بعض الأحكام الشرعية المتعلقة بالمسح على الخفين

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: بعض الأحكام الشرعية المتعلقة بالمسح على الخفين
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: إن الكلام على مسألة المسح على الخفين تشتد حاجة الناس إليه اليوم وخصوصا في فصل الشتاء وقد ذكر الفقهاء شروطا له استنبطوها مما ورد من النصوص فمن هذه الشروط :
1- أن يكون لبسهما على طهارة...
2- أن يكون الممسوح عليه طاهراً مباحا وذلك بألا يكون مصنوعا مما يحرم لبسه...
3- أن يكون المسح في المدة المشروعة للمقيم يوم وليلة وللمسافر ثلاثة أيام بلياليها...
4- أن يكون المسح من الحدث الأصغر...
تأريخ الإضافة: 2009-01-13
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/191462
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
چه‌ند حوكمێكی شه‌رعی سه‌باره‌ت به‌مه‌سحی سه‌ر خوف
226 KB
فتح: چه‌ند حوكمێكی شه‌رعی سه‌باره‌ت به‌مه‌سحی سه‌ر خوف.doc
2.
چه‌ند حوكمێكی شه‌رعی سه‌باره‌ت به‌مه‌سحی سه‌ر خوف
67.1 KB
فتح: چه‌ند حوكمێكی شه‌رعی سه‌باره‌ت به‌مه‌سحی سه‌ر خوف.pdf
نبذة موسعة

 

چه‌ند حوكمێكی

شه‌رعی سه‌باره‌ت به‌مه‌سحی سه‌ر خوف

 

 

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان وسه‌لام وصڵاواتیش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وئال وبه‌یت وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوین كه‌وتوانی .

مه‌سحی سه‌ر خوف یه‌كێكه‌له‌و ئاسان كاری وڕوخصه‌تانه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌دایناوه‌بۆ ئیمانداران تاوه‌كو بتوانن به‌ندایه‌تی وعباده‌ته‌كانیان به‌ئاسانی بۆ بكرێت، وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت :{ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ } (١) واته‌: خوای گه‌وره‌ئاسانكاری بۆ ئێوه‌ده‌وێت ونایه‌وێت شتان له‌سه‌ر گران وقورس بكات.

وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( بشروا ولاتنفروا یسروا ولاتعسروا ) (٢) واته‌: موژده‌بده‌ن به‌( لێبوردن و ڕه‌حمی خوا ) وخه‌ڵكی مه‌تۆرێنن له‌ئیسلام، شت له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئاسان بكه‌ن وقورسی مه‌كه‌ن له‌سه‌ریان .

ئه‌وه‌ش بزانین ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌موو ئه‌حكامه‌كانی له‌سه‌ر ئیمانداران ئاسان وسووك كردوه‌وهیچ بیانویه‌كی بۆ به‌نده‌كان نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا په‌روره‌دگار پێی خۆشه‌ئه‌و ڕوخصه‌ت وئاسانكاریانه‌ی كه‌كردویه‌تی بۆ به‌نده‌كانی بیكه‌ن وئه‌نجامی بده‌ن، چونكه‌خوای گه‌وره‌بۆ مرۆڤه‌كانی داناون وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا هاتوه‌كه‌پێغه‌مبه ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ( إن الله یحب أن یؤخذ برخصه كما یحب أن یترك معصيته ) (٣) واته‌: په‌روه‌ردگار پێی خۆشه‌به‌نده‌كانی ئه‌و ڕوخصه‌تانه‌ ئه‌نجام بده‌ن و بیان كه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن پێی خۆشه‌ واز له‌ سه‌رپێچی كردنی بهێنن.

جا مه‌سح كردنی سه‌ر خوف یش یه‌كێكه‌له‌و ئاسان كاریانه‌ی كه‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام كردوویه‌تی له‌پێناو نه‌هێشتنی بارگرانی وقوورسی له‌سه‌ر ئیمانداران.

بفه‌رموون ئێوه‌و كوورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی مه‌سح كردنی سه‌ر خوف .

