وه‌رگرتنی پاره‌ له‌به‌رامبه‌ر حه‌ج كردن بۆ كه‌سی تر

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: وه‌رگرتنی پاره‌ له‌به‌رامبه‌ر حه‌ج كردن بۆ كه‌سی تر
زمان: كوردی سوراني
موفتی: لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕان: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی له‌ وڵاتی سعودیه‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" من پیاوه‌كه‌م ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت ) وه‌فاتی كرد، ئێستا من ده‌مه‌وێت به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌كه‌سیك ڕابسپێرم كه ‌ئه‌مساڵ حه‌جێكی بۆ بكات، ئایا دروسته ‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌حه‌جه‌كه‌ی بۆ ده‌كات جگه ‌له‌خه‌رجی ڕیگا وهاتوچۆ ومانه‌وه‌ وخواردن وخواردنه‌وه‌ی،‌كرێی ماندوو بوونی خۆشی وه‌ربگریت یان نا ؟‌ ‌؟‌".
مێژوی زیادكردن: 2009-10-19
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/246877
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

وه‌رگرتنی پاره‌ له‌به‌رامبه‌ر حه‌ج كردن بۆ كه‌سی تر

 

 

 

پرسیار : من پیاوه‌كه‌م ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت ) وه‌فاتی كرد، ئێستا من ده‌مه‌وێت به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌كه‌سیك ڕابسپێرم كه ‌ئه‌مساڵ حه‌جێكی بۆ بكات، ئایا دروسته ‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌حه‌جه‌كه‌ی بۆ ده‌كات جگه ‌له‌خه‌رجی ڕیگا وهاتوچۆ ومانه‌وه‌ وخواردن وخواردنه‌وه‌ی،‌كرێی ماندوو بوونی خۆشی وه‌ربگریت یان نا ؟

وه‌ڵام : دروسته ‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌به‌وه‌كاله‌ت ده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ج بۆ كه‌سێكی تر بكات زیاتر له‌و پاره‌یه‌ش وه‌ربگرێت كه‌خه‌رجی كردووه ‌له‌كرێی هاتوچۆ وخواردن وخواردنه‌وه‌كه‌یدا، وه‌مه‌شروعه ‌بۆی ئه‌م كاره ‌بكات كاتێك مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بێت كه‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كه‌سێك بكات له‌به‌جێهێنانی كارێكی خه‌یردا، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش خوای گه‌وره ‌بۆی ئاسان كرد عیباده‌ته‌كانی خۆیشی له‌حه‌ره‌می پیرۆزی مه‌ككه ‌ئه‌نجام بدات، وه‌له‌م كاره‌یدا ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ماڵ وسامان نه‌بێت .

خوای گه‌وره ‌له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌، وپشت وپه‌نای هه‌موولایه‌كیش بێت .

له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی وفه‌توا له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ‌به‌رگی 11/لاپه‌ڕه‌60 .

Go to the Top