة؟

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: إلى متى يستمر القنوت في الصلوات عند النازلة؟
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه موقع الإسلام سؤال وجواب ، ونصه: « بعض الأئمة يقنت عند النوازل يوماً أو يومين ثم يتركه ، فما هو الوقت الذي ينبغي الاستمرار على الدعاء فيه عند النوازل ؟».
تأريخ الإضافة: 2009-01-19
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/191715
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

له‌كاتی به‌ڵا و ناهه‌مواریدا تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خوێندنه‌وه‌ی قنووت له‌نوێژه‌كاندا ؟

 

 

پرسیار: هه‌ندێ له‌ئیمامه‌كان له‌كاتی به‌ڵا و ناهه‌مواریدا هه‌موو رۆژ یا دوو رۆژ جارێك قنووت ده‌خوێنن و پاشان وازی لێ ئه‌هێنن، باشه‌ ئه‌و كاته ‌كامه‌یه‌ كه‌ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌دوعا كردن تێیدا له‌كاتی به‌ڵاو ناهه‌مواریدا؟

وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا

قنووت كردن له‌نوێژه ‌فه‌رزه‌كاندا مه‌شروعه ‌له‌هه‌ر كاتێك كه‌ هۆكه‌ی بووونی هه‌بێت ـ له‌كاتی به‌ڵاو ناهه‌مواریدا كه‌توشی موسڵمانان ده‌بێت ـ وه‌هه‌ر كاتێك هۆكه‌ی ته‌واو بوو، ئه‌وه واز له‌قنووت خوێندن دێنێت؛ چونكه ‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم به‌رده‌وام بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی قنووت بۆ ماوه‌ی مانگێك ودوعای ده‌كرد له‌موشریكه‌كان و، دوعای ده‌كرد بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌مابوونه‌وه‌ له‌شاری مه‌ككه‌،‌پاشان وازی لێ هێنا كه‌هۆكه‌ی نه‌ما ، ئه‌ویش به‌هاتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌قوونوتی بۆیان ده‌كرد، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و فه‌رموده‌یه‌یه ‌كه ‌ئه‌بو هوره‌یره‌بۆمان ده‌گێرته‌وه‌ـ خوا لێێ ڕازی بێت ـ:أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَنَتَ شَهْرًا إِذَا قَالَ : سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ ، يَقُولُ فِي قُنُوتِهِ: (اللَّهُمَّ أَنْجِ الْوَلِيدَ بْنَ الْوَلِيدِ  ، اللَّهُمَّ نَجِّ سَلَمَةَ بْنَ هِشَامٍ ، اللَّهُمَّ نَجِّ عَيَّاشَ بْنَ أَبِي رَبِيعَةَ ، اللَّهُمَّ نَجِّ الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ، اللَّهُمَّ اشْدُدْ وَطْأَتَكَ عَلَى مُضَرَ ، اللَّهُمَّ اجْعَلْهَا عَلَيْهِمْ سِنِينَ كَسِنِي يُوسُفَ)، پاشان ئه‌بو هوره‌یره‌ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌خوای گه‌وره رزگاری كردن له‌ده‌ستی بێ باوه‌ڕه‌كانی مه‌ككه‌و، گه‌شتنه‌مه‌دینه‌، له‌و كاته ‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم وازی له‌قنووت هێنا. ئیمام موسلیم ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی ریوایه‌ت كردوه( ٦٧٥ ). ‌

ئیبن ئه‌لقه‌ییم ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم قونووتی كرد له‌كاتی به‌ڵا و ناهه‌مواری بۆ ئه‌وه‌ی دوعا بكات بۆ قه‌ومێك و،‌دوعا بكات له ‌قه‌ومێكی تر، پاشان وازی له‌دوعا كردن هێنا به‌گه‌شتنی ئه‌وانه‌ی كه‌دوعای بۆ ده‌كردن و، رزگاریان بۆ له‌دیلی ( ئه‌سیری ) و، ئه‌وانه‌ش كه‌دوعای لێ ده‌كردن موسڵمان بوون و به‌په‌شیمانی هاتن بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ،وه‌قنووته‌كه‌ی به‌هۆی به‌ڵا و ناهه‌مواریه‌‌وه ‌بوو‌، هه‌ر كه‌نه‌ما، وازی لێ هێنا. "زاد المعاد" (1/272) .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناهه‌مواریه‌كه ‌لانه‌چوو، وه‌كو دایگیكردنی عێراق بۆ نموونه‌، یان داگیركردنی فه‌له‌ستین، ئه‌وه ‌شێخ ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌فه‌رموێت له‌م حاڵه‌ته‌دا: مانگێك دوعاو قنووت ده‌كات و،‌پاشان وازی لێ ئه‌هێنێت.والله أعلم .

سه‌رچاوه‌: سایتی ئیسلام وه‌ڵام و پرسیار. 

موضوعات متعلقة ( 1 )
Go to the Top