      شێوازی مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف :

پاش ئه‌وه‌ی عاده‌ته‌ن چۆن ده‌ست نوێژ ده‌گریت ده‌ست وده‌م وچاوت شۆری وقوڵه‌كانت تا ئانیشكت ومه‌سح كردنی سه‌رت ، ئه‌وجا له‌بری ئه‌وه‌ی قاچه‌كانت بشرۆیت ته‌نها مه‌سحیان ده‌كه‌یت به‌م شێوه‌یه‌: سه‌ره‌تا هه‌ر دوو ده‌ستت  ده‌كه‌یت به‌ناو ئاودا، وپاشان به‌ده‌ستی ڕاستت سه‌رپێی ڕاستت به‌سه‌ر خوفه‌كه‌دا یه‌ك جار مه‌سح ده‌كه‌یت تا ده‌گاته‌قولی پێكانت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژێر پێ وپاژنه‌ی پێت مه‌سح بكه‌یت، پاشان پێی چه‌پیشت به‌هه‌مان شێوه‌ی پێی ڕاستت مه‌سح ده‌كه‌یت .  

  مه‌رجه‌كانی مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف :

ده‌بێت ئه‌و خوفه‌ی كه‌له‌پێ ده‌كرێت له‌سه‌ر پاكی له‌پێ كرابێت، واته‌: ده‌ست نوێژت گرتبێت ئه‌وجا له‌پێت كردبن، ئه‌و خوفه‌ش مباح بێت ، واته‌له‌و شت ومه‌كان نه‌بێت كه‌حرامه‌بۆ نموونه‌: پیاوان نابێت خوفێك له‌پێ بكه‌ن كه‌له‌حه‌ریر یان ئاوریشم دروست كرابێت، وه‌ده‌بێت پاك و خاوێن بێت و پیس نه‌بێت، دیسان ئه‌و خوفه‌بۆ حه‌ده‌ثی بچوك له‌پێ كرابێت واته‌: بۆ ده‌ست نۆێژ گرتن نه‌ك بۆ جه‌نابه‌ت بێت، وه‌له‌و ماوه‌یه‌تێ په‌ڕ نه‌كان كه‌دیاری كراوه‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌له‌سه‌فه‌ردایه‌، یان مقیم وجێگیره‌و له‌شوێنی خۆیه‌تی، كه‌پاشتر باسی ئه‌و ماوه‌یه‌ده‌كه‌ین .

  ماوه‌و كاتی مه‌سح كردنی خوف چه‌نده‌بۆ موسافر و موقیم ؟

بۆ كه‌سێك كه‌جێگیر بێت و له‌شاری خۆی بێت و له‌سه‌فه‌ردا نه‌بێت، ئه‌توانێت شه‌و ڕۆژێك مه‌سح بكات له‌سه‌ر خوفه‌كانی به‌بێ ئه‌وه‌ی دایان بكه‌نێت وقاچه‌كانی بشوات، وه‌بۆ كه‌سی موسافریش سێ ڕۆژ به‌شه‌وه‌كانیه‌وه‌ده‌توانێت مه‌سح بكات له‌سه‌ر خوفه‌كانی، وه‌ئه‌م ماوه‌یه‌ش ده‌ست پێ ده‌كات له‌یه‌كه‌م جاری مه‌سح كردنه‌وه‌، واته‌: ئه‌گه‌ر خوفه‌كانی له‌كاتی نیوه‌ڕۆ له‌پێ كرد، به‌ڵام یه‌كه‌م مه‌سح كردنی له‌نویژی عه‌سره‌وه‌ده‌ست پێ كرد له‌سه‌ر خوفه‌كانی، ئه‌وه‌ئه‌گه‌ر موقیم بوو ده‌توانێت تا ڕۆژی دواتر وتا كاتی هاتنی نوێژی عه‌سر مه‌سح بكات ، وه‌ بۆ مسافریش هه‌ر وایه‌به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌هه‌یه‌مسافر سێ رۆژه‌به‌شه‌وه‌كانیه‌وه‌.

ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ئیمامی علی ( ره‌زای خوای لێ بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه‌كه‌ده‌فه‌رموێت : ( جعل رسول الله- صلی الله علیه وسلم - ثلاثة أيام ولیالهن للمسافر، ویوما ولیلة للمقیم ) واته‌: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) سێ ڕ‌ۆژی دانا به‌شه‌وه‌كانیه‌وه‌بۆ مسافر بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سح بكات له‌سه‌ر خف، وه‌بۆ مقیم یش شه‌و ڕۆژێك (٤) .  

