مراتب الناس في الصلاة
أحدها : مرتبة الظالم لنفسه...
الثاني : من يحافظ على مواقيتها وحدودها وأركانها الظاهرة ووضوئها...
الثالث : من حافظ على حدودها وأركانها وجاهد نفسه في دفع الوساوس والأفكار...
الرابع : من إذا قام إلى الصلاة أكمل حقوقها وأركانها وحدودها واستغرق قلبه مراعاة حدودها وحقوقها...
الخامس : من إذا قام إلى الصلاة قام إليها كذلك ولكن مع هذا قد أخذ قلبه ووضعه بين يدي ربه عز وجل ناظرا بقبله إليه مراقبا له...
پله‌كانی خه‌ڵكی باوه‌ڕدار له نوێژدا
إبن القیم الجوزی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌باره‌ی پله‌كانی خه‌ڵكی باوه‌ڕدار له‌نوێژدا ده‌فه‌رموێت : خه‌ڵكی له‌م ڕوه‌وه ده‌كرێن به‌پێنج كۆمه‌ڵه‌وه:
كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م : ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌ن كه‌زوڵم و سته‌م له‌خۆیان ده‌كه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن له‌نوێژه‌كانیاندا، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌كه‌مو كوڕی ده‌كه‌ن له‌ده‌ست نوێژه‌كانیان و له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا به‌ئه‌نجامی ناگه‌یه‌نن و ڕوكنی نوێژه‌كانیان وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ناكه‌ن ، سنووره‌كانی پێشێل ده‌كه‌ن .
واته: ئه‌م جۆره‌كه‌سانه‌نوێژه‌كانیان زۆر به‌لاوه‌گرنگ نیه، به‌شێوه‌یه‌ك نوێژ نه‌بوه‌ته‌خولیای سه‌ریان و كارا نیه‌له‌ژیانیاندا ئه‌گه‌ر جار جاره‌ش ئه‌نجامی نه‌ده‌ن گوێی پێ ناده‌ن، وه‌هه‌روه‌ها ده‌ست نوێژه‌كانیان به‌ناته‌واوی ده‌گرن یان خۆیان پاك ناكه‌نه‌وه‌له‌هه‌موو جۆره‌پیسایی و بێ نوێژیه‌ك ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر جار له‌دوایی كاتی دیاری كراوی خۆی به‌له‌شێكی تێكشكاوه‌وه‌هه‌ڵده‌ستن بۆ كردنی نوێژه‌كانیان ئه‌ویش به‌شێوه‌یك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن زۆرێك له‌ڕوكنه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) دیاری كراوه‌به‌ئه‌نجامی ناگه‌یه‌نن، جا ئه‌م كۆمه‌ڵه نوێژ كردن له‌هیچ جۆره‌خراپه‌یه‌كیان ناگه‌ڕێنێته‌وه‌چونكه‌نوێژێك خاوه‌نه‌كه‌ی له‌خراپه‌ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌بزانێت له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاری خۆیدا موناجات ده‌كات و ئاگای له‌ووته‌و گوفتاری ناو نوێژه‌كه‌ی بێت كه‌چی تیادا ده‌ڵێت .
كۆمه‌ڵی دووه‌م : ئه‌وانه‌ن كه‌پارێزگاری ده‌كه‌ن له‌كاتی دیاری كرا‌و و سنووری نوێژه‌كانیان ، وه‌ڕوكنه‌زاهره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن وده‌ست نوێژی بۆ هه‌ڵده‌گرن ، به‌ڵام هه‌و‌ڵناده‌ن كه‌به‌ره‌نگاری ده‌روونی خۆیان ببنه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی تووشی وه‌سوه‌سه‌و دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن له‌نوێژه‌كانیاندا ،سه‌ره‌نجام له‌و كه‌سانه‌ن كه‌هه‌میشه‌داڵغه‌لێده‌ده‌ن و هۆش و بیریان نامێنێت به‌لای نوێژه‌كانیانه‌وه.
