حوكمی به‌جێهێنانی فه‌ریضه‌ی حه‌ج پێش دانه‌وه‌ی قه‌رز

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: حوكمی به‌جێهێنانی فه‌ریضه‌ی حه‌ج پێش دانه‌وه‌ی قه‌رز
زمان: كوردی سوراني
موفتی: لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕان: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی له‌ وڵاتی سعودیه‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" مێرده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانی ده‌كرد زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی كرد، ئێستاش قه‌رزێكی زۆری بانكه‌كان وچه‌ند خزمێكی خۆشمانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، جا دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه ‌چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت، ئایا دروسته ‌بۆ ئێمه ‌به‌م حاڵه‌وه‌ بچین بۆ به‌جێهێنانی حه‌ج و عومره‌‌ ‌؟‌".
مێژوی زیادكردن: 2009-10-20
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/246901
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

حوكمی به‌جێهێنانی فه‌ریضه‌ی حه‌ج پێش دانه‌وه‌ی قه‌رز

 

 

 

پرسیار : مێرده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانی ده‌كرد زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی كرد، ئێستاش قه‌رزێكی زۆری بانكه‌كان وچه‌ند خزمێكی خۆشمانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، جا دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه ‌چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت، ئایا دروسته ‌بۆ ئێمه ‌به‌م حاڵه‌وه‌ بچین بۆ به‌جێهێنانی حه‌ج و عومره‌؟

وه‌ڵام : یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی حه‌ج كردن ئه‌وه‌یه ‌كه‌ده‌بیت ئه‌و كه‌سه‌ توانای هه‌بێت، مانای تواناش فراوانه‌، یه‌كێك له‌ماناكانی ئه‌وه‌یه ‌ئه‌و كه‌سه ‌توانا وده‌سه‌ڵاتی مادی وپاره‌ی هه‌بێت، هه‌ركه‌سیش قه‌رزێكی له‌سه‌ربێت، وداوای لێ بكرێت بۆ دانه‌وه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك خاوه‌ن قه‌رزه‌كان ڕێگری لێ بكه‌ن له‌ئه‌نجامدانب حه‌ج، له‌م كاته‌دا كه‌سی قه‌رزار نابێت حه‌ج بكات. چونكه‌ توانای نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌ن قه‌رزه‌كان داوای قه‌رزه‌كانیان نه‌كرده‌وه ‌وڕێگه‌یان دا كه‌حه‌جه‌كه‌ی بكات، دروسته ‌بچێت بۆ حه‌ج كردن وحه‌جه‌كه‌شی صه‌حیحه‌، هه‌روه‌ها دروسته ‌كه‌سی قه‌رزار بچێت بۆ حه‌ج ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كاتێكی بۆ دیاری نه‌كرابوو بۆ دانه‌وه‌ی به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك بوو خاوه‌ن قه‌رزه‌ركان پێیان ووتبوو هه‌ركاتێ خوای گه‌وره ‌ده‌سه‌ڵاتی دایت بمانده‌ره‌وه‌، چونكه ‌هه‌ندێك جار حه‌ج كردن ده‌بێت به‌هۆكارێكی خه‌یر به‌هۆیه‌وه‌ی خوای گه‌وره ‌یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه ‌ئه‌دات كه‌قه‌رزه‌كانی بداته‌وه ‌به‌خاوه‌نه‌كانیان .

خوای گه‌وره‌ش له‌ هه‌موو كه‌س زاناتره‌.

له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی وفه‌توا له ‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، به‌رگی 11/ لاپه‌ڕه‌46 .

Go to the Top