جا هه‌ركه‌سێك له‌سه‌فه‌ردا بوو  ڕۆژێك مه‌سحی كرد بوو له‌سه‌ر خوفه‌كانی،به‌ڵام پاشان گه‌ڕایه‌وه‌شاره‌كه‌ی خۆی ئه‌وه‌ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌دیاری كراوه‌بۆ موقیم ته‌واو ده‌كات ( واته‌شه‌و وڕۆژێك، چونكه‌جوكمی موسافری نه‌ماوه‌) وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ئه‌گه‌ر موقیم بوو ڕۆژێك مه‌سحی سه‌ر خوفه‌كانی كردبوو، پاشان ڕۆشت بۆ سه‌فه‌ر ئه‌وه‌له‌ك كاته‌دا مه‌سحی موسافر ده‌كات ( واته‌: سێ رۆژ وسێ شه‌و ته‌واو ده‌كات ) .

بۆ زانیاری زیاتریش : له‌كاتێكدا ده‌ڵێین ماوه‌ی مه‌سحی سه‌ر خوف بۆ موقیم وبۆ موسافر ئه‌و ماوه‌یه‌یه‌كه‌باسمان كرد، مانای ئه‌وه‌نیه‌نه‌توانن جارێكی تر له‌پاش كۆتای هاتنی ئه‌و ماوه‌یه‌دووباره‌ی بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو چ موقیم بێت یان موسافر ده‌توانێت دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی ته‌واو بوو جارێكی تر ده‌ست نوێژ بگرێته‌وه‌( واته‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی بشوات به‌قاچه‌كانیشیه‌وه‌) ئه‌وجا له‌سه‌ر طهاره‌خوفه‌كانی له‌پێ بكاته‌وه‌، بۆ مه‌سحێكی نۆی .

  به‌چ شتێك مه‌سحی سه‌ر خوف به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌؟

مه‌سحی سه‌ر خوف به‌م چه‌ند شتانه‌ی لای خواره‌وه‌به‌تاڵ ده‌بنه‌وه‌:

١- ئه‌گه‌ر هاتوو خوفه‌كان له‌پێ داكه‌نران .

٢- ئه‌گه‌ر هاتوو شتێك به‌سه‌ردا هات كه‌پێویستی به‌غوسل وخۆشورین كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌وته‌جه‌نابه‌ته‌وه‌، یان ( جماعی ) له‌گه‌ڵ خێزانی كرد . یان هه‌رشتێكی تر .

٣ - ئه‌گه‌ر هاتوو ماوه‌ی دیاری كراوی ته‌واو بوو، وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌مان پێدا به‌‌ڵام ده‌ست نوێژی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ماوه‌ی خوفه‌كانی ته‌واو ده‌بێت ناشكێت، به‌یه‌كێك له‌و شتانه‌نه‌بێت كه‌ده‌ست نوێژ ده‌شكێنن .

به‌م شێوه‌یه‌ی كه‌باسمان كرد مه‌سحی سه‌ر خوف ده‌كرێت، به‌و هیوایه‌ی توانیبێتمان إن شا الله شتێكمان بۆ ڕوون كردبنه‌وه‌له‌حوكمه‌كانی ئیسلام، داواكارین له‌خوای گه‌وره‌بیخاته‌میزانی حه‌سه‌ناتی ئێمه‌وئێوه‌شه‌وه‌.

وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم

په‌راوێزه‌كان :

١ - سوره‌تی البقرة ئایه‌تی ١٨٥ .

٢- ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه‌، باب العلم به‌ژماره‌٩٦، وئیمامی موسلم باب الجهاد والسیر به‌ژماره‌١٧٣٤ .

٣ - ئیمامی ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردوه‌و ابن خزیمه‌وابی حاتم والبانی به‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیح ی داده‌نێن .

٤ - ئیمامی مسلم ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ڕیوایه‌تی كردوه‌ به‌ژماره‌ ٢٧٦ .

انظر أيضاً ( 1 )
Go to the Top