ته‌ماشا كردنی نامه‌حره‌م
ئه‌مڕۆ موسوڵمان له هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مێكی تر زیاتر پێویستیان به پاراستنی چاوو خۆ پاراستن له بینینی نامه‌حره‌م هه‌یه، چونكه پیلانێكی تێكده‌رانه له ئاراداهه‌یه‌و كه‌ناڵه ئاسمانی و ته‌له‌فزیۆنه نێوخۆیی و ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و میدیاكان به گشتی به‌رده‌وام و به پێ ی پلانێك ئافره‌تی روت و نیوه ڕوت نمایش ده‌كه‌ن ، له ژێر لافیته‌ی ئازادی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و وه‌رزشی و .....هتد
ته‌ماشا كردنی نامه‌حره‌م
ئه‌مڕۆ موسوڵمان له هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مێكی تر زیاتر پێویستیان به پاراستنی چاوو خۆ پاراستن له بینینی نامه‌حره‌م هه‌یه، چونكه پیلانێكی تێكده‌رانه له ئاراداهه‌یه‌و كه‌ناڵه ئاسمانی و ته‌له‌فزیۆنه نێوخۆیی و ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و میدیاكان به گشتی به‌رده‌وام و به پێ ی پلانێك ئافره‌تی روت و نیوه ڕوت نمایش ده‌كه‌ن ، له ژێر لافیته‌ی ئازادی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و وه‌رزشی و .....هتد . جگه له‌وه‌ی قازانجێكی مادی بێ شومار به ده‌ست دێنن ،كۆمه‌ڵگاش چه‌واشه‌و گومڕا ده‌كه‌ن . سته‌می گه‌وره‌ش له‌و ئافره‌تانه ده‌كه‌ن كه فریویان داون ، تا لاشه‌و جوانی خۆیان نمایش بكه‌ن و خۆیان ڕووت كه‌نه‌وه‌و هه‌ستی سێكسی به‌رامبه‌ره‌كانیان بوورژێنن ، ئه‌م ئافره‌تانه‌ش له ڕاستیدا كۆیله‌ی سپین و كراونه‌ته كاڵای بازرگانی و جوانی و لاشه‌یان سه‌ودای پێوه ده‌كرێت ، مایه‌ی نیگه‌رانییه هه‌ندێكیشیان بۆ په‌یداكردنی بژێوو ژیانی ڕۆژانه كهوتونهتهنێو ئه‌و زهلكاوهوهو ئابڕوو كه‌سایه‌تی و شكۆی خۆیان له ده‌ست داوه‌و ، بونه‌ته ئامرازێكیش بۆ چه‌واشه كردنی خه‌ڵكی . ئا له‌م نێوه‌نده ئاڵۆز‌و نا سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تیه كه خۆنمایش كردن و ڕووتی بۆتهدیاردهیهكی زه‌ق و باو‌و ، زیان و كاریگه‌رێتییه كانی له سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵ به ڕوونی دیاره‌و نه‌وه‌كانی ئێستا‌و ئاینده‌ش باجی ئه‌م حاڵه‌ته نا ئاساییه ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌تا لادان و تاوان و تێكچونی شیرازه‌ی خێزان بۆته مۆته‌كه‌یه‌ك و سه‌رو دڵی كۆمه‌ڵگای گرتووه‌ته‌وه .
