كاربەدەستان و بەرێوەبەرانى خوێندنگاكان ئێوە بەرپرسن لە نوێژی خوێنكاران

وتاره‌كان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: كاربەدەستان و بەرێوەبەرانى خوێندنگاكان ئێوە بەرپرسن لە نوێژی خوێنكاران
زمان: كوردی سوراني
نووسه‌ر: مامۆستا عبداللطیف ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: سایتی به‌هه‌شت www.ba8.org
پوخته‌یه‌ك: بەڕاستى لێپرسراوێتى ئەركێكى گران و گەورەیە، وە پێویستە لەسەر كاربەدەستان وا بڕواننە پلەو پایەیان كە لێپرسراوێتیە نەك زەعامەت و بەگەورە دانان و لە خۆبایى بوون. پێویستە بزانن كەئەوان لێپرسینەوەیان لەسەرە لە لایەن خواى گەورە، هەروەها لەلایەن ژێردەستەكانیشیانەوە...
مێژوی زیادكردن: 2010-10-03
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/322293
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
كاربەدەستان و بەرێوەبەرانى خوێندنگاكان ئێوە بەرپرسن لە نوێژی خوێنكاران
492.5 KB
: كاربەدەستان و بەرێوەبەرانى خوێندنگاكان ئێوە بەرپرسن لە نوێژی خوێنكاران.doc
2.
كاربەدەستان و بەرێوەبەرانى خوێندنگاكان ئێوە بەرپرسن لە نوێژی خوێنكاران
191.6 KB
: كاربەدەستان و بەرێوەبەرانى خوێندنگاكان ئێوە بەرپرسن لە نوێژی خوێنكاران.pdf
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

كاربەدەستان و بەرێوەبەرانى خوێندنگاكان ئێوە بەرپرسن لە نوێژی خوێنكاران

 

 

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:

بەڕاستى لێپرسراوێتى ئەركێكى گران و گەورەیە، وە پێویستە لەسەر كاربەدەستان وا بڕواننە پلەو پایەیان كە لێپرسراوێتیە نەك زەعامەت و بەگەورە دانان و لە خۆبایى بوون. پێویستە بزانن كەئەوان لێپرسینەوەیان لەسەرە لە لایەن خواى گەورە، هەروەها لەلایەن ژێردەستەكانیشیانەوە. پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت: (إنها أمانة، وإنها يوم القيامة خزيي وندامة، إلا من أخذها بحقها، وأدى الذي عليه فيها).

واتە: لێپرسراوێتى ئەمانەتە وە لەڕۆژى دوایى سەرشۆڕى و پەشیمانیە، تەنها كەسانێك نەبێت كە بەحەق وەرى دەگرێت، كە ئەوەى لەسەریەتى جێبەجێى بكات.

هەر كاربەدەستێك بە ئەمیندارێتى و دڵسۆزى و دەست پاكى و دڵپاكى و داوێن پاكى و بە پەرۆشى وچالاكیەوە ئەركەكەى بەجى بێنێت ئەوە سەربەرزە و پاشەڕۆژێكى بەختەوەرى هەیە لاى خەڵكى لە دونیادا، وە هەروەها لاى خواى پەروەردگاریش ئەجرو پاداشتى زۆر گەورەیە، وەیەكێك لە و حەوت كەسانەى كە توشى نارەحەتیەكانى ڕۆژى دوایى نایەت ئیمام و پێشەواو سەركردەى دادپەروەرە. بەڵام بە پێچەوانەشەوە هەر لێپرسراوێك كەمتەرخەم یا خیانەت كار بێت ئەوە بەر لەعنەت و نەفرینى خواو دواجار گەلیش دەكەوێت، وە ڕۆژێك دێت فڕێ بدرێتە زبڵدانى مێژووەوە بە سوكى و ڕوو ڕەشى، وە خیانەت كردنیش چەندەها شێوازى هەیە:

*هەیە خیانەت لە مال و سامانى ژێر دەستەكانى دەكات.

*وە هەیە خیانەت لە ڕەوشت و ناموسیان دەكات و پارێزگارى لە ڕەوشتى ڕەسەن و باشى گەل و قەومەكەى ناكات، بەڵكو بە پێچەوانەوە هانیان دەدات بۆ داماڵینى پۆشاكى حەیا و ڕەوشت، بەناوى مۆدەو پێش كەوتن و ئازادى!!

