سه‌ره‌تا ڕۆژووه‌ قه‌رزه‌كانی خۆی بگرێته‌وه‌ پاشـــان له‌بری مـــردووه‌كه‌ به‌ڕۆژوو بێت

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: سه‌ره‌تا ڕۆژووه‌ قه‌رزه‌كانی خۆی بگرێته‌وه‌ پاشـــان له‌بری مـــردووه‌كه‌ به‌ڕۆژوو بێت
زمان: كوردی سوراني
موفتی: لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕان: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" پێش دوو هه‌فته‌ له‌ناردنی ئه‌م پرسیاره‌ خێزانم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌فاتی كرد، وبه‌هۆی سوڕی مانگانه‌وه‌ حه‌وت ڕۆژ ڕۆژوو له‌ڕه‌مه‌زانی ڕابردوو قه‌رزار بوو، به‌ڕه‌حمه‌ت بێت وه‌فاتی كرد و قه‌زای ڕۆژه‌كانی نه‌گرته‌وه‌، ئایا ئه‌توانم له‌بری ئه‌و ڕۆژوو بگرمه‌وه‌، بۆ زانیاری زیاتریش من خۆم مانگێك ڕۆژوو قه‌رزارم، ئایا ڕۆژوه‌كانی خۆم بگرمه‌وه‌ ئه‌مجا ئه‌وانه‌ی ئه‌ویش بگرمه‌وه، یان ده‌توانم سه‌ره‌تا ئه‌وانه‌ی ئه‌ویش بگرمه‌وه‌‌ ؟ ".
مێژوی زیادكردن: 2010-08-24
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/320502
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 1 )
1.
سه‌ره‌تا ڕۆژووه‌ قه‌رزه‌كانی خۆی بگرێته‌وه‌ پاشـــان له‌بری مـــردووه‌كه‌ به‌ڕۆژوو بێت
467.5 KB
: سه‌ره‌تا ڕۆژووه‌ قه‌رزه‌كانی خۆی بگرێته‌وه‌   پاشـــان له‌بری مـــردووه‌كه‌ به‌ڕۆژوو بێت.doc
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

سه‌ره‌تا ڕۆژووه‌ قه‌رزه‌كانی خۆی بگرێته‌وه‌ پاشـــان له‌بری مـــردووه‌كه‌ به‌ڕۆژوو بێت

 

پرسیار : پێش دوو هه‌فته‌ له‌ناردنی ئه‌م پرسیاره‌ خێزانم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌فاتی كرد، وبه‌هۆی سوڕی مانگانه‌وه‌ حه‌وت ڕۆژ ڕۆژوو له‌ڕه‌مه‌زانی ڕابردوو قه‌رزار بوو، به‌ڕه‌حمه‌ت بێت وه‌فاتی كرد و قه‌زای ڕۆژه‌كانی نه‌گرته‌وه‌، ئایا ئه‌توانم له‌بری ئه‌و ڕۆژوو بگرمه‌وه‌، بۆ زانیاری زیاتریش من خۆم مانگێك ڕۆژوو قه‌رزارم، ئایا ڕۆژوه‌كانی خۆم بگرمه‌وه‌ ئه‌مجا ئه‌وانه‌ی ئه‌ویش بگرمه‌وه، یان ده‌توانم سه‌ره‌تا ئه‌وانه‌ی ئه‌ویش بگرمه‌وه‌‌ ؟

وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆخوای گه‌وره‌ و میهره‌بان....

ئه‌گه‌ر واقعی حاڵ وه‌ك ئه‌وه‌ بێت كه‌ خۆت باست كردوه‌، ئه‌وه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا ده‌ست بكه‌یت به‌گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووی ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ خۆت قه‌رزاریت، و پاشان ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ت بووه‌ بۆی بگریته‌وه‌، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " مَنْ مَاتَ وَعَلَيْهِ صِيَامٌ صَامَ عَنْهُ وَلِيُّهُ " {متفق على صحته} واته‌ :  هه‌ركه‌سێك مرد و ڕۆژووی له‌سه‌ر بوو، ئه‌وا با وه‌لی ئه‌مر وكه‌سوكاری بۆی بگرنه‌وه‌، وه‌لی ئه‌مریش مه‌به‌ست لێی كه‌سی نزیكه‌، تۆیش بێگومان كه‌سی نزیكی خێزانتی .

خوای گه‌وره‌ پشت و په‌نای هه‌مووان بێت .

درود و ره‌حمه‌تیش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی .

لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی .

الشیخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )

الشیخ عبد العزیز بن عبد الله ال الشیخ

الشیخ بكر أبو زید ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )

سه‌رچاوه‌ : فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌رگی 9 / لاپه‌ڕه‌ 261 .

Go to the Top