ئا له‌م باره‌دا كهپێوهرهكان ئاوه‌ژو بونه‌ته‌وه موسوڵمانان ده‌بێت وریا تر بن و تێوه نه‌گلێن و ڕۆڵی ئاینی و مێژوویی خۆیان له ده‌ست نه‌ده‌ن ، جائه‌گه‌ر ئه‌وه حاڵی كه‌ناڵه‌كان و میدیاكان و تا ڕادده‌یه‌ك شه‌قام و بازاڕ‌و شوێنه گشتی یه‌كان بێت ، ئه‌وا ده‌خوازێت له سه‌ر ئاستی خودی خۆ پاراستن بكه‌ینه دروشمی ژیانمان و له خاڵی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین ، ئه‌ویش پاراستنی چاوه‌كانمانه له ئاست نامه‌حره‌مدا ، له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگاش پێویسته بانگه‌واز بۆ په‌یام و به‌رنامه‌كه‌ی خوا بكه‌ین و خه‌ڵكی بێ‌دار بكه‌ینه‌وه و له‌و پێناوه‌دا درێغی نه‌كه‌ین .ئه‌مه و له سایه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا بازنه و بواری ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه ، چونكه ژیانی كۆمه‌ڵگا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌پێی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت رێك ده‌خرێت ، راگه‌یاندن و میدیاكانیش خاوه‌نی په‌یامن و له‌خزمه‌تی دۆزی ئایین و كلتوری فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی كۆمه‌ڵگان.
ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه له یاد نه‌كه‌ین ، گه‌ر چاوه‌كانمان نه‌پارێزین و به ڕه‌هایی جڵه‌وی بۆ شۆڕ بكه‌ین، ئه‌وا توشی گه‌وره‌ترین فیتنه‌و تاقی كردنه‌وه‌و گومڕایی ده‌بین ، زۆرن ئه‌وانه‌ی به هۆی ڕوانینی نا مه‌حره‌مه‌وه توشی گوناهو تاوان و لادان هاتن ته‌نانه‌ت كه‌سانی خواناس و عابیدیش به هۆی ڕوانینی نا مه‌حره‌مه‌وه توشی به‌ڵاو گومڕایی هاتن ، زۆریش به هۆی ڕوانینه‌وه توشی زیناو داوێن پیسی بوون په‌نا به خوا .
چاوه‌كان ئاوێنه‌ی دڵ و ده‌رونن گه‌ر به‌نده‌كان چاوه‌كانیان بپارێزن دڵیش ویست و حهزوئارهزوهكان راده‌گرێ، به پێچه‌وانه‌وه گه‌ر به‌نده‌كان چاوه‌كانیان نه‌پارێزن و به‌ڕه‌ڵای كه‌ن ، دڵیش ویست و حه‌زه‌كانی به‌ڕه‌ڵا ده‌كات و ئه‌و كات وێنه‌ی ئه‌و بینراوانه‌ی كه چاو بینیویه‌تی له دڵدا تۆمار ده‌بێت ، دڵیش له بری یادی خوا‌و كاری چاكه یادی وێنه بینراوه‌كان ده‌كات و ده‌بێته به‌شێك له حه‌زو هزرو بیركردنه‌وه‌ی .
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌كان وێنه‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ نێو دڵ و ده‌روون و هه‌ست و له رێ ی چاوهكانهوهیه حه‌زو خولیاكان ده‌چێته نیو ده‌رونه‌وه هه‌ر بۆیه په‌روه‌ردگاری كار به‌جێ به ده‌قی قورئان داوامان لێ ده‌كات چاوه‌كانمان بپارێزین {قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ( 30 ) وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ} النور 30ـ31 به واتای ( ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) به پیاوانی ئیماندار بڵێ چاویان بپارێزن(له سه‌رنج دانی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) ههروههاناموس و عه‌وره‌تی خۆیان له حه‌رام بپارێزن ، بێ گومان ئه‌وه پاكترو چاكتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌رون و ڕۆح و لاشه‌یان ) به راستی خوا ئاگاداره به‌و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتارانه‌ی كه ده‌یكه‌ن . به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م ) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناه .
له میانه‌ی ئایه‌ته‌كه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت خوای گه‌وره داوای له بڕواداران كردوه به هه‌ردو ره‌گه‌زی (نێر‌و مێ) كه چاویان و داوێنیان بپارێزن چونكه خوای گه‌وره { يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ } غافر19 به واتای (ئه‌و خوایه هه‌میشه چاوه خیانه‌تكارو ناپاكه‌كان ده‌ناسێت و ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روون و سینهكاندا حه‌شاردراوه) .