*وە هەیە خیانەت لە بیروباوەڕى گەلەكەى دەكات و پارێزگارى ناكات لە بیروباوەڕیان، بەڵكو هاوكارى بڵاو بونەوەى بیرءباوەڕى پوچ و بآ باوەڕى دوور لەدینە.

كەواتە پێویستە كاربەدەستان لە خوا بترسن و هەست بەو ئەركە گرنگە ترسناكە بكەن كە لەسەر شانیانە، بابزانن كە ئەركى سەرشانیان تەنها پاراستنى خاك و نیشتیمان نى-یە، بەڵكو ئەركى پاراستنى شەڕەف و ناموس و بیروباوەڕیشى لەئەستۆیە.

وە ئەو بوارانەى كە كەم و كورتى تێدا دەبینرێن لەلایەن زۆر كاربەدەستان زۆرن، بەڵام ئەوەى كەزۆر زۆر ترسناكە بریتیە لە ڕێگرتنى قوتابیان و خوێندكاران لە ئەنجامدانى نوێژە فەڕزەكانیان، نوێژى نیوەڕۆو عصر لە قوتابخانە و خوێندنگاو پەیمانگاو دانیشگا لەلایەن هەندێك لە مامۆستاو بەڕێَوەبەران !!

لەسەردەمى حزبى بەعسى كافر شیعارى بەعسى¬یەكان ئەوە بوو كە قوتابى یان سەرباز یان كارمەند كاتێك كە دەهاتنە ناو دائیرەكەیان پێویست بوو پۆشاكى دین و ئیمان داڕنن و وەك جانتایەك ئیسلامەتیەكەیان لەدەرگاى دەرەوە دابنێن.

وە ئەوانەى كە خەست بوون لە حزبایەتى نەیان دەهێشت لە قوتابخانەو معسكر نوێژ بكرێت.

بەڵام ئەمڕۆش بەهەمان شێوە، بەداخەوە نوێژ قەدەغە دەكرێت لە قوتابیانى كوڕو كچ لەلایەن هەندى لە بەڕێوەبەران، لەكاتێدا كە ڕێگەیان پى دەدەن هۆڵى تایبەتیان هەبێت بۆ شانۆو ڕەقس و سەما، بەڵام ناهێڵن ژوورێك هەبێت بۆ نوێژ، كەنوێژ حەقى خوایە و هیچ زیانێكى نیە و پەیوەندیشى بە حزبایەتى و تیرۆرەوە نیە!!

وە نوێژ ڕوكنێكى گەورەى ئیسلامە و پێویست ترە لە هەموو ئەو دەرسانەى كە لە قوتابخانە و خوێندنگاو پەیمانگاو دانیشگا دەخوێندرێن، پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: (بین الرجل وبین الشرك والكفر ترك الصلاة‌، فمن تركها فقد كفر).

واتە: لە نێوان مرۆڤ و هاوبەش بڕیاردان وكوفردا وازهێنانە لەنوێژ، وەئەوەى واز لە نوێژ بهێنى كافر دەبێت.

وە كوفریش بەرەو دۆزەخە كەواتە چ پێشكەوتن و خێرێك لە خوێندن و بڕوانامەیەكدا هەیە كە پاشە ڕۆژەكەى چوونە ناو ئاگرى دۆزەخ بێت.

وە بەردەوام قوتابى نوێژخوێن بەوەفایە بۆ مامۆستاكانى و بۆ گەل و نیشتیمانى، وە ئەو ڕێز لە گەورەى خۆى دەگرێت و پارێزگارى لە ڕەوشت و بیروباوەڕى گەلەكەى دەكات، وە هیچ كاتێك نوێژ نەبۆتە هۆى توندڕەوەى و تیرۆر، بەڵكو بە پێچەوانەوە ڕێگرتن لە نوێژ و خواپەرستى تیرۆرى لى دەكەوێتەوە و توندڕەوى لى پەیدا دەبێت.

لە كۆتایدا پێویستە بەڕێوەبەران لە خوا بترسن و ڕێگا نەگرن لە قوتابیان لە ئەنجامدانى نوێژە فەڕزەكانیان كە كاتى دیارى كراوى خۆیان هەیە:

[إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا] [النساء: 103] .

پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لەكاتى ڕووبەڕوو بوونەوەشیاندا لەگەل دوژمن لە غەزادا نوێژیان بە جەماعەت دەكرد، كەواتە لە خوا بترسن با حاڵتان وەكو حاڵى ئەبوجەهلى كافرى لىَ نەیەت كە پێغەمبەرى صلى الله عليه وسلم قەدەغە دەكرد لە نوێژ:

[أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَى عَبْدًا إِذَا صَلَّى أَرَأَيْتَ إِنْ كَانَ عَلَى الْهُدَى أَوْ أَمَرَ بِالتَّقْوَى] [العلق: 9] .

وەنابینى ئەو دیكتاتۆرەى كە قەدەغەى نوێژ كردنى لە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەكرد هەرچەندە كە ئەو نوێژ خوێنە لەسەر ڕێگاى ڕاستە، هیدایەت دراوە، فەرمانیش بە خۆپارێزى دەكات لە توڕەیى خواو كارى خراپە، زیان بەخش، واتە كارێك ناكات كە زەرەرى بێت، فەرمانیش بەچاكە دەكات.

كەوا بوو چۆن دەبێت ڕێى نوێژ كردن بگریت لەو كەسە باشە لەكاتێكیشدا كە ڕێى ئیسلامەتی، فەرمانى خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە درۆ دادەنێیت، پشتیش هەڵ دەكەیت لە نوێژو بەندایەتى بۆ خوا!! دواى ئەوە خواى گەورەفەرمووى: [أَلَمْ يَعْلَمْ بِأَنَّ اللَّهَ يَرَى] [العلق: 14] 0 واتە: ئایا ئەو ڕێگرە نەیزانیوە كە خواى پەروەردگار دەیبینێت ئاگاى لە حاڵیەتى، لێى توڕە دەبێت: [كَلَّا ڵئِنْ ڵمْ ێنْتَهِ] [العلق: 15] 0 واتە: نەخێر سوێند بەخودا ئەگەر واز نەهێنیت لەم ڕێگرىو دژایەتیە ئەوا: [ڵنَسْفَعَنْ بِالنَّاصيەِ] [العلق: 15] 0 نێوچاوانى دەگرین و ڕایدەكێشین و فڕێی دەدەینە ناو ئاگرى دۆزەخ،

[نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ‌ٍ] [العلق: 16] 0

نێوچاوان و پێشە سەرە درۆینە بەهەڵەدا چووەكەى [فَلْيَدْعُ نَادِيَهُ] [العلق: 17] 0

وە كە عەزابى خوا هات ئەو كاتە با ڕێگرەكە بانگى هۆزو عەشیرەتەكەى خۆى بكات و داواى ڕزگار كردن و فریاكەوتنیان لىَ بكات: [سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ‌َ] [العلق: 18] 0

ئێمەش بانگى فریشتەكانى عەزاب دەكەین ئەو كاتە بۆى دەردەكەوێت كە كىَ سەركەوتوو دەبێت؟!

ئەمە لە دونیا هەروەكو لە فەرموودەیەكدا هاتووە كە ئیمامى بوخارى دەیگێڕێتەوە لە عبدالله ى كوڕى عباس كە فەرمووى: ئەبو جەهل ووتى ئەگەر جارێكى تر (محمد صلى الله عليه وسلم) ببینم نوێژ بكات لاى كەعبە ئەوا پێ دەخەمە سەر ملى، پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمووى: ناتوانى ئەوە بكەیت، ئەبوجەهل ووتى: چ كەسێك دەتپارێزێت لەمن لە كاتێكدا كە بانگ بكەم پڕى ئەو دۆڵە پیاوانى هۆزەكەم بەدەنگمەوە دێن و لەگەل منن!!

پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمووى: (لئن فَعَل لأخذته الملائكة‌).

واتە: ئەگەر واى بكردایە ئەوا فریشتەى سزا ناوچاوانیان دەگرت و یەك سەر دەیان برد.