واته ئه‌م جۆره‌كه‌سانه‌خه‌می ووتارو گوفتاری ناو نوێژه‌كانیان نیه، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها به‌جه‌سته‌یان له‌ناو نوێژدان ،ئه‌گینا به‌خه‌یاڵ و هۆشیان له‌شوێن وجێگای ترن، ڕاسته‌ئه‌م كۆمه‌ڵه‌به‌زاهری له‌كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م باشترن چونكه‌كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له‌خۆپاك ڕاگرتن و ده‌ست نوێژ به‌جوانی هه‌ڵگرتن و ئه‌نجامدانی ڕوكنه‌كانی نوێژ وه‌ك خۆی ، به‌ڵام ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش له‌و خاڵه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه‌هه‌ردولایان له‌ووتار گوفتاری ناو نوێژه‌كانیان بێ ئاگان به‌شێوه‌یه‌ك نازانن كه‌له‌گه‌ڵ خودای خۆیان ڕاوه‌ستاون و گفتوگۆ و موناجاتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن .
جا خوشك برای به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم زۆر ئاگاداری نوێژه‌كه‌ت به هه‌وڵبده‌شه‌یتانی نه‌فرین لێ كرا‌و وه‌سوه‌سه‌ت بۆ دروست نه‌كات و مادام تۆ خۆت ئاماده‌كردووه‌به‌جوانترین شێوه‌و له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا نوێژه‌كانت ئه‌نجام ده‌ده‌یت زۆریش له‌خۆت بكه‌ئه‌و چه‌ند خوله‌كه‌ی له‌ناو نوێژدایت خه‌یاڵ و فكرت نه‌چێت به‌ئه‌ملاولادا و له‌ناو نوێژدا سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن و كاری دونیای مه‌به‌تاوه‌كو نوێژه‌كه‌ت له‌و نوێژانه‌بێت كه‌په‌روه‌دگار له‌باره‌یانه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : { إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ } (العنكبوت: من الآية45) واته : نوێژ كردن و ئه‌نجامدانی به‌ڕاست و دروستی مرۆڤ له‌خراپه‌و خراپه‌كاری ده‌گێڕێته‌وه.
كۆمه‌ڵی سێهه‌م : ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ئه‌وانه‌ن كه‌پاریزگاری له‌سنورو ڕوكنه‌كانی نوێژده‌كه‌ن وبه‌رنگاری ده‌رونی خۆیان دبنه‌وه‌له‌دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ شه‌یتان وكرده‌وه‌كانی وه‌ئه‌وان سه‌رقاڵن به‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌یتان بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌كانیان لێ نه‌دزێ وه‌له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وانه‌نوێژده‌كه‌ن و وه‌به‌ره‌نگاری شه‌یتانیش ده‌بنه‌وه.
واته: ئه‌م كۆمه‌ڵه‌هه‌میشه‌شه‌یتان له‌هه‌وڵدایه‌بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سوه‌سه‌یان بۆ دروست بكات و له‌واتاو مانای نوێژه‌كانیان لایان بدات و هۆش و بیریان نه‌مێنێت به‌لای نوێژه‌كانیانه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی نوێژێكی بێ گیان و بێ ناوه‌ڕۆك ده‌رچێت و كارگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بێت له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا ، به‌ڵام چونكهئهم كه‌سانه‌خۆشه‌ویستی دونیا وای لێ نه‌كردون كه‌نوێژه‌كانیان لێ تێك بدات ، شه‌یتانیش ناتوانێت له‌خشته‌یان به‌رێت و تووشی وه‌سه‌سه‌یان بكات و نوێژه‌كانیان لێ بدزێت ، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دوو ئه‌ركی گه‌وره‌ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌لایه‌ك زۆر ئاگاداری نوێژه‌كانیانن هۆشیان به‌لای ماناكه‌یانه‌وه‌یه‌ده‌زانن كه‌له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌و باڵاده‌ست دا وتوو وێژ و موناجات ده‌كه‌ن ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌به‌ره‌نگاری شه‌یتان بوونه‌ته‌وه‌نه‌وه‌ك نوێژه‌كانیان لێ بدزێت و خه‌یاڵ و بیر و فكریان به‌رێت به‌لایه‌كی تردا .
