رحلة الحج... دروس ونصائح

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: رحلة الحج... دروس ونصائح
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: رحلة الحج تعلمك الكثير ..القناعة والبساطة ..الرضى باليسير ..تمضية الحياة بما وجد ..في الحج ..آلاف الدروس ..وملايين العظات ..في الحج ..مئات الوقفات ..هنا وهناك..وفي هذه المقالة بيان لبعض الأخطاء التي وقع فيها حجاج الأكراد في هذا العام مع توجيه النصائح لمن يهمهم الأمر.
تأريخ الإضافة: 2008-12-15
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/188800
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
سه‌فه‌ری حه‌ج كردنی ئه‌مساڵ و چه‌ند تێبینێك
203.5 KB
فتح: سه‌فه‌ری حه‌ج كردنی ئه‌مساڵ و چه‌ند تێبینێك.doc
2.
سه‌فه‌ری حه‌ج كردنی ئه‌مساڵ و چه‌ند تێبینێك
76.2 KB
فتح: سه‌فه‌ری حه‌ج كردنی ئه‌مساڵ و چه‌ند تێبینێك.pdf
نبذة موسعة

 

سه‌فه‌ری حه‌ج كردنی ئه‌مساڵ و چه‌ند تێبینێك


 

 

له‌پاش سوپاس و ستایشی خودای گه‌وره‌كه‌ده‌فه‌رموێت :{ وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ } (البقرة: من الآية196) ، وه‌درود و سڵاوی بێ پایان، بۆ سه‌رگیانی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری زێده‌خۆشه‌ویست، كه‌ده‌فه‌رموێت : (( خذوا عني مناسككم ))، وه‌ بۆ سه‌رگیانی هه‌موو هاوڕێ نازداره‌كانی .

به‌ڕێزان: حه‌ج كردن روكنێكه‌له‌روكنه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و، خوای گه‌وره‌پاداشتێكی گه‌وره‌ی بۆ داناوه‌ئه‌ویش بریتیه‌له‌به‌هه‌شت، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( ‌الحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة )) متفق عليه، واته: حه‌جی پاك و پوخت پاداشته‌كه‌ی ته‌نها به‌هه‌شته‌.

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت :(( من حج هذا البيت فلم يرفث ولم يفسق رجع من ذنوبه كيوم ولدته أمه )) متفق عليه .

له‌ڕاستیدا به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت ئاسان نیه‌و ده‌بێت هه‌وڵ و كۆششی زۆری بۆ بدرێت... وه‌به‌نسبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌هاتبوون بۆ حه‌ج دیاره‌ئه‌وه‌فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه‌له‌سه‌ریان و، ده‌بێت شوكری خوای گه‌وره‌بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته‌...چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌رێك و پێكی حه‌جه‌كه‌یان كردبێت و، به‌پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا   ئه‌نجامیان دابێت، ئه‌وه‌خوای گه‌وره‌به‌سۆز و به‌زه‌یی خۆی به‌هه‌شتیان پێ ئه‌به‌خشێت...

له‌پاش ئه‌م پێشه‌كیه‌دێمه ‌سه‌ر ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌م كه‌تایبه‌ته‌به‌چه‌ند تێبینێك له‌سه‌ر حه‌ج كردنی ئه‌مساڵی حاجیانی كوردستان و، پاشان پێم خۆشه ‌چه‌ند ئامۆژگارێیك پێشكه‌ش بكه‌م به‌حاجیان و، لایه‌نی به‌رپرسیار.

1- ده‌رباره‌ی حه‌مله‌داره‌كان: شێوه‌و هه‌ڵس و كه‌وتی هه‌ندێك له‌م به‌ڕێزانه وا پیشان نادات كه‌وا هاتبێتن بۆ حه‌ج به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌هه‌ر خه‌ریكی دونیاو شتی تر بن...‌

ئامۆژگاریم بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ئه‌وه‌یه‌نیه‌تی خۆیان پاك بكه‌نه‌وه‌و له‌خوا بترسن و له‌خزمه‌تی حاجیاندا بن و، كار ئاسانیان بۆ بكه‌ن...