ئه‌مه و ناكرێت دینداری بڕواداران فریوبدات و شه‌یتان قه‌ناعه‌تیان پێ بكات به‌وه‌ی جارجاره ته‌ماشای نامه‌حره‌م بكه‌ن و بڵێن ئه‌وه تاوانی بچوكه و به‌هه‌ندێ خواپه‌رستی ده‌سڕێته‌وه چونكه پێ ده‌چێت ئه‌و ته‌ماشاكردنه به‌ره‌و ده‌ره‌نجامی خراپت ببات .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا تاوانه‌كه سه‌ره‌تاكه‌ی به روانین و بینین ده‌ست پێ ده‌كات ، هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره پاراستنی چاوی خستۆته پێش پاراستنی داوێن ، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رو روداوه‌كان سه‌ره‌تاكه‌ی به بینین ده‌ست پێ ده‌كات ، هه‌روه‌ك چۆن ئاگر كهوتنهوهكان له پروسكێكی بچوكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات ، ئیمامی(ابن القیم) ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت فه‌رمویه‌تی روانین بنچینه‌ی ئه‌و روداوانه‌یه كه توشی مرۆڤ ده‌بێت ، هه‌ر روانین و ته‌ماشاكردنه خه‌ته‌ره‌ی دڵی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و خهتهرهش ده‌بێته بیرۆكه‌و بیرۆكه‌ش سه‌ر له شه‌هوه‌ته‌وه ده‌رده‌كات شه‌هوه‌تیش ویست و ئیراده دروست و به هێزو ئاماده‌باش ده‌كات تا ئه‌وه‌ی كرداری زینا رووده‌دات ، گه‌ر (مانع) ێك رێگری نه‌بێت ، هه‌ر بۆیه گوتویانه خۆراگرتن له سه‌ر پاراستنی چاو ئاسانتره له ئارام گرتن له‌سه‌ر ئازاره‌كانی دواتری ، هه‌ر وه‌ك شاعیر ده‌ڵێ :
كل الحوادث مبدأها من النظر ومعظم النار من مستصغر الشرر
كم نظره فتكت فی قلب صاحبها فتلك السهام بلا قوس ولا وتر
والعبد مادام ذاعین یقلبها في أعین الغیر موقوف علی الآخر
یسر مقلته ما ضر بهجته لا مرحبا بسرور عاد بالضرر
حوكمی شه‌رعی له مه‌ڕ تهماشاكرنی نامه‌حره‌م
ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م ( هه‌ردوو رهگهزبۆیهكتری ) به پێ ی ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رموده‌و كۆ ده‌نگی زانایان حه‌رامه ( ولما نظر الفضل بن عباس إلى إمرأة حول النبي وجهه إلی الشق الآخر) رواه ابو داود .
ئیمامی ابن القیم له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمویه‌تی ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر(من‌ع ) قه‌ده‌غه كردن و نكۆڵی كردن له‌م كاره، ئه‌گه‌ر ته‌ماشا كردن رێ پێدراو بوایه ئه‌وا به ڕاشكاوی دانی پێدا ده‌نرا . له به‌ر هه‌ستیاری و كاریگه‌ری ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌مو ده‌روازه‌و پاساوێكی داخستووه له مه‌ڕ به ئه‌نقه‌ست ته‌ماشا كردنی ئافره‌تان ، به مه‌به‌ستی پاكیزه‌یی و خاوێنی و بێ گه‌ردی‌و چه‌سپاوی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه روو :
1ـ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌هی كردوه له ئافره‌تان له كاتێكدادهچن بۆ مزگه‌وت خۆیان بۆن خۆش و ئارایشت و ڕازاوه بكه‌ن نه‌ك ببێته هۆی بزواندن و سه‌رنج راكێشانی پیاوان ، چونكه گه‌ر ئافره‌ت رازاوهوبۆن خۆش بوو كار ده‌كاته سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی پیاوان و فیتنه دروست ده‌بێت
2ـ هه‌روه‌ها نه‌هی كردوه له‌وه‌ی ئافره‌ت باسی جوانی و له‌ش و لاری ئافره‌تی تر بكات بۆ مێرده‌كه‌ی، چونكه ئه‌و وه‌سف كردنه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له سه‌ر هه‌ست و نه‌ست و دڵ و ده‌رونی پیاوه‌كه .
