حكم الاحتفال برأس السنة الميلادية وحُـكم تهنئة الكفار بعيد ( الكريسمس )

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: حكم الاحتفال برأس السنة الميلادية وحُـكم تهنئة الكفار بعيد ( الكريسمس )
اللغة: كردي
الكاتب: عدنان بارام
نبذة مختصرة: تهنئة الكفار بعيد ( الكريسمس ) أو غيره من أعيادهم الدينية حرام بالاتفاق ، كما نقل ذلك ابن القيّم - رحمه الله – في كتابه أحكام أهل الذمة...
وإذا هنئونا بأعيادهم فإننا لا نُجيبهم على ذلك ، لأنها ليست بأعياد لنا ، ولأنها أعياد لا يرضاها الله تعالى...
تأريخ الإضافة: 2009-12-31
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/261867
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

حوكمى پیرۆزبایى كردن به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى

( كریسمه‌س )

 

 

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان

زۆر جار موسڵمانان له‌م لاو له‌و لا پرسیار سه‌باره‌ت به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئایا ئاماده‌ بوون ، و پیرۆزبایى كردن به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى ( كریس مه‌س ) كه‌ چه‌ژنى گاور و خاچ په‌رستانه‌ ، درووسته‌ یان نه‌ ؟!

له‌ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ووترێت : پێشه‌وا ( ابن القیم ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، و شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ ده‌گێرِێته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئاماده‌ بوون له‌ چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى كه‌ چه‌ژنى گاور و خاچ په‌رستانه‌ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى : (( ولا يجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله . وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم )) ( أحكام أهل الذمة : 1 / 723 - 724 )  ، واته‌ : حه‌رامه‌ و نابێت موسڵمان ئاماده‌ى چه‌ژنى موشریكه‌كان بێت ، به‌ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ،ئه‌وانه‌ى كه‌ حیساب بۆ ووته‌یان ده‌كرێت ، شه‌رع زانان و شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ش به‌ رِاشكاوى له‌ كتێبه‌كانیاندا ئه‌وه‌یان باس كردووه‌ .
شیخى پایه‌ به‌رزى ئیسلام ( ابن تيمية ) ه‌ش ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ له‌ ( اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم ) و لة ( مختصر الفتاوى المصرية )  دا به‌ قه‌ده‌غه‌ و حه‌رامى داده‌نێت .

له‌ زانایانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش زاناى پایه‌ به‌رزى ئیسلام ( ابن باز ) هه‌روه‌كو له‌  ( مجلة البحوث الإسلامية ، العدد الخامس عشر ، ص 285 ، موقع الشيخ عبدالعزيز بن باز ) دا هاتووة ، و ( ابن عثيمين ) ، و ( اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء )  هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه‌ ، كه‌ حه‌رامه‌ به‌شدارى ئه‌و بۆنه‌ و چه‌ژنه‌ بكرێت ، یان پیرۆزباییان لێ بكرێت به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌قى ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ له‌ شێخ ( ابن عثيمين ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌قى وه‌ڵامه‌كه‌شى : 

شێخى پایه‌ به‌رز ( محمد بن صالح العثيمين )

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته  ... وه‌ پاشان :

پرسیار : حوكمى پیرۆز بایى كردن چیه‌ له‌ بێ باوه‌رِان به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى ( كریس مه‌س ) ، چونكه‌ هه‌ندێكیان هاوكارن له‌ گه‌ڵماندا ؟ وه‌ چۆن وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێرۆزباییان لێ كردین ؟ وه‌ ئایا ده‌بێت برِۆین بۆ ئه‌و جێگایانه‌ى كه‌ ئاهه‌نگى تێدا ده‌گێرِن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر شتێكى له‌و شتانه‌ى ئه‌نجام دا ـ كه‌ باسكران ـ به‌ بێ مه‌به‌ست ، به‌ڵكو به‌ مه‌به‌ستى موجامه‌له‌ یان له‌ به‌ر شه‌رم یان ئیحراج بوو یان هه‌ر شتێكه‌ ترى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ ، وه‌ ئایا ده‌توانرێت خۆیان پێ بشوبهێنرێت ؟ وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌ خواى په‌روه‌ردگار پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌ .

به‌ناوى خواى به‌خشنه‌د و میهره‌بان وعلیكم السلام ورحمة‌ الله وبركاته

وه‌ڵام : پیرۆز بایى كردن له‌ بێ باوه‌رِان به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى ( كریس مه‌س ) یان هه‌ر چه‌ژنێكى تر حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌ كۆرِا و هاوده‌نگى زانایان ، هه‌روه‌كو پێشه‌وا ( ابن القیم ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ له‌ كتێبى( أحكام أهل الذمة ) ه‌یدا كه‌ فه‌رموویه‌تى :

(( وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول : عيد مبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه ؛ فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب ؛ بل ذلك أعظم إثماً عند الله وأشد مقتاً من التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه . وكثير ممن لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل ، فمن هنأ عبداً بمعصية أو بدعة أو كفر ؛ فقد تعرض لمقت الله وسخطه ))

 ووته‌كه‌ى ته‌واو بوو ـ به‌رِه‌حمه‌ت بێت ـ .

واته‌ : وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پیرۆزبایى كردن به‌ درووشمه‌ كوفریه‌كان كه‌ تایبه‌تن پێی ، حه‌رامه‌ به‌ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ پیرۆزباییان لێ بكات ـواته‌ : بێ باوه‌رِان ـ به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنه‌كانیان ، یان رِۆژووگردنه‌كانیان ، و پێیان بڵێت : چه‌ژنتان پیرۆز بێت ، خۆشبه‌خت بیت له‌م چه‌ژنه‌تدا یان هه‌ر ووته‌یه‌كى هاو شێوه‌ى ئه‌وانه‌ ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى پارێزراو بێت له‌ كوفر و بێ باوه‌رِى ، ئه‌وا تووشى حه‌رامێك بووه‌ ، وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیرۆزباییان لێ بكات به‌ بۆنه‌ى سوژده‌ بردن بۆ خاچه‌كانیان ، به‌ڵكو ئه‌و كاره‌ى له‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار گه‌وره‌تر و خراپتره‌ له‌وه‌ى كه‌ پیرۆزباییان لێ بكات به‌ بۆنه‌ى خواردنه‌وه‌ى مه‌ی ( مه‌شروب ) ، و كوشتنى خه‌ڵك ، و داوێن پیسى ، و هاوشێوه‌كانیان .

 زۆریش له‌وانه‌ى كه‌ ئایین له‌ لایان رِێزى نیه‌ ، ئه‌كه‌ونه‌ ئه‌و كاره‌وه‌ ، و ناشزانێت ئه‌و كاره‌ى چه‌ند ناقۆڵا و ناشیاوه‌ ، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك پیرۆزبایى بكات له‌ كه‌سێك به‌ بۆنه‌ى تاوانێك یان بیدعه‌یه‌ك یان بێ باوه‌رِیه‌ك ، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ تووشى خه‌شم و قین و تورِه‌یى خواى په‌روه‌ردگار بووه‌ . بۆیه‌ پیرۆزبایى له‌ بێ باوه‌رِان به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنه‌ ئایینیه‌كانیانه‌وه‌ حه‌رامه‌ و به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ پێشه‌وا ( ابن القیم ) باسى لێوه‌ كرد ، چونكه‌ ئیقرار كردنى ئه‌و دروشمه‌ كوفریانه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانى له‌ سه‌رن ، رِازى بوونه پێی ، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه‌ به‌و كوفرانه‌ رِازى نابێت بۆ خۆى ، به‌ڵام نابێت حه‌رامه‌ له‌ سه‌ر موسڵمان كه‌ رِازى بێت به‌ دروشمه‌ كوفریه‌كان ، یان پیرۆزبایى به‌بۆنه‌یانه‌وه‌ بكات له‌ غه‌یرى خۆى ، چونكه‌ خواى په‌روه‌ردگار به‌وه‌ رِازى نابێت ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى : [ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ  ] ( سورة الزمر : 7 ) ، وه‌ فه‌رموویه‌تى : [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا ]( سورة المائدة : 3 ) .