وه‌ئامۆژگاریم بۆ لایه‌نی به‌رپرسیار ئه‌وه‌یه‌كه‌مرۆڤی له‌خواترس و زانا و دانا و خاوه‌ن ته‌جروبه‌و دڵسۆز دانین وه‌كو حه‌مله‌دار ...

2- ده‌رباره‌ی مورشیده‌كان: دیاره‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ هه‌ر حه‌ملدارێك مورشدێكیان داناوه‌بۆ ئه‌وه‌ی رێنمویی حاجیان بكات ، به‌ڵام مورشیدی وا هه‌یه‌خۆی پێویسی به‌رێنمویی هه‌یه‌و، پاشان به‌گوێره‌ی پێویست له‌خزمه‌تی حاجیاندا نیه‌...

ئامۆژگاریم بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ئه‌وه‌یه‌ده‌بێت پێش هه‌موو كه‌سێك سه‌رمه‌شق بن له‌جێ به‌جێكردنی ئه‌حكامه‌كانی حه‌جدا، پاشان شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌حامه‌كانی حه‌جدا و، هه‌روه‌ها له‌خوا بترسن له‌كاتی فه‌تواداندا، چونكه‌حاجیان گوێ بیستی قسه‌ی ئێوه‌ن...

وه‌ئامۆژگارییم بۆ لایه‌نی به‌رپرسیار ئه‌وه‌یه‌: ده‌بێت كه‌سێكی له‌خواترس و دڵسۆز بكه‌ن به‌مورشیدو، توانای فه‌توا دانی هه‌بێت و جارێك هاتبێت بۆ حه‌ج و، چه‌ند خولێكی كرداریی بۆ بكرێته‌وه‌پێش هاتنی بۆ حه‌ج...

3- ده‌رباره‌ی حاجیان: به‌ڕاستی ئه‌و حاجیه‌به‌ڕێزانه‌ی كه‌ناویان ده‌رده‌چێت بۆ‌حه‌ج كردن زۆربه‌یان هیچ زانیارێكیان نیه‌ده‌رباره‌ی چونیه‌تی حه‌ج كردن... حاجی وا هه‌بوه‌دوو ته‌وافی كردوه‌پاشان چوته‌وه‌ئوتێله‌كه‌ی خۆی ، وای زانیوه‌به‌و دوو ته‌وافه‌عومره‌كه‌ی جێ به‌جێكردوه‌... یان حاجێكی تر ته‌وافی ته‌واو كردوه‌و، پێش ئه‌وه‌ی سه‌عی ( سه‌فا و مروه‌) بكات سه‌ری تاشیوه‌یان كورتی كردوه‌ته‌وه‌...وه‌نمونه‌ی سه‌یرتر و زۆرتر هه‌یه‌ده‌رباره‌ی هه‌ڵه‌ی حاجیان...

وه‌كۆمه‌ڵێكی تری حاجیانمان هه‌ر خه‌ریكی چونه‌بازارن و، خۆیان بێ به‌ش ده‌كه‌ن له‌نوێژ كردن له‌( مسجد الحرام ) ... وه‌چونه‌بازار حه‌رام نیه‌، به‌ڵام نابێت حاجی هه‌ر خه‌ریكی شت كڕین بێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتی نوێژه‌كان...

وه‌ئه‌وه‌ی جێی داخ بێت و وێنه‌یه‌كی زۆر ناشیرین پیشان بدات ئه‌وه‌یه‌زۆرێك له‌حاجیانی ئێمه‌ ـ خوا په‌نا بدات ـ خه‌ریكی جگره‌كێشانن... به‌ڕاستی سه‌یره‌ئه‌و جۆره‌حاجیانه‌به‌حیسابی خۆیان هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو تاوانێك پاك ببنه‌وه‌، ئیتر نازانم چیان داوه‌له‌جگه‌ره‌كێشان.