3ـ هه‌روه‌ها نه‌هی كردوه له‌سه‌ر دانیشتن و وه‌ستان له رێگا‌و بانه‌كاندا، ئه‌وه‌ش تا رادده‌یه‌كی زۆر له به‌ر پاراستنی چاوه له ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م ، گه‌ر وه‌ستانیش پێویست بوو، ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌م بڕگانه بكه‌ن وه‌ك له فه‌رموده‌كه‌دا هاتوه (فأعطوا الطریق حقه ، قالوا وما حق الطریق یا رسول الله ؟ قال غض البصر ، وكف الأذی ، ورد السلام، والأمر بالمعروف والنهي عن المنكر ) متفق علیه.
4ـ ئه‌مه‌و خوای گه‌وره له قورئاندا نه‌هی كردوه له‌وه‌ی ئافره‌تان له كاتی رۆیشتندا قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێ یان بده‌ن به زه‌ویدا تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌كانیان بێت و بزانرێت كه زینه‌تدارو خشڵدارن {وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ} النور 31 .
چه‌ند فه‌رموده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م
1ـ پیغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی ( العینان تزنیان وزناهما النظر ) متفق علیه .
2ـ جه‌ریری كوری عبدالله فه‌رمویه‌تی ( سألت رسول الله (صلی الله علیه وسلم) عن نظرة الفجأة فقال: أصرف بصرك) رواه مسلم .
3ـ هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی ( یا علي لا تتبع النظرة النظرة فإن لك الأولی ولیست لك الآخرة ) رواه الترمذی وابو داود وحسنه الالبانی .
4ـ هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی (ثلاثة لا تر‌ى أعينهم النار : عين حرست في سبيل الله ، وعين بكت من خشية الله ، وعين كفت عن محارم الله ) قال الألباني في صحيح الترغيب: حسن لغيره، وقال المنذري: رواته ثقات إلا أن أبا الحبيب العبقري لا يحضرني حاله .
5ـ وعن ام سلمة (رضی الله عنها قالت :كنت عند رسول الله (صلی الله علیه وسلم) وعنده میمونة فأقبل ابن أم مكتوم وذلك بعد أن أمرنا بالحجاب - فقال النبي (صلی الله علیه وسلم) احتجبا منه ، فقلنا یا رسول الله ألیس هو أعمی لا یبصرنا ولا یعرفنا ؟ فقال النبی (صلی الله علیه وسلم) أفعمیاوان أنتما ؟ ألستما تبصرانه ؟) رواه ابو داود والترمذی وقال حدیث حسن صحیح .
هۆكاری چچاو نه‌پاراستن و ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م
1ـ بێ ئاگایی و لاوازی ته‌قواو شوێن كه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو گوێرایه‌ڵی شه‌یتان و سه‌ربازه‌كانی .
2ـ بێ ئاگایی له‌ده‌ره‌نجامی روانین، كه‌پێده‌چێت به‌ره‌و زیناو ههڵكهڕانهوه له ئاینیش بڕوات . هه‌روه‌ك ده‌ڵێن پیاوێك ته‌ماشای ئافره‌تێكی گاوری كردووه و حه‌زی لێكردوه ، ئافره‌ته‌كه‌ش به‌مه‌رجێك رازی بوه شوی پێبكات كه‌پیاوه‌كه له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه ، پیاوه‌كه‌ش له‌ئیسلام هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێت به گاور،ئائه‌مه‌یه به‌رهه‌می ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م .
