حوكمی له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم )

وتاره‌كان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: حوكمی له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم )
زمان: كوردی سوراني
نووسه‌ر: لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕان: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم ) ی سرووشتی كه‌ له‌كرمی ئاوریشم به‌رهه‌م ده‌هینرێت دروست نیه‌ بۆ پیاوان به‌ركاری بهێنن...
مێژوی زیادكردن: 2011-03-19
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/338902
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
حوكمی له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم )
566.5 KB
: حوكمی له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم ).doc
2.
حوكمی له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم )
173.5 KB
: حوكمی له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم ).pdf
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

حوكمی له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم )

 

 

 

پرسیار : ئایا له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم ) حه‌رامه‌؟ وه‌ ئایا حه‌ریر ( ئاوریشم ) ی ده‌ستكردیش هه‌مان حوكمی هه‌یه‌ ؟

وه‌ڵام : له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم ) ی سرووشتی كه‌ له‌كرمی ئاوریشم به‌رهه‌م ده‌هینرێت دروست نیه‌ بۆ پیاوان به‌ركاری بهێنن، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه‌ ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه‌:  عن حذيفة رضي الله عنه قال:  نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم أن نشرب في آنيـة الذهب والفضة، وأن نأكل فيها، وعن لبس الحرير والديباج، وأن نجلس عليها " {رواه البخاري كتاب اللباس: 5837، ومسلم كتاب اللباس والزینة 2067} حوذه‌یفه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌گێڕێته‌وه‌ وئه‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) قه‌ده‌غه‌ی كرد كه‌ له‌ قاپ وقاچاخی ئاڵتون و زیوودا بخۆین و بخۆینه‌وه‌، وه‌قه‌ده‌غه‌ی كرد له‌ پۆشینی كه‌ل په‌لی ئاوریشم ودانیشتن له‌سه‌ریان .

وه‌ له‌ڕیـوایـه‌تێكی تردا هاتووه‌ كه‌فه‌رموویه‌تی : " أحل الذهب والحرير لإناث أمتي وحرم على ذكورها " {سنن الترمذي كتاب اللباس 1720، وسنن النسائي كتاب الزینة 5148} واته‌ : ئاڵتون و ئاوریشم حه‌ڵاڵن بۆ ئافره‌تانی ئوممه‌تم و حه‌رام وقه‌ده‌غه‌ن له‌سه‌ر پیاوانی ئومه‌ته‌كه‌م .

به‌ڵام ئاوریشمی ده‌ستكردو دروستكراو كه‌ له‌هه‌ندێك ڕووك و هاوشێوه‌كانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن دروسته‌ وهیچی تێدا نیه‌، چونكه‌ ئه‌صڵ له‌ جلو به‌رگدا موباح و ڕێگه‌پێدرانه‌ (نه‌ك قه‌ده‌غه‌كردن وحه‌رام كردن )

خوای گه‌وره‌ پشت وپنای هه‌موو لایه‌ك بێت

وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه وسلم

له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌ و فه‌توادان

له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌

به‌رگی 24/ كتاب الجامع  اللباس والزینة / لبس الحریر

پرسیاری هه‌شته‌م له‌ فه‌توای ژماره‌ ( 3810 )

بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیه‌داره‌كان ( 1 )
Go to the Top