جا ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان و خاوه‌ن هۆش لایه‌نی كه‌م هه‌وڵ بدات له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌بێت ، و ڕازی نه‌بێت له‌كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م و دووه‌م بێت چونكه‌ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌نوێژه‌كانیان هیچ كاریگه‌ریه‌كی نی یه له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا و نایانگه‌ڕێنێته‌وه‌له‌خراپه‌و خراپه‌كاری .
كۆمه‌ڵی چواره‌م : ئه‌و كه‌سانه‌ن كاتێك هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژه‌كانیان به‌ته‌واوی ماف و سنووره‌كانی ده‌پارێزن و ، دڵه‌كانیان پڕ ده‌بێت له‌خۆشه‌ویستی خودا و خۆشه‌ویستی نوێژه‌كانیان تاوه‌كو هیچ شتێكیان له‌نوێژه‌كانیان له‌كیس نه‌چێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بگره‌هه‌موو فكر‌و هۆشیان لای ئه‌وه‌یه‌كه‌به‌جوانترین شێوه‌و به‌ئه‌و په‌ڕی ته‌واوی و كامڵی یه‌وه‌نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن بۆ خوای گه‌وره، ئه‌م باوه‌ڕدارانه‌دڵ و ده‌رونیان هێنده‌پابه‌نده‌به‌نوێژه‌كانیانه‌وه‌له‌ئاستێكدان به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستیان له‌نوێژه‌كانیاندا له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌به‌لایانه‌وه.
گومانی تێدا نیه ئه‌م جۆره‌باوه‌ڕدارانه‌له‌كۆمه‌ڵی سێهه‌م باشترن لای خوای گه‌وره‌چونكه‌باوه‌ڕیان له‌ئاستێكدایه‌كه‌شه‌یتان ناتوانێت زه‌فه‌ریان پێ به‌رێت و وه‌سوه‌سه‌یان بۆ دروست بكات ، چونكه‌خۆشه‌ویستی خوای باڵاده‌ستیان له‌هه‌موو شتێك به‌لاوه‌گرنگتره‌و نایگۆرنه‌وه‌به‌هیچ شتێك و ساتێك خودا په‌رستی و به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگاریان ناده‌ن به‌هه‌موو دونیا .
كۆمه‌ڵی پێنجه‌م : ئه‌م كه‌سانه‌ئه‌وانه‌ن كاتێك بانگ ده‌دا و هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژ كردن به‌ڕاستی ده‌زانن كه‌بۆچی هه‌ڵده‌سن، ده‌زانن كه‌خودای گه‌وره‌بانگیان ده‌كات بۆ به‌ندایه‌تی و په‌رستنی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ موناجات كردن له‌گه‌ڵ خوادا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو كاتێك نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن دڵیان ده‌خه‌نه به‌رده‌سته‌كانی خوای گه‌وره‌و به‌دڵیان ته‌ماشای په‌روه‌ردگاریان ده‌كه‌ن ، و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاودێری دڵه‌كانیان ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستیان بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستیان ، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ندایه‌تی ونوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاریان ببینن ، خۆ بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و نه‌بینن په‌روه‌ردگار بێگومان ئه‌وان ده‌بینێت، هه‌ر ئه‌م هێزی ئیمان خۆشه‌ویستی یه‌بۆ په‌روه‌ردگار واده‌كات وه‌سوه‌سه‌و هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان خۆیان ناگرن و هه‌ڵدێن ، به‌جۆرێك نوێژ و خۆشه‌ویستیان بۆ خوای گه‌وره‌به‌لایانه‌وه‌له‌هه‌موو شتێك گرنگتره‌و نایگۆڕنه‌وه‌به‌موڵكی نێوان ئاسمان و زه‌وی ، چونكهئهم ئیماندارانه‌نوێژ و خوا په‌رستیه‌كه‌یان سه‌رقاڵی كردوون و ڕووناكی دیده‌و چاوه‌كانیان له‌نوێژدا ده‌بیننه‌وه.
ئه‌م پله‌یه‌ش له‌ئیمان و به‌ندایه‌تی، ئیمانی پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و به‌نده‌ساڵحه‌كانی خوای گه‌وره‌یه، هه‌موو كه‌س به‌ئاسانی ناتوانێت بگات پێ ێ جگه‌به‌هه‌وڵ و تێكۆشان و لێبڕانێكی زۆر نه‌بێت .