3- هه‌ندێك پاڵَی لێ ده‌ده‌نه‌وه وچاوهكانیان ناپارێزن و ده‌ڵێن خوای گه‌وره لێبورده‌یه‌و لێمان خۆش ده‌بێت ، له بیریان ده‌چێت كه خوای گه‌وره (شدید العقاب) خاوه‌نی سزای سه‌ختی سوتێنه‌ره .
4ـ ته‌ماشاكردنی ئه‌و فلیم و ئه‌لقه‌و كۆنسێرت و به‌رنامانه‌ی كه له كه‌ناڵه ئاسمانی و ناوخۆییه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرێت ، پڕه له وێنه‌ی رووت و قوت و ووروژاندنی سێكسی ، یان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی كه وێنه‌ی ئافره‌تی روت یان نیوه روت نمایش ده‌كه‌ن .
5ـ دوركه‌وتنه‌وه له ژن هێنان و پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌ری.
6ـ زۆرمانه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كهتێكهڵاوی ژن و پیاوی تێدایه وه‌ك بازاڕ‌و شوینه گشتی یه‌كان و ….هتد.
7ـ رووت و قوتی ئافره‌تان و خۆ نمایش كردنیان له نێو بازاڕ‌و شه‌قام و شوێنهگشتیهكانداو جوانی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن تا گهنجو لاوان بۆیان بڕوانن و به زمانی حاڵ ده‌ڵێن فه‌رمون ته‌ماشامان بكه‌ن .
8ـ زۆر هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ ئافره‌تاندا له رێگای كڕین و فرۆشتن و كار‌و فه‌رماندا .
9ـ بونی چێژ‌و خۆشیه‌كی درۆزنانه لای ئه‌وانه‌ی ته‌ماشای نامه‌حره‌م ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی بێ ئاگایی و گومڕاییه ، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی له خوا بترسێ‌و گه‌وره‌یی خوای له دڵ و ده‌روندا بێت، قه‌ت چێژ‌و خۆشی له شتی حه‌رام وه‌رناگرێت .
ده‌ره‌نجامی ته‌ماشا كردنی نامه‌حره‌م
1ـ خراپ بونی دڵ و ده‌رون : ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م كار ده‌كاته‌سه‌ر دڵ و ده‌رون ، هه‌روه‌ك چۆن تیر كار ده‌كاته سه‌ر نێچیری پێكراو گه‌ر نهیگوژێ بێ شك برینداری ده‌كات یان وه‌كو پریشكی ئاگر وایه بهاوێژرێته نێو پوش و په‌ڵاشی وشك گه‌ر هه‌مووی نه‌سوتێنێ ئه‌وا به‌شێكی هه‌ر ده‌سوتێنێ .
2ـ غافڵ بون له خوا‌و ڕۆژی دوایی : دڵ گه‌ر سه‌رقاڵی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بو، سست و ته‌مبه‌ڵ ده‌بێت له یادی خوا‌و په‌یوه‌ست بون به تاعه‌ته‌وه .
3ـ دابه‌زینی به‌ڵاو موسیبه‌ت : عه‌مری كوڕی موڕه فه‌رمویه‌تی ته‌ماشای ئافره‌تێكم كرد‌و سه‌رنجی ڕاكێشام و حه‌زم لێ كرد ده‌ره‌نجام كوێر بوم ، ده‌خوازم ته‌نها ئه‌و كوێربونه سزاكه‌م بێت .
4ـ له‌بیر چونه‌وه‌ی زانست : ده‌ڵێن یه‌كێك له عابیده‌كان قورئانی پیرۆزی له بیر چوبۆوه به‌هۆی ته‌ماشا كردنی بۆ غوڵامێكی گاور .
