ماذا أعددنا لرمضان

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: ماذا أعددنا لرمضان
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآن هدى ورحمة،فيا ترى ماذا أعددنا لهذا الشهر الكريم؟
تأريخ الإضافة: 2008-08-24
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/173793
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
چیمان ئاماده‌ كردوه ‌بۆ ڕه‌مه‌زان
517 KB
فتح: چیمان ئاماده‌ كردوه ‌بۆ ڕه‌مه‌زان.doc
2.
چیمان ئاماده‌ كردوه ‌بۆ ڕه‌مه‌زان
98.5 KB
فتح: چیمان ئاماده‌ كردوه ‌بۆ ڕه‌مه‌زان.pdf
نبذة موسعة

 

چیمان ئاماده‌ كردوه ‌بۆ ڕه‌مه‌زان


 

میوانی چاوه‌ڕوان كراو:

شه‌وان ڕۆشت و ڕۆژان هات و، مانگه‌كان یه‌كه ‌له‌ دوای یه‌كه ‌هاتن و، ساڵیش ته‌واو بوو و، وا ئێستا ئێمه ‌چاوه‌ڕوانی میاوانێكی زۆر ئازیزین ، ئه‌و میوانه‌به‌ڕێزه‌ تایبه‌ته‌ به‌قورئان و زیكر و چاكه‌و گوپڕایه‌ڵی كردن و زیاد بوونی باوه‌ڕ‌ .

 

فه‌زلی ڕه‌مه‌زان:

باشترین و خۆشترین و گه‌وره‌ترین بۆنه ‌بریتیه ‌له‌مانگی ڕه‌مه‌زان، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت :(( من صام رمضان إيماناً واحتساباً، غفر له ما تقدّم من ذنبه ))متفق عليه.

به‌ڕاستی مانگێكی زۆر گه‌وره‌یه و بۆنه‌یه‌كی زۆر پیرۆزه، چونكه ‌ده‌رونه‌كان خاوێن ده‌بنه‌وه‌و ده‌ڕگای خێر و چاكه ‌زیاتر ده‌بێت و به‌زه‌یی داده‌به‌زێت و پله‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

 

برای به‌ڕێزم: مانگی ڕه‌مه‌زان تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌یه‌به‌چه‌نها شتی گه‌وره‌، له‌وانه‌:

یه‌كه‌م: به‌رۆژوبونی پایه‌یه‌كه ‌له‌ پایه‌كانی ئیسلام، خوا گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت :{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ }.

دووه‌م: مانگی دابه‌زینی قورئانه‌، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت :{ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدىً لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ }.

سییه‌م: په‌یوه‌ندی هه‌یه ‌به‌چونه ‌ژوره‌وه ‌بۆ نێو به‌هه‌شت و رزگار بوون له‌ئاگری دۆزه‌خ، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت :(( إن في الجنة باباً يقال له الريان، يدخل منه الصائمون فإذا دخلوا أغلق فلا يدخل فيها غيرهم)) .

 

برا و خوشكی موسڵمان:ئایه ‌خۆشحاڵییت ئاماده ‌كردوه ‌به ‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی قورئانی پیرۆز؟

خۆشه‌ویستان: ئا ئه‌وه ‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانه صلى الله عليه وسلم ‌مزگێنی و مژده‌ی ده‌دا به‌هاوڵه‌كانی ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ به‌هاتنی ئه‌و مانگه‌پیرۆزه‌و پێیانی ده‌فه‌رمو : ((أتاكم رمضان شهر مبارك فرض الله عز وجل عليكم صيامه ، تفتح فيه أبواب السماء ! وتغلق فيه أبواب الجحيم ! وتغل فيه مردة الشياطين ! لله فيه ليلة خير من ألف شهر ! من حرم خيرها فقد حرم ! )) رواه النسائي والبيهقي:صحيح الترغيب : 985

ئیبنو ڕه‌جه‌ب ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌فه‌رموێت: "ئه‌م فه‌رموده‌یه‌به‌ڵگه‌و بنچینه‌یه‌به‌پیرۆز بایی خه‌ڵكی له‌یه‌كتر به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، چۆن باوه‌ڕدار پێخۆشحاڵ نابێت به‌كردنه‌وه‌ی ده‌ڕگاكانی به‌هه‌شت، وه‌چۆن تاوانبار خۆشحاڵ نابێت به‌داخستنی ده‌ڕگاكانی دۆزه‌خ، وه‌چۆن مرۆڤی ژیرو عاقڵ خۆشحاڵ نابێت به‌به‌ستنه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كان ".

 

برا و خوشكانی موسڵمان: ئایه ‌نیه‌ت و نیازی ڕاستت ئاماده‌كردوه؟‌

ئایه‌گه‌ڕاوی له‌نێو دڵی خۆت له‌كاتێكدا كه‌پێشوازی له‌ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌یت؟

ئایه ‌ده‌زانیت كه‌وا خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌یه‌ ده‌چنه‌ نێو ڕه‌مه‌زانه‌وه به‌بێ نیه‌تێكی ڕاست؟! مه‌بستم له‌نیه‌تی رۆژو بوون نیه‌، چونكه‌ ئه‌مه ‌هه‌موو رۆژوانێك هه‌یه‌تی، به‌ڵام مه‌بستم له ‌نیاز پاكی له‌رۆژو بوون و، ڕاستگۆیی كردنه‌ له‌په‌رستش و به‌ندایه‌تی كردن له‌و مانگه‌پیرۆزه‌.

 

براو خوشكان موسڵمان: ڕه‌مه‌زان مانگی لێخۆشبوونه‌.. ئایه ‌لیپرسینه‌وه‌ی ده‌رونی خۆت كردوه‌؟!

