الدعا‌ء هو العبادة
پاڕانه‌وه په‌رستشه
موسڵمانانی خۆشه‌ویست: گومانی تێدا نیه‌كه‌وا پاڕانه‌وه وه‌كو چه‌ك وایه، وه‌هه‌ر كاتێك ئه‌و چه‌كه ته‌واو بوو و هیچ كه‌م و كورتێكی تێیدا نه‌بوو و، ئه‌و ده‌ست و بازوه‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌ڵگرتوه به‌هێز بوو و، هیج به‌ربه‌ستێك له‌پێشی نه‌بوو،ئه‌و كاته‌ئه‌و چه‌كه‌كاریگه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر دوژمن‌دا.
به‌ڵی خۆشه‌ویستانم پاڕانه‌وه چه‌كی ئیماندارانه‌و سوود به‌خشه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌زیوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌و ، ئه‌وه‌شی دانه‌به‌زیوه. به‌ئه‌ندازه‌ی به‌هێز بوونی دڵنیایی به‌نده به خوای گه‌وره.
خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ } (غافر:60) واته: خوای په‌روه‌دگار فه‌رمانتان پێ ده‌كات به‌پاڕانه‌وه‌و به‌ڵێنی داونه‌تێ به‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی. ئه‌وانه‌ی له‌ه‌رستش و پاڕانه‌وه‌لێم و یه‌كتاپه‌رستی من یاخین ئه‌چنه‌دۆزه‌خه‌وه‌به‌بێ ڕێزی و سووكی و ڕیسوایی.
وه‌ده‌فه‌رموێت: { وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ } (البقرة:186) واته: ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیاریان لێ كردی له‌باره‌ی منه‌وه ئه‌وه من نزیكم، وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌ئه‌گه‌ر داوا بكات، ده‌با وه‌ڵامی فه‌رمانه‌كانی من بده‌نه‌وه‌و باوه‌ڕم پێ بێنن به‌ڵكو سه‌رفرازببن.
پێغه‌مبه‌ری خواش صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت: (( الدُّعاءُ هُوَ العِبادَةُ وَقالَ رَبُّكُمُ [ ادعوني أستَجِبْ لـَكُم ] )).أبو داود 2/78 والترمذي 5/211 و ابن ماجه 2/1258 و بڕوانه صحيح الجامع الصغير 3/150 وصحيح ابن ماجه 2/324.
واته: پاڕانه‌وه‌پ ه‌رستشه. په‌روه‌ردگارتان ده‌فه‌رموێ: لێم بپاڕێنه‌وه وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه.
وه‌ده‌فه‌رموێت صلى الله عليه وسلم:(( إنّ رَبَّكُم تَبَارَكَ وَتَعالى حَييٌ كَريمٌ يَستَحي مِن عَبْدِهِ إذا رَفَعَ يَدَيهِ إليهِ أن يَردَّهُما صِفراً )).أخرجه أبو داود 2/78 والترمذي 5/557 وابن ماجه 2/1271 وقال ابن حجر:سنده جيد. وه‌بڕوانه صحيح الترمذى 3/179.
واته: په‌روه‌ردگاری پاك و به‌رزی ئێوه‌به‌شه‌رم و به‌ڕێزه، شه‌رمی لێ دێت كاتێك به‌نده‌یه‌كی هه‌ردوو ده‌ستی بۆ به‌رزبكاته‌وه‌و بپاڕێته‌وه، كه‌به‌بێ ئومێدی و به‌به‌تڵی بگه‌ڕێنێته‌وه.
له‌پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمودانه‌پێم خۆشه‌هه‌موومان چه‌كی پاڕانه‌وه‌به‌كار بهێنین بۆ برا و خۆشك و منداڵ و ریش سپی و نه‌خۆش و بریندار و كۆژراوه‌موسڵمانكانمان له‌هه‌موو شوێنێك، به‌تایبه‌تی له‌كه‌رتی غه‌زه‌له‌فه‌له‌ستین... چونكه‌ئه‌مرۆ جوله‌كه‌تیرۆرست و دڕنده‌كان‌هه‌ستاون‌به‌كۆمه‌ڵ كوژی موسڵمانان له‌كه‌رتی غه‌زه...وه‌ئه‌م جۆره‌ڕه‌فتارانه‌سه‌یر نیه‌له‌لایه‌ن جوله‌كه‌وه‌ئه‌نجام بدرێت؛ چونكه‌جوله‌كه به‌به‌رده‌وامی دژایه‌تی خوای گه‌وره‌یان كردوه‌و بكوژی پێغه‌مبه‌ران ـ علیهم الصلاة والسلام ـ بوونه‌و هه‌موو كاتێكیش له‌پیلان گێڕان بوونه‌بۆ له‌ناوبردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسڵمانان.
خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللّهِ مِن وَلِيٍّ وَلاَ نَصِيرٍ } (البقرة:120) .