پێرۆزبایى لێكردنیان حه‌رامه‌ ، هاوكار بێت له‌ گه‌ڵتدا له‌ كاره‌كه‌ت یان نه‌ . وه‌ ئه‌گه‌ر پیرۆزباییان لێ كردین به‌ بۆنه‌ى چه‌ژ‌نه‌كه‌یه‌یانه‌وه‌ ، ئه‌وا وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه‌ ، چونكه‌ چه‌ژنى ئێمه‌ نیه‌ ، و چه‌ژنێلێكه‌ خواى په‌روه‌ردگار پێی رِازى نابێت ، چونكه‌ یان چه‌ژنێكى داهێنراوه‌ له‌ ئایینه‌كه‌یان ، یان شه‌رعه‌كه‌یان پێی هاتووه‌ ، جا ئه‌گه‌ر له‌ ئایینه‌كه‌شیاندا هاتبێت ، به‌هاتنى ئایینى ئیسلامى پیۆرز ـ كه‌ به‌ ( محمد ) دا ( صلى الله علیه وسلم ) رِه‌وانه‌ كراوه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵك ـ رِۆڵى نه‌ماوه‌ ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :: [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] ( سورة آل عمران : 85 ) .

وه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌شیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ حه‌رامه‌ ، چونكه‌ ئه‌مه‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ پیرۆزبایى لێكردنیان ، چونكه‌ ئه‌وه‌یان به‌شداریكردنیانه‌ له‌و بۆنه‌یه‌دا ، هه‌روه‌ها حه‌رامیشه‌ موسڵمانان خۆیان بشوبهێنن به‌ بێ باوه‌رِان به‌وه‌ى كه‌ ئاهه‌نگ بگێرِن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، یان دیارى بگۆرِنه‌وه‌ ، یان شرینى بڵاوبكه‌نه‌وه‌ ، یان خواردن بده‌ن ، یان كار و كاسپیان په‌ك بخه‌ن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ به‌ر ووته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) " من تشبه بقوم فهو منهم " ( صححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود ، برقم : 4031 ) .

شێخى پایه‌ به‌رزى ئیسلام ( ابن تيمية ) له‌ كتێبى ( اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم ) دا فه‌رمویه‌تى : (( مشابهتهم في بعض أعيادهم توجب سرور قلوبهم بما هم عليه من الباطل ، وربما أطمعهم ذلك في انتهاز الفرص واستذلال الضعفاء  )) ـ به‌رِه‌حمه‌ت بێت ـ ووته‌كه‌ى ته‌واو بوو .

وه‌ هه‌ركه‌سێك هه‌ر شتێك له‌وانه‌ ئه‌نجام بدات تاوان بار ده‌بێت ، فه‌رقیش نیه‌ ئه‌و كاره‌ به‌ مه‌به‌ستى موجامه‌له‌ بێت له‌به‌ر خۆشه‌ویستى یان له‌ به‌ر شه‌رم یان هه‌ر شتێكى ترى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ ، چونكه‌ ته‌نازوول دانه‌ له‌ ئایین ، و پته‌وكردنى ده‌روونیه‌ بۆ بێ باوه‌رِن ، و فه‌خركردنیان به‌ ئایینه‌كه‌یان  ( مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين : جـ 3 ص 44 – 46 ) .

والله المسؤول أن يعز المسلمين بدينهم ويرزقهم الثبات عليه وينصرهم على أعدائهم إنه قوي عزيز ، والحمد لله رب العالمين وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .

فه‌تواكه‌ له‌ نووسینى : ( محمد الصالح العثيمين  ) ه‌ له‌ به‌روارى ( 25 / 5 / 1411هـ ) دا .

له‌ وه‌رگێرِانى : مامۆستا ( عدنان بارام ) له‌ به‌روارى ( 18 / ذي الحجة / 1428 هـ ) دا .

موضوعات متعلقة ( 2 )
Go to the Top