چه‌ند هۆكارو هه‌نگاوێكی پێویست بۆ خۆ پاراستن و واز هێنان له ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م
1ـ چاودێری و ترسان له خوا : چاك بزانه ئه‌و كاته‌ی ده‌ڕوانیته كه‌سانی نامه‌حره‌م خوا ده‌تبینێ و ئاگای لێته ، ده‌تۆش چاوو گوێ و ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ت بپارێزه .له هه‌ندێك له زانایانیان پرسی سه‌باره‌ت به شتێك كه یارمه‌تیان بدات بۆ پاراستنی چاو ، وتیان (بزانه كه بینینی خوا بۆ تۆ خێراتره له بینینی تۆ بۆ بینراوه‌كه )
2ـ پپشت به‌ستن به خوا‌و داوای رێنوێنی و یارمه‌تی كردن لێیی به مه‌به‌ستی خۆپاراستن و دوركه‌وتنه‌وه له‌ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م ، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی( اللهم إني أعوذ بك من شر سمعي ومن شر بصري، ومن شر لساني ، ومن شر قلبي، ومن شر مني ) گه‌ر خاوه‌ن خێزان نه بوویت ، هه‌وڵی پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌ری بده و چونكه هاوسه‌رگیری چاره‌سه‌رێكی به سووده بۆ پاراستنی چاو له حه‌رام هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی (یا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فالیتزوج، فانه أغض للبصر، وأحصن للفرج ومن لم یستطع فعلیه بالصیام، فانه له وجاء ) رواه البخاری .
3ـ چاك بزانه ته‌ماشا كردنی ئافره‌تی نا مه‌حرم سته‌م و گوناهێكی ئاوێته‌و لێكدراوه ، له لایه‌ك سته‌م له خۆت ده‌كه‌ی و ستهمێكیش له ئافره‌ته‌كه و ستهمێكیش له مێرد‌و كه‌سوكاری ژنه‌كه ده‌كه‌یت . خه‌ڵكی رازی نین كه‌تۆ ته‌ماشای ناموسیان بكه‌یت ، هه‌روه‌ك چۆن تۆ رازی نیت ته‌ماشای خوشك و دایك و كچه‌كه‌ت بكه‌ن ،
4ـ زانینی ئه‌وه‌ی كه( ئاكام خراپی ) له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌مدا یه‌خه‌ت بگرێت . ئایا دڵنیای له‌وه‌ی له‌وكاته‌دا ته‌ماشای كه‌سانی نامه‌حره‌م ده‌كه‌یت ، مردن به‌رۆكت ناگرێ و بهوحاڵهتهوه ده‌چیته‌وه بۆلای په‌روه‌ردگار .
5 ـ چاك بزانه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م ده‌گۆرێت بۆ تاوانی گه‌وره به‌پێی بنه‌مای ( لا صغیرة مع الاصرار ولا كبیرة مع الاستغفار )
6 ـ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر تۆبه‌كردن و په‌شیمان بوون : تۆبه‌كار له گوناهو تاوان وه‌ك ئه‌وه وایه تاوانی نه‌بێت هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( التائب من الذنب كمن لا ذنب له ) قال الشيخ ابن باز في مجموع فتاويه 10/314 : حديث صحيح.
7 ـ دوركه‌وتنه‌وه له هاوه‌ڵی خراپ: خوورهفتارو هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌ورووبه‌ر كاریگه‌رێتی خۆی هه‌یه‌و مرۆڤیش له‌سه‌ر رێبازی هاوهڵهكانیهتی هه‌روه‌ك شاعیر ده‌لێت :
لا تسال عن المر‌ء وأسأل قرینه فإن القرین بالمقارن یقتدی
به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته مرۆڤ هاورێیه‌تی كه‌سانی خواناس و بۆ خواسوڵحاو بكات و تالێ یه‌وه به‌هره‌مه‌ندبێت و كرده‌وه‌ی چاك فێربێت .
