هل المعاصي تبطل الحج السابق؟
ئایه گوناه و تاوان حه‌جی پێشتر به‌تاڵ ده‌كاته‌وه
پرسیار: خوای گه‌وره‌یارمه‌تی دام و توانیم حه‌ج بكه‌م له‌ساڵی رابردوو، وه‌سوپاسی خوای گه‌وره‌ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌له‌پاش چه‌ند مانگیك كه‌گه‌ڕامه‌وه‌له‌ئه‌نجامدانی حه‌جه‌كه‌م ، شه‌یتان به‌نه‌فره‌ت بێت توانی زاڵ بێت به‌سه‌رمدا و چه‌ند تاوانێكی گه‌وره‌بكه‌م، وه‌زۆر په‌شیمانم و داوای لێ‌خۆش بوون ده‌كه‌م له‌خوای گه‌وره...وه‌ئێستاش پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه: ئایه‌حوكمی ئه‌و حه‌جه‌ی كه‌كردوو‌مه‌له‌ساڵی رابردوو چیه‌و، ئایه‌به‌تاڵ بوه‌ته‌وه... وه‌ئایه‌له‌سه‌رمه‌جارێكی تر حه‌ج بكه‌م ئه‌مساڵ؟ چونكه‌ئه‌و حه‌جه‌م فه‌وتا به‌و تاوان و گوناهانه‌ی كه‌كردوومه ، یان نه‌فه‌وتاوه‌و ته‌نها به‌سه‌بگه‌رێمه‌وه‌له‌و تاوانه‌و په‌شیمان ببه‌مه‌وه؟ وه‌ئه‌مه وای لێكردووم كه‌به‌به‌رده‌وامی له‌قه‌له‌قدا بژێم.
وه‌ڵام:ئه‌گه‌ر تۆ به‌و شێوه‌بیت كه‌باسی ده‌كه‌ی، ئه‌وه‌حه‌ج كردنه‌كه‌ت به‌تاڵ نه‌بوه‌ته‌وه‌به‌و تاوانه‌ی كه‌ئه‌نجامتداوه، وه‌واجب نیه‌كه‌به‌قه‌زا ئه‌و حه‌جه‌بگه‌رێنیته‌وه، به‌ڵام واجبه‌كه‌ته‌وبه‌بكه‌ییت و زۆر داوای لێ‌خۆش بوون بكه‌یت له‌خوای گه‌وره‌و، كرده‌وه‌ی چاكه‌بكه‌یت و، په‌شیمان ببیته‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كردووته و، جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌تاوانه، به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ته‌وبه‌كه‌ت قه‌بوڵ بكات و له‌تاوانه‌كانت خۆش بێت، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِمَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً ثُمَّ اهْتَدَى } (طـه:82) .
ئه‌ندام ئه‌ندام ئه‌ندام به‌ڕێوه‌به‌ر
عبدالله قعود عبدالله بن غدیان عبدالرزاق عفیفی عبدالعزیز بن عبدالله بن باز