چه‌ند جار مانگی ڕه‌مه‌زان تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر زۆرێك له‌خه‌ڵكی و ئه‌وان بێ ئاگان لێی!

ئازیزان: له‌و كه‌سانه‌مه‌بن كه‌خۆیان به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌ناكه‌ن بۆ پێشوازی كردن له‌و مانگه‌پیرۆزه‌.. وه‌له‌و كه‌سانه‌مه‌بن كه‌ به‌سه‌رپێچی و تاوانه‌وه‌ده‌چنه‌نێو ڕه‌مه‌زانه‌وه‌! وه‌‌رۆژو بونیان هیچ گاریگه‌ری له‌سه‌ریان نیه‌! هه‌ر چۆن چونه‌ته‌ژوره‌وه‌هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌رده‌چن!

بێ گومان گوناه و تاوان شوێنه‌واری گه‌وره‌ی هه‌یه‌له‌سه‌ر دڵ ڕه‌قی مرۆڤ،وه‌ڕه‌مه‌زان مانگی به‌ندایه‌تیه‌..مانگی دڵه‌نه‌رمه‌كانه‌.. وه‌ئه‌گه‌ر دڵێكی نه‌رمی بۆ ئاماده‌نه‌كه‌یت كه‌به‌تاڵ بێت له‌تاوان و گوناه ئه‌وه‌له‌ده‌ریاكه‌به‌ته‌نیایی ده‌مێنیته‌وه‌..

 

برایان و خوشكان: ئایه‌خۆت ئاماده‌كردوه‌بۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ؟

ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ژیانت پڕه‌ له‌گوناه و تاوان... ئه‌وه‌مانگی ڕه‌مه‌زان باشترین فرسه‌ته بۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی ، بۆ ئه‌وه‌ی پڕیكه‌ی له‌كرده‌وه‌ی تازه‌و چاك!

خۆشه‌ویستان: رۆژه‌كانی ڕه‌مه‌زان وه‌كو رۆژه‌كانی تری لێ مه‌كه‌، به‌ڵام ئیستغلالی بكه‌بۆ گویڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌..

جابر ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت ـ ده‌فرموێت:" ه‌گه‌ر به‌رۆژو بویت، ئه‌وه‌با گوێیت و،چاوت و، زوبانت و، به‌رۆژو بن له‌درۆ و، قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و، ئه‌زیت دانی دراوسیكه‌ته، وه‌با سۆزو به‌زه‌ییت پێوه‌دیار بێت، وه‌نه‌كه‌ی‌رۆژی به‌رۆژو بوونت وه‌كو ئه‌و رۆژه‌لێ بكه‌ییت كه‌به‌رۆژوو نیت".

براي به‌ڕێزم : ئه‌گه‌ر له‌وكه‌سانه‌بوییت كه‌له‌پێش ڕه‌مه‌زان ته‌مبه‌ڵیت كردوه‌له‌ئه‌نجامدانی نویژه‌كانت له‌مزگه‌وت ئه‌وه‌مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌به‌فرسه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ئاوه‌دان بكه‌یته‌وه‌..

وه‌ئه‌گه‌ر ڕه‌زیل بویت له‌به‌خشینی پاره‌.. ئه‌وه‌ئه‌م مانگه‌پیرۆزه‌بكه‌ به‌فرسه‌ت بۆ به‌خشینی پاره‌كه‌ت به‌سه‌ر هه‌ژاران و ئیشی چاكه‌...

 

برایان خۆشكانی موسڵمان: ئایه‌خۆتان ئاماده‌كردوه‌بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كه‌سانه‌بن كه‌خوای گه‌وره‌ڕزگاریان ده‌كات له‌ئاگر له‌و مانگه‌پیرۆزه‌؟

گه‌وره‌ترین مه‌به‌ست له‌رۆژو بوون له‌مانگی ڕه‌مه‌زان، ‌پاش جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌، بریتیه‌له‌ڕزگار بوون له‌ئاگری دۆزه‌خ !

به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سه‌به‌خته‌وه‌ره‌كه‌به‌هۆی رۆژوبونه‌وه‌كه‌یه‌‌وه‌ خوا لێی خۆش بێت.. وه‌له‌و كه‌سانه‌بێت كه‌به‌هه‌شتی به‌رینی پێ ده‌به‌خشرێیت..

خۆشه‌ویستانی ڕێگای خوا: زۆر گرنگه‌مرۆڤی موسڵمان بترسێت له‌سزای خوای گه‌وره‌! چونكه‌به‌هۆی ئاگره‌وه‌پیاو چاكان ئارامیان گرتوه‌له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ژیانی دونیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوا رۆژدا له‌ئاسایشدا بژێین!

 

له‌كۆتاییدا ده‌ڵێیم: با وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌نه‌بین كه‌سه‌فه‌ری كرد بۆ ماوه‌ی ( ٣٠ ) رۆژ بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی ده‌سكه‌وێت.. به‌ڵام كه‌گه‌ڕاه‌یه‌وه‌هیچی ده‌سكه‌وت و، ته‌نها ماندوو بونی بۆ مایه‌وه‌...

ئێمه‌یش ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی خۆمان ئاماده‌نه‌كه‌ین بۆ ئه‌و مانگه‌پیرۆزه‌... ئه‌وه‌بێ گومان وه‌كو ئه‌و كابرایه‌مان لێ دێیت ـ خوا په‌نا بدات .

داواكارم له‌خوای گه‌وره‌به‌سۆز و به‌زه‌یی خۆی یارمه‌تیمان بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه‌په‌رستش و به‌ندایه‌تی بكه‌ین له‌و مانگه‌پیرۆزه‌.. وه‌له‌گوناهه‌كانمان خۆش بێت.

 

وصلى الله وسلم على قائدنا وحبيبنا ونبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

Go to the Top