8 ـ وابه‌سته‌بوون به‌ته‌قواو خوا په‌رستی یه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاكترین پشت و په‌نایه‌و سه‌رچاوه‌ی رزگاری و دڵنیایی و به‌ره‌كه‌تی رزق و رۆزییه { وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ } الطلاق/2و3.
9 ـ هۆگربوون به‌ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م ،سه‌ر له‌خه‌موو حه‌سره‌ته‌وه ده‌رده‌كات وه‌ك ( حسن ) فه‌رموویه‌تی: ( من أطلق طرفه طال أسفه )
10 ـ چاو نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه خوا به‌خشیویه‌تی به‌به‌نده‌كانی و سوپاس گوزاری ده‌وێت ، سوپاس گوزاری ته‌واویش ئه‌وه‌یه له‌روانینی حه‌رام بیپارێزێ .
11 ـ دووركه‌وتنه‌وه به‌پێی توانا لهوشوێن و جێگایانه‌ی كهتێكهڵاوی رووت و قوتی تێدایه ، تادهروازهی شه‌یتان و ده‌روون له‌سه‌ر خۆت دابخه‌یت .
12- ده‌زگای سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ت، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه ئافره‌تان نمایش ده‌كات و به‌رنامه‌كانی نا دروست و بێ سووده لای خۆت تۆماری مه‌كه و گه‌ر هه‌بوو بیسڕه‌وه ، نه‌ك به‌هۆی بێ ئاگایی یه‌وه، تووشی گوناهو لادان ببیت.
سووده‌كانی پاراستنی چاو
پاراستنی چاو و خۆپارێزی له‌روانینی، نامه‌حره‌م به‌رژوه‌ندی و سودی بێ ئه‌ندازه‌ی هه‌یه بۆ مرۆڤ ، ئیمامی ابن القیم ره‌حمه‌تی خوای لێبێت باسی دهسوودی پاراستنی چاوی بۆ كردووین ئێمه‌ش به‌كورتی ئه‌م سودانهو چه‌ند دانه‌یه‌كی تریش ده‌خه‌ینه روو :
1ـ پارێزراوی و رزگاری دڵ و ده‌روون له‌ژان و ئازاری حه‌سره‌ت،ئه‌وانه‌ی چاوه‌كانیان ناپارێزن ئاهو حه‌سره‌تیان به‌رده‌وامه .
2ـ دڵ روناك و دره‌وشاوه ده‌بێت ، ئه‌م روناكییه له‌چاوو ڕوو ئه‌ندامه‌كانی تری لاشه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت ،به‌پێچه‌وانه ڕوانین تاریكی به‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و ده‌م و چاوو ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌دا ده‌دات .
3 ـ پاراستنی چاو به‌ده‌ست هێنانی ـ فیراسه ـ یه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مێكی باشی خۆپارستنه ، شوجاعی كرمانی فه‌رموویه‌تی ( هه‌ركه‌س دیوی ده‌ره‌وه‌ی ئاوهدانكاتهوه به په‌یوه‌ست بوون بهسوننهتهوهو، ناخیشی به به‌رده‌وامی به چاودێری خوایی تۆكمهبكات، چاوه‌كانیشی له‌حه‌رام ، ده‌روونیشی له‌شه‌هوه‌ت بپارێزێت و خواردنی حه‌ڵاڵ بخوات، فیراسه‌تی هه‌ڵه‌ناكات؟
4 ـ رێگگاو ده‌روازه‌كانی زانستی بۆ واڵاده‌بێت و هۆكاره‌كانی بۆ ئاسان ده‌بێت. ئه‌مه‌ش به‌هۆی روناكی دڵه‌وه به‌ده‌ست دێت.
5 ـ دڵ به‌هێزو دامه‌زراوو ئازا ده‌كات :هه‌ندێك له زانایان فه‌رمویانه خه‌ڵكی داوای عیزه‌ت و شكۆیی ده‌كه‌ن له ده‌رگای پاشاكاندا، به‌ڵام نایبیننه‌وه ته‌نها به خوا په‌رستی و ته‌قوا نه‌بێت .