واته: هه‌تا نه‌چنه‌سه‌ر دینی ئه‌وان ، هه‌رگیز به‌ته‌مای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان مه‌بن و، باوه‌ڕیش ناهێنن و، له‌پیلان و ئاژاوه‌گێڕی فه‌سادو، خراپه‌كاری كۆتا ناكه‌ن. بڕوانه‌ته‌فسیری ڕامان، لاپه‌ڕه:٣٩ .
موسڵمانانی ئازیز: هه‌موو كه‌سێك له‌ئێمه‌ده‌توانێت چه‌كی پاڕانه‌وه‌به‌كار بهێنێت، بێ ئه‌وه‌ی روبه‌روی هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك ببێت له‌لایه‌ن ئه‌م و ئه‌وه‌وه، چونكه‌ئه‌م چه‌كه ئه‌گه‌ر له‌وڵاتی ئێمه‌دا به‌ئاشكرا نه‌كرێت له‌مزگه‌وته‌كان به‌كۆمه‌ڵ له‌ڕێگه‌ی قنوت خوێندنه‌وه، خۆ ده‌كرێت هه‌موو كه‌سێك به‌ته‌نها ئه‌نجامی بدات چ له‌مزگه‌وت ، یان له‌ماڵه‌وه‌یان له‌جێگای كاركردندا...
خۆشه‌ویستان: ئه‌م جۆره‌رووداوانه‌كه‌له‌وڵاتی موسڵمانان روو ده‌دات، چه‌نده‌ها وانه‌ی تێیدایه، له‌وانه:
٭ هه‌ستی برایه‌تی نێوان موسڵمانان زیاتر ده‌بێت ، بۆیه‌ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌توشی ناڕه‌حه‌تی بوونه‌له‌لایه‌ن برا موسڵمانه‌كانیه‌وه‌دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌ن، وه‌كاتێكیش موسڵمان ئاپارێته‌وه‌له‌خوای گه‌وره‌چ بۆ خۆی یان بۆ برا و خوشكه‌موسڵمانه‌كانی ئه‌وه‌به‌په‌رستش داده‌نرێیت.
٭ گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانان بۆ لای په‌روه‌ردگاریان و، پابه‌ندبوون به‌ئاینه‌كه‌یه‌وه‌و، داوای یارمه‌تی و كۆمه‌كی كردن ته‌نها له‌خوای گه‌وره‌ده‌كه‌ن و ده‌زانن كه‌وا سه‌ركه‌وتن ته‌نها له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه.
٭ بێ هێزی موسڵمانان و سه‌ركه‌وتنی كاتی دوژمنان به‌سه‌ریاندا به‌هۆی جیاوازی و ناكۆكی نێوانیاندایه... وه‌ئه‌گه‌ر موسڵمانان بیانه‌وێت ببنه‌خاوه‌ن عیزه‌ت و، پاشان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌س بهێنن ئه‌وه‌با ئه‌م ئایه‌ته‌جێ به‌جێ بكه‌ن: { وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعاً وَلا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَاناً وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ } (آل عمران:103) .
واته:ئه‌ی موسڵمانان خوای گه‌وره‌فه‌رمانی پێ كردوون كه‌وا كۆببنه‌وه‌و ده‌س به‌ئاینی خوا بگرن؛ چونكه‌له‌كۆبنه‌وه‌تان چاكه‌ی دین و دونیاتانی تێیدایه، وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌ئه‌وه‌سسته‌می ژیانتان تێك ده‌چێت...بڕوانه: ته‌فسیری ابن سعدی،لاپه‌ڕه:١٤٢.
٭ ئاشكرا بوونی حه‌قیقه‌تی به‌رنامه‌ی بێ باوه‌ڕان و مونافیقه‌كان بۆ خه‌ڵكی به‌گشتی و، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوون به‌به‌رنامه‌یان و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌یانه‌وێت شوێنیان بكه‌ون...
له‌كۆتاییدا داواكارم له‌هه‌موو موسڵمانان كه‌م ته‌رخه‌می نه‌كه‌ن له‌به‌كارهێنانی چه‌كی پاڕانه‌وه‌به‌تایبه‌ت له‌و كاتانه‌ی كه‌پاڕانه‌وه‌ی تێیدا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
وصلى وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
سه‌رچاوه:
٭ قه‌ڵای موسڵمان له‌زیكره‌كانی ڕۆژانه‌و شه‌وانه‌له‌قورئان و سوننه‌تدا، كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: حه‌مزه‌به‌رزنجێ، لاپه‌ڕه:١٧.
٭ ته‌فسیر رامان له‌ماناو مه‌به‌ستی قورئان، مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌مه‌حمود،لاپه‌ڕه:٣٩.
٭ ته‌فسیری تیسیر الكریم الرحمن، شێخ عبدالرحمن ناصر السعدی، لاپه‌ڕه: ١٤٢.