ما معنى تصفيد الشياطين وما زال بعض الناس يقعون في الذنوب والمعاصي؟

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: ما معنى تصفيد الشياطين وما زال بعض الناس يقعون في الذنوب والمعاصي؟
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: أجاب فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام عن سائل يسأل عن معنى تصفيد الشياطين في شهر رمضان، مع وقوع بعض الناس في الذنوب والمعاصي؟؛ ومما جاء في الجواب: الظاهر تصفيدهم عن إغواء الناس ، بدليل كثرة الخير والإنابة إلى الله تعالى في رمضان، ويحتمل أن الذي يغل هو مردة الشياطين وليس كلهم ...."
تأريخ الإضافة: 2010-08-19
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/320153
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 1 )
1.
مه‌به‌ست له‌و شه‌یتانانه‌ كامه‌یه‌ كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌به‌سترێنه‌وه
472 KB
فتح: مه‌به‌ست له‌و شه‌یتانانه‌ كامه‌یه‌ كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌به‌سترێنه‌وه.doc
نبذة موسعة

 

مه‌به‌ست له‌و شه‌یتانانه‌ كامه‌یه‌ كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌به‌سترێنه‌وه

 

پرسیار : ئایا مه‌به‌ست له‌و شه‌یتانانه‌ كامه‌یه‌ كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌به‌سترێنه‌وه‌، چونكه‌ له‌فه‌رمووده‌داهاتووه‌، كه‌ مانگی ره‌مه‌زان هات ده‌رگای به‌هه‌شت ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن وشه‌یتانه‌كانیش ده‌به‌سترێنه‌وه‌ ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

وه‌ڵام : ئێمه‌ وه‌ك باوه‌ڕدار باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ شه‌یتانه‌كان كاریان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هانی خه‌لك ئه‌ده‌ن كه‌ گوناهـ و تاوان و خراپه‌ به‌ مرۆڤه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌قورئاندا بۆمانی باسكردوه‌ و ده‌فه‌رموێت : (قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (82) إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ (83) قَالَ فَالْحَقُّ وَالْحَقَّ أَقُولُ (84) لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنْكَ وَمِمَّنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ (85) ) { ض : 82 -85 } واته‌ : شه‌یتان وتی: ده‌سا به‌عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تۆ، ئه‌وانه‌ هه‌موو فریو ده‌ده‌م و له‌خشته‌یان ئه‌به‌م(82) مه‌گه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ت كه‌ تۆ به‌پاكی ده‌په‌رستن "ئه‌وانه‌ خۆت ئه‌یانپارێزی و، من ،ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریاندا نییه‌(83) خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی به‌ شه‌یتان : جا به‌هه‌ق و راستی سوێند، وه‌هه‌ر هه‌قیش ئه‌ڵێم (84) دڵنیابه‌، تۆش و هه‌موو ئه‌وانه‌ش شوێنی تۆ كه‌وتوون جه‌هه‌نده‌متان لێ پڕئه‌كه‌م .