ئامۆژگارییم بۆ حاجیانی ماڵی خوای گه‌وره‌ئه‌وه‌: ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ته‌شریف بهێنن بۆ ماڵی خوا نیه‌تی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه‌بۆ خوای گه‌وره‌و، پاشان ده‌رباره‌ی ئه‌ركانه‌كانی حه‌ج شاره‌زابن چ له‌ڕێگه‌ی پرسیار كردن بێیت له‌مامۆستایانی به‌ڕێز یان له‌ڕێگه‌ی گوێ گرتن بێت له‌كاسێتانه‌ی كه‌تایبه‌تن به‌باس كردنی حه‌ج و عومره‌...

وه‌ئامۆژگارییم بۆ لایه‌نی به‌رپرسیار ئه‌وه‌یه‌: ئاماده‌كردنی نامیلكه‌یه‌ك و دوبلاژكردنی فیلمێكی كوردی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی حه‌ج و عومره‌كردن كه‌به‌پێی سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر بێت... پاشان وه‌كو دیاری بدرێت به‌و حاجیانه‌ی كه‌ناویان ده‌رچوه‌بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج.. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر شاره‌زا بن ...  

4- ده‌رباره‌ی فه‌توا: زۆرم به‌لاوه‌سه‌یره‌كه‌وا هه‌ندێك فه‌توا دراوه‌له‌كاتی حه‌جدا به‌ئاشكرا به‌پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه ... له‌و فه‌توانه‌سه‌ربرینی قوربانی و هه‌دی عومره‌له‌پێش نوێژی جه‌ژن...هه‌روه‌ها رۆشتن بۆ عه‌ره‌فه‌له‌رۆژی هه‌شته‌م و مانه‌وه‌له‌وێ به‌شه‌و ...

ئامۆژگارییم بۆ لیژنه‌ی فه‌توا ئه‌وه‌یه‌له‌خوا بترسن و با فه‌تواكانتان به‌پێی قورئان و سوننه‌ته‌وه‌بێت، ڕاسته‌له‌كاتی حه‌جدا ( افعل ولا حرج ) هه‌یه‌، به‌ڵام خۆ نابێت فه‌تواێك بدرێت به‌قیل و قالی مه‌زهه‌ب و واز بهێنرێت له‌قورئان و سوننه‌ت

5- ده‌رباره‌ی ‌جێگای حه‌سانه‌وه‌ی حاجیان له‌( منى ) : كاتێك سه‌ردانی حاجیانم كرد له‌( مینا ) و چاوم به‌جێگای حاجیان كه‌وت له‌نێو چادره‌كان ... كاتی ئینتیفازه‌م به‌بیر هاته‌وه‌چۆن ئه‌و خه‌ڵكه‌بڵاو بوبونه‌وه‌له‌سه‌ر سنور هه‌ر یه‌ك به‌لایه‌ك ...!!

به‌ڵی به‌ڕێزان: جێگای حاجیان زۆر بچوك و ته‌سك بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌هه‌ندێك له‌حاجیان ناچار بوون له‌سه‌ر جاده‌و شه‌قامه‌كان بخه‌ون..هه‌روه‌ها تێكه‌ڵاو بونی ژن و پیاو ‌له‌هه‌ندێ خه‌یمه‌ ... ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جۆره‌ناشرعێیك دروست ده‌كات...

وه‌ئامۆژگاریم بۆ لایه‌نی به‌رسیار ئه‌وه‌یه‌: ده‌بێت ئه‌و وه‌زعه‌چاره‌سه‌ر بكرێت یان له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی چادره‌كان یان كه‌م كردنی حاجیان...

له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌له‌هه‌ڵه‌و گوناهی هه‌موو لاێكمان خۆش بێت و، زیاتر شاره‌زامان بكات له‌ئاینه‌پیرۆزه‌كه‌ی و، به‌ندایه‌تی و په‌رستش و حه‌جی حاجیانی قه‌بوڵ بكات.

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

Go to the Top