6ـ دڵ شادومان و به‌خته‌وه‌ر ده‌كات، ئه‌و چێژ‌و خۆشیه‌ی به هۆی (عفه) و پاكیزه‌یی یه‌وه به ده‌ست دێت زۆر گه‌وره‌ترو باڵاتره له‌و خۆشی و چێژه درۆزنانه‌ی به هۆی ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌مه‌وه به دی دێت.
7ـ دڵ ئازاد‌و پارێزراو ده‌كات له كۆیله‌یه‌تی و دیلێتی و شه‌هوه‌ت: دیل ئه‌و كه‌سه‌یه كه دیلی شه‌هوه‌ت و ئارهزوهكانیهتی ، هه‌ر كاتێك حه‌زو ئاره‌زوو دڵی دیل و كۆیله كرد، ئه‌وا به‌سه‌ریا زاڵ ده‌بێت و توشی سزا‌و ناره‌حه‌تی و گومڕایی ده‌كات ، ئه‌وكات دڵ وه‌ك چۆله‌كه‌یه‌كی لێ دێت منداڵ یاری پێ بكات ، منداڵه‌كه یاری به چۆله‌كه‌كه ده‌كات و چۆله‌كه‌كه‌ش به‌و گه‌مه‌یه سزا‌و ئازار ده‌چێژێت .
8ـ ده‌رگایه‌ك له ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خات: چونكه روانین ده‌روازه‌ی شههوهتهو به‌ره‌و خراپه‌كاریت ده‌بات ،هه‌ر كه‌سه‌ش چاوی پاراست پارێزراوه ، گه‌ر نه‌یپاراست ئه‌وا له فه‌وتانه‌وه نزیكه .
9ـ پارستنی چاو ژیری به‌هێزو گه‌وره‌و دامه‌زراو ده‌كات : نه‌پاراستنی چاوو به‌ره‌ڵاكردنی ، پیشه‌ی كه‌سانێكه كه ژیریان لاوازه‌و سهرهڕۆو كاڵ فامن و تێبینی دوا رۆژ ناكه‌ن .
10ـ دڵ خاوێن ده‌كاته‌وه له شه‌هوه‌ت و بێ ئاگایی .
11ـ پاراستنی چاو خۆشه‌ویستی خوا ده‌خاته نێو دڵ و ده‌رونه‌وه : حه‌سه‌نی كوڕی موجاهد فه‌رمویه‌تی : پارستنی چاو له حه‌رام خۆشه‌ویستی خوا ده‌خاته دڵه‌وه .
12ـ دانایی : ابو الحسن الوراق فه‌رمویه‌تی: هه‌ر كه‌س چاوی بپارێزێ له ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م خوای گه‌وره حیكمه‌ت و دانایی پێ ده‌به‌خشێ و ده‌یخاته سه‌ر زمانیه‌وه ، ئامۆژگاری و رێنوێنی هه‌ر كه‌سێك ده‌كات لێ ی وه‌رده‌گرن و كاریان تێ ده‌كات .
13ـ پاراستنی چاو : دڵ رام دێنێ بۆ بیر كردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی و خه‌ریك بون به كاری به سودو ئه‌و شتانه‌ی كه له رۆژی دوایی دا مرۆڤ لێ ی به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت .
له كۆتایی دا ده‌ڵێین : اللهم اجعلنا من الذین یستمعون القول فیتبعون احسنه، ومن الذین یقولون سمعنا واطعنا، اللهم ارزقنا الهدی والتقی والعفاف والغنی، اللهم انا نسألك خشیتك فی الغیب والشهادة ، اَمین.
سه‌رچاوه‌كان :
1- ته‌فسیری ئاسان – م. برهان محمد أمین .
2- ریاض الصالحین .
3- كف بصرك عن الحرام – له ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌رگیراوه .
4- چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر .