حوكمی فرۆشتنی كاسێت و په‌رتووكی ئیسلامی له‌ مزگه‌وتدا

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: حوكمی فرۆشتنی كاسێت و په‌رتووكی ئیسلامی له‌ مزگه‌وتدا
زمان: كوردی سوراني
وه‌رگێڕان: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار وه‌ڵام ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا دروسته‌ كرێن وفرۆشتن له‌ناو مزگه‌وتدا له‌كاتێك مه‌به‌ستت پێی كارێكی خێریخوازی بێت و داهات و قازانجه‌كه‌ی بدرێت به‌ده‌زگایه‌كی خێرخوازی ئه‌وانیش بیده‌ن به‌ هه‌تیوان و هه‌ژارانی موسڵمانان، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رتووك و كاسێتی ئیسلامی بفرۆشیت كه‌ مه‌به‌ست له‌هه‌ردووكیان چ له‌فرۆشتن و چ له‌صه‌رفكردنیشی هه‌ر خێركردن بێت‌‌؟".
مێژوی زیادكردن: 2010-07-21
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/316730
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 1 )
1.
حوكمی فرۆشتنی كاسێت و په‌رتووكی ئیسلامی له‌ مزگه‌وتدا
460.5 KB
: حوكمی فرۆشتنی كاسێت و په‌رتووكی  ئیسلامی له‌ مزگه‌وتدا.doc
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

حوكمی فرۆشتنی كاسێت و په‌رتووكی  ئیسلامی له‌ مزگه‌وتدا

 

 

پرسیار : ئایا دروسته‌ كرێن وفرۆشتن له‌ناو مزگه‌وتدا له‌كاتێك مه‌به‌ستت پێی كارێكی خێریخوازی بێت و داهات و قازانجه‌كه‌ی بدرێت به‌ده‌زگایه‌كی خێرخوازی ئه‌وانیش بیده‌ن به‌ هه‌تیوان و هه‌ژارانی موسڵمانان، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رتووك و كاسێتی ئیسلامی بفرۆشیت كه‌ مه‌به‌ست له‌هه‌ردووكیان چ له‌فرۆشتن و چ له‌صه‌رفكردنیشی هه‌ر خێركردن بێت ؟

وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ و درود وڕه‌حمه‌تی فراوان بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مه‌ری ئیسلام وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوینكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

دروست نیه‌ كڕین وفرۆشتن له‌مزگه‌وتدا ئه‌گه‌ر په‌رتووكی ئیسلامی بێت یان هه‌ر شتێكی تر، ئه‌گه‌ر چی قازانج و سووده‌كه‌شی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌تیوان و هه‌ژارانیش، به‌ڵام قه‌یناكات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و په‌رتووك و كاسێتانه‌ بخرێته‌ ناو صندوقێكه‌وه‌ و هه‌ر دانه‌یه‌كیان نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنوسرێت و وهه‌ركه‌سێكیش په‌رتووكێك یان كاسێتێكی وویست هه‌قه‌كه‌ی بخاته‌ ناو صندوقه‌كه‌وه‌ وئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ستێتی هه‌ڵیبگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ بكات یان ئیجاب و قه‌بول ڕووبدات .

خوای گه‌وره‌ زانا و شاره‌زاتره‌ .

Go to the Top