وە هەروەها لە دواڕۆژیشدا ئەو كەسانەى كە ڕێگرى نوێژ كردن و خواپەرستى و دەرس خوێندنى شەرعین حاڵیان زۆر خراپەو دۆزەخ شوێنیانە، چونكە هەندێك كەس خراپەكەیان تەنها ئەوەیە كە خۆیان دوورن لە نوێژو خواپەرستى، بەلاَم كەسانێك هەن لەوان خراپترن كە تەنها بەوە ناوەستن خۆیان نوێژ ناكەن بەڵكو دژایەتى نوێژ خوێنانیش دەكەن و ڕێگاش دەگرن لە بڵاو بوونەوەى دینى خوا وە ڕێگا نادەن خەڵك بە ئازادى خواپەرستى خۆى بكات!!

بەڕاستى سەیرە ناو وناوەڕۆك و قسەو كردەوە دژ بەیەك بن! لە كاتێكدا دەبیستین شیعارى ئازادى و سەربەستى و دیموكراسى بەرز دەكرێتەوە، بەڵام بە كردەوە ئازادى تەنها بۆ خراپەكارى و بەد ڕەوشتى هەیە و تەنها كەسانى دوور لە خوا وەك مرۆڤــ مافیان هەیە كە جنێو بەخوا بدەن؟! بآ ئابڕوویى بەرامبەر قورئان و پێغەمبەرصلى الله ليه وسلم بكەن لە ڕێى شیعارى ئازادى و مافى مرۆڤــ!!

بەڵام ئازادى نى¬یە بۆ كەسێك بڵى من قوتابی یان خوێندكارم و نوێژیش دەكەم لەكاتى خۆیدا، ئازادى نى¬یە بڵێى من جل و بەرگم بە شێوەیەكە خوا پێى ڕازییە! ئازادى نیە بۆ دینەكەى خوا لەسەر زەویەكەى خوا لەناو بەندەكانى خوا! چەندە سەیرە ڕێ بگرآ لە فەرمانى خوا، لەدینى خوا، لە قورئانەكەى خوا!!

كاكى كاربەدەست بیر بكەوە تۆ دروستكراوێكى خوایت و لەسەر زەویەكەى ئەو دەژیت بە هەواو نان و ئاوى ئەو، وە بۆلاى ئەویش دەگەڕێیتەوە، كەواتە خۆت بناسە كە چەندە لاوازیت، خواش بناسە كە خاوەن هەموو زەوى و ئاسمانەكانە، كەوابوو چۆن رى بە خۆت دەدەیت كە دژایەتى ئەو بكەیت و كۆسپ بیت لە ڕێگاى خواپەرستیدا.

كەوابوو هەوڵ بدەن و شوێنێكى تایبەت بكەنەوە بۆ نوێژ لە قوتابخانە و پەیمانگاكان و دانیشگاكان و دائیرەكان بۆ ئەوەى خوا لێتان ڕازى بێت و گوناهى ئەم هەموو قوتابیە نەیەتە سەرشانتان بۆ قیامەت.

ئامۆژگاریش بۆ قوتابیان و خوێندكاران ئەوەیە كە هەمووتان هاودەنگ بن و داوا بكەن بەڕێزەوە لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانتان ڕێگاى نوێژتان پآ بدەن و بۆیان ڕوون بكەنەوە كەمەبەستتان تەنها نوێژە نەك خۆدزینەوە لە وانەكانتان، وە پێویستە هیچ كاتێك وە لە هیچ شوێنێك ڕازى نەبن بە نوێژ نەكردن یان دوا خستنى چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى:

(من فاتته صلاةالعصر فكأنما وتر أهله وماله).

واتە: هەر كەسى نوێژى عەسرى بچێت ئەوە وەكو ئەوە وایە هەموو ئەهل و ماڵى لەدەست دابێت.

وە فەرموویەتى:

(من ترك صلاة العصر فقد حبط عمله).

واتە: هەركەسى واز بهێنى لە نوێژى عەسر ئەوا كردەوەكەى هەڵوەشاوەتەوە، وەیەكەم شت كە مرۆڤــ لێپرسینەوەى لەسەر دەكرێت لەڕۆژى دوایى نوێژە. كەوابوو باگشت لایەك لە خوا بترسین و پارێزگارى لە نوێژەكانمان بكەین.

 

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آلة وصحبة أجمعين.

Go to the Top