حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی
زمان: كوردی سوراني
موفتی: شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگێڕان: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی چیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ‌بكه‌م ده‌ست نوێژ ئه‌گرم ، دواتریش ته‌نها بۆ ماوه‌ی بیست وچوار كاتژمێر ده‌مێنیته‌وه ‌ئه‌مجا لایده‌به‌م ‌‌؟‌".
مێژوی زیادكردن: 2009-10-10
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/237826
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی

 

 

پرسیار : ئایا حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی چیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ‌بكه‌م ده‌ست نوێژ ئه‌گرم ، دواتریش ته‌نها بۆ ماوه‌ی بیست وچوار كاتژمێر ده‌مێنیته‌وه ‌ئه‌مجا لایده‌به‌م ؟

وه‌ڵام : درێژكردنی نینۆك پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌( صلی الله علیه وسلم ) چونكه ‌لێیه‌وه ‌ثابت بووه‌ كه‌فه‌رموویه‌تی : " الفطرة خمس : الختان والاستحداد وقص الشارب ونتف الإبط وقلم الأظافر " واته‌: پێنج شت له‌فطره‌تی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ن : خه‌ته‌نه‌كردن ولابردنی مووی به‌ر وكوورت كردنه‌وه ‌وبڕینی سمێڵ وهه‌ڵكه‌ندنی مووی بن باڵ ونینۆك كردن .

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ دروست نیه ‌زیاتر له‌چل ڕۆژ نینۆك نه‌كریت و واز لێ بهێنرێت، چونكه ‌ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ( خوای لێ ڕازی بیت ) ئه‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتی بۆ دیاری كردین بۆ هه‌ریه‌ك له‌كوورت كردنه‌وه‌و بڕینی سمێڵ و نینۆك كردن وهه‌ڵكه‌ندی مووی بن باڵ وتاشینی مووی به‌ر كه‌زیاتر له‌چل شه‌و نه‌خایه‌نێت .

چونكه ‌درێژكردنی نینۆك خۆ چواندنه ‌به‌گیاندارانی دڕنده ‌وهه‌ندێك له‌بێباوه‌ڕان .

به‌ڵام به‌نسبه‌ت بۆیه ‌كردنی نیۆك وپه‌نجه‌كانه‌وه ‌باشتر وایه ‌نه‌كرێت وئه‌گه‌ر كرایش له‌كاتی ده‌ست نوێژدا لاببرێت چونكه ‌ڕێگره ‌له‌به‌رده‌م ته‌ڕبوونی نینۆكدا له‌كاتی ده‌ست نوێژگرتندا .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌.

سه‌رچاوه‌: فتاوی المرأة المسلمة لاپه‌ڕه‌ 242 .

Go to the Top