جا به‌م پێیه‌ ئه‌و شه‌یتانه‌ی كه‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی مرۆڤه‌كانه‌ به‌گشتی وباوه‌ڕدارانه‌ به‌تایبه‌تی هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵ و كۆششدایه‌ كه‌ تۆڵه‌ی خۆی له‌ نه‌وه‌كانی ئاده‌م بكاته‌وه‌، ئه‌و شه‌یتانه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێكرد سوژده‌ ببات بۆ ئاده‌م یه‌ڵام سه‌رپێچی كرد، چونكه‌ شه‌یتان به‌هۆی سوژده‌نه‌بردنی بۆ ئاده‌م له‌ ره‌حمی خوای گه‌وره‌ دورخرایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و شه‌یتانه‌ له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا خوای گه‌وره‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی لێ ده‌سه‌نێته‌وه‌ و كۆتو به‌ندی ده‌كات، به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێكی تر دێت به‌بیرو هزری هه‌ندێك كه‌سدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئایا خوای گه‌وره‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا شه‌یتانه‌كان كۆت و به‌ند ده‌كات بۆچی هه‌ندێك كه‌س هه‌ر له‌م مانگه‌دا به‌ردوامن له‌تاوان و گوناهـ وخراپه‌كاری ؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه‌ : شه‌یتانه‌كان دوو جۆرن، شه‌یتانه‌كانی جنۆكه‌ و شه‌یتانه‌كانی مرۆڤ، جا ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا ده‌به‌سترێته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی نامێنێت یان لاواز ده‌بێت شه‌یتانی جنۆكه‌كانه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌و شه‌یتانه‌یه‌ كه‌ به‌ڵێنی داوه‌ هه‌میشه‌ له‌دژایه‌تی و له‌خشته‌بردنی مرۆڤه‌كاندا بێت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا فه‌رموویه‌تی : (( إِذَا دَخَلَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ جَهَنَّمَ ، وَسُلْسِلَتْ الشَّيَاطِين )) . رواه البخاري (3277) ومسلم (1079) . وعند النسائي (2106) (( وَتُغَلُّ فِيهِ مَرَدَةُ الشَّيَاطِينِ )). واته‌ : كه‌ ڕه‌مه‌زان دێت ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌، وه‌ ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن، و شه‌یتانه‌كانیش كه‌ مه‌به‌ست لێێ شه‌یتانی جنۆكه‌یه‌ كۆت و به‌ند ده‌كرێن به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێت ( مارد‌ ) ، وه‌ ئیبن العثێمین ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ده‌فه‌رموێت: نمونه‌ی ئه‌م فه‌رمودانه‌ له ئوموری غه‌یبیه‌، هه‌ڵوێستمان ته‌نها خۆبه‌ده‌ستدانه‌وه‌و باوه‌ڕ بوونه‌ پێی ‌ .

به‌ڵام جۆره‌كه‌ی تر كه‌ مه‌به‌ستمان له‌ شه‌یتانی مرۆڤه‌كانه‌ زیاتر له‌مانگی ره‌مه‌زاندا بۆخه‌ڵكی ڕوون ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ سه‌رنج ده‌ده‌یت كه‌ ئه‌م جۆره‌ی شه‌یتانه‌كان له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا به‌ردوام ده‌بن له‌تاوان و گوناهـ وخراپه‌كاری وبه‌ڕۆژوو نابن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو خه‌ڵكی تریش گومڕا ده‌كه‌ن و فریووی ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان هه‌میشه‌ په‌نا به‌خوای گه‌وره‌ بگرین له‌وه‌ی كه‌ بمانپارێزیت له‌ هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی شه‌یتان، وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی ( الناس ) دا ڕێنومایی باوه‌ڕداران ده‌كات و ده‌فه‌رموێت : (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ (1) مَلِكِ النَّاسِ (2) إِلَهِ النَّاسِ (3) مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (4) الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ (5) مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ (6) ) { الناس : 1- 6 } واته‌ : (ئه‌ی محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌ په‌روه‌ردگاری خه‌ڵکی(1) پادشای خه‌ڵکی (2) به‌ خوای خه‌ڵکی (3) له‌ شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ وه‌سوه‌سه‌ و خه‌ته‌ره‌ و خه‌یاڵ ده‌خاته‌ دڵه‌وه‌ که‌ (خه‌ناسه‌). بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌ وه‌سوه‌سه‌ فڕێ ده‌داته‌ سینه‌ و دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکییه‌وه‌ (4) له‌و شتانه‌ی كه‌ وه‌سوه‌سه‌ فڕێ ده‌داته‌ ناو سینه‌و دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكییه‌وه‌ (5) له‌ په‌ری و خه‌ڵكی ( له‌ جنۆكه‌ و ئینسان ئه‌وانه‌ی شه‌یتان سیفه‌تن ) .

له‌فه‌رمووده‌یه‌كیشدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی به‌ ئه‌بوذه‌ری غه‌فاری : ( یا أبا ذر تعوذ من شر شیاطین الجن والإنس ) ئه‌ی ئه‌بو ذه‌ر په‌نا بگره‌ به‌خوای گه‌وره‌ كه‌ په‌نات بدات له‌شه‌ڕو خراپه‌ی شه‌یتانه‌كانی جنۆكه‌ ومرۆڤه‌كان .

له‌خوا ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ و ئێوه‌ش بپارێزێت له‌ شه‌ڕ وخراپه‌یان .

خوای گه‌وره‌ و زاناش له‌هه‌مووان شاره‌زراتره‌ .

Go to the Top