له‌نامه‌كه‌یدا داوای ئه‌وه ده‌كات نزای خێر بۆ بكه‌ن، وسوێندی ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌دات كه نامه‌كه‌ی بۆ ناردووه كه بینێرێته‌وه بۆ كه‌سانی تر
كارتی بابه‌ت
ناونیشان: له‌نامه‌كه‌یدا داوای ئه‌وه ده‌كات نزای خێر بۆ بكه‌ن، وسوێندی ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌دات كه نامه‌كه‌ی بۆ ناردووه كه بینێرێته‌وه بۆ كه‌سانی تر
زمان: كوردی سوراني
موفتی: موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
پێداچوونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: " نامه‌یه‌كم له خوشكێكی موسڵمانه‌وه كه له له‌نده‌ن داده‌نیشێت بۆ هات، له نامه‌كه‌یدا داوام لێ ده‌كات كه منیش جارێكی تر ئه‌و نامه‌یه بنێرمه‌وه بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لای من ناویان هه‌یه، و ده‌ڵێت : ئه‌مه ئه‌مانه‌ت بێت له گه‌ردنتا له ڕۆژی دواییدا، له‌و نامه‌یه‌دا داوای ئه‌وه‌ی لێكردووم، كه نزای شیفا وچاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ پیاوه‌كه‌ی بكه‌م كه تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌ی مه‌ترسیدار بووه، ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه‌تی : ( سوێندت ده‌ده‌م به‌خوا كه ئه‌م نامه‌یه پاش خوێندنه‌وه‌ی دانه‌خه‌یت، تا نه‌ینێریته‌وه بۆ ته‌واوی هاوڕێكانت، و نزای شیفا وچاكبوونه‌وه بۆ پیاوه‌كه‌م بكه‌ن، ئه‌وه‌ت له‌بیر نه‌چێت كه ڕۆژێك دێت تۆیش پێویستیت به نزای خێر ببێت .... پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌مه‌یه : ئایا دروسته ئه‌م جۆره نامانه بنێریت بۆ خه‌ڵكی ؟ من نامه‌وێت ئه‌م نامه‌یه بنێرمه‌وه بۆ خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر بزانم كه دروست نییه ناردنه‌وه‌ی ؟
مێژوی زیادكردن: 2014-12-13
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/795028
ئه‌م ناونیشانه پۆلێن كراوه به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه له چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه
ئه‌م كارته وه‌رگێڕاوه به‌م زمانه: عه‌ره‌بی