إبن القيم الجوزي ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌كۆتایدا ده‌ڵێت : كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م خوای گه‌وره‌سزایان ده‌دات ، كۆمه‌ڵی دووه‌م په‌روه‌ردگار موحاسبه‌یان ده‌كات له‌سه‌ر كه‌م و كوورتیان ، كۆمه‌ڵی سێهه‌م په‌روه‌ردگار لێیان خۆش ده‌بێت، و كۆمه‌ڵی چواره‌میش پاداشتیان به‌چاكه‌ده‌داته‌وه‌و كۆمه‌ڵی پێنجه‌میش له‌كه‌سه‌نزیكه‌كان ده‌بن له‌په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌چونكه‌ئه‌و كه‌سانه‌به‌شیان له‌به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌دایه‌كه‌ڕووناكی دیده‌و چاوه‌كانیان له‌نوێژه‌كانیاندا بینیوه‌ته‌وه، هه‌ركه‌سیش سیفاتی ئاوا بێت دیده‌و چاوه‌كانی ڕووناك ده‌بنه‌وه‌به‌بینینی په‌روه‌ردگاریان له‌پاشه‌ڕۆژدا ، هه‌ركه‌سه‌ش خۆشه‌ویستی خودای وای لێ بكات بێگومان هه‌موو كه‌سیش به‌بینینی ئه‌و دڵ خۆش و خۆشنوود ده‌بن ، وه‌خودا په‌نا بدات هه‌ركه‌س به‌خۆشه‌ویستی خودا نوێژه‌كانی دیده‌و چاو ڕووناك نه‌بێت ، ئه‌وا ده‌روون و نه‌فسی پابه‌نده‌به‌خۆشه‌ویستی له‌ڕاده‌به‌ردی دونیاوه‌و خه‌سارۆمه‌ندی به‌شیه‌تی .
پێغه‌مبه‌ری ئازیزیشمان له‌فه‌رمووده‌یه‌كیدا ده‌فه‌رموێت : (( إن منكم من يصلي الصلاة فلا تُكتب له من صلاته إلا ثلثها أو ربعها أو خمسها أو سدسها حتى ذكر عُشرها )) .ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ئه‌بو داود و نه‌سائی و ئیبن حبان ڕیوایه‌تیان كردوه‌له‌فه‌رمووده‌یه‌كه‌وه‌كه‌عه‌ماری كوڕی یاسر له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌گێڕاویه‌تیه‌وه.
واته: هه‌ندێك له‌ئێوه‌كه‌نوێژ ده‌كه‌ن هیچ له‌پاداشتی ئه‌و نوێژه‌ی بۆ نانوسرێت جگه‌له‌سێ یه‌كی نوێژه‌كه‌ی نه‌بێت ، وه‌هه‌ندێكی تر ته‌نها چوار یه‌كی خێری بۆ ده‌نوسرێت، هه‌ندێكی ترتان پێنج یه‌ك و هه‌ندێكی ترتان شه‌ش یه‌ك ، تا ئه‌وه‌نده‌پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌سه‌ر باس كرد تا گه‌شته‌ده‌یه‌كی خێری نوێژه‌كه، واته‌له‌ده‌به‌شی پاداشت و خێر و چاكه‌ی ئه‌و نوێژه‌ئه‌و كه‌سنانه‌له‌به‌ر بێ ئاگایی و غافڵ بوونیان له‌نوێژه‌كانیان ته‌نها یه‌ك به‌ش له‌چاكه‌و پادشتیان بۆ ده‌نوسرێت .
له‌كۆتایدا داواكارین له‌خوای گه‌وره بمان گێڕێت له‌كۆمه‌ڵی پێنجه‌م و یارمه‌تیمان بدات كه‌بتوانین به‌ره‌نگاری وه‌سوه‌سه‌و هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو ببینه‌وه‌له‌نوێژه‌كانمان و سه‌رجه‌م ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ( آمين يارب العالمين ) .
وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
والسلام عليكم و رحمة الله وبركاته .