لمن العيد؟

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: لمن العيد؟
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: العيد لمن أطاع الله تعالى، والحسرة لمن عصاه! العيد لمن أحسن في نهاره بالصيام، وأحيا ليله بالقيام. العيد لمن سهر على تلاوة القرآن، لا على الأغاني والألحان. ...
تأريخ الإضافة: 2009-09-19
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/233196
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
جه‌ژن بۆ كێیه‌؟
326.5 KB
فتح: جه‌ژن بۆ كێیه‌؟.doc
2.
جه‌ژن بۆ كێیه‌؟
141.8 KB
فتح: جه‌ژن بۆ كێیه‌؟.pdf
نبذة موسعة

 

جــەژن بۆ کێیە؟

                     


 

نوسینی: مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی

وا ڕەمەزان بنەوبارگەى پێچایەوەو ڕۆژوو و تەراویح و بەربانگ و شەوانى قەدر لەگەڵیا ماڵ ئاواییان کرد تاساڵێکى تر، سەرکەوتو و براوە ئەوکەسەیە کە ڕەحمەت ولێخۆشبوون وڕزگاربوونى لەئاگر بەدەست هێنا، خەسارۆمەندو شەرمەزارو پەشیمان ئەو کەسە بوو کە تاوانى تیا ئەنجام داو سوکایەتى بەرانبەر دەکرد ڕێزى نەگرت!خۆزگە دەمانزانى کێ کارەکەى وەرگیراوە تاپیرۆزباییان لێ بکەین، کێش بێبەشەو دەرکراوە تاپرسەو سەرەخۆشى لێبکەین. جەژنى ڕەمەزان جەژنى ڕۆژووگرانە ڕۆژى دەم کرانەوەیانە، خۆشى وشادیانە بەهۆى سەرکەوتنیان بەسەرنەفس وشەیتاندا، شادى دەردەبڕین کەوەڵامى بانگەوازى خوایان داوەتەوەو بانگەوازى شەیتانیان پشت گوێ خستووە، ڕۆ ژووگر جگە لەوەى کەهەمووئێوارن کاتى بەربانگ لەخۆشى وشادیدا بووە بەڵام لەجەژنى ڕەمەزاندا سەربەرز وسەرفرازە چونکە ئەم جەژنە بەهۆى تەواوبونى مانگى ڕۆژووانە و تایبەتە بە ڕۆژوگران، هەروەک جەژنى قوربانیش بەهۆى سەفەرى حەجەوەیە ، جگە لەجەژنەگەورەکەى ڕۆژى دوایش کە ڕەزامەندى خواوەندو بەهەشتەکەیەتى، دیارە ڕۆژانى جەژنیش کاتى خواردن و خواردنەو وگەردن ئازادییە و گەرم کردنى بازاڕى خزمایەتى و برایەتیە خۆشى دەربڕینە نەک ئەنجامدانى تاوانەکان و کارى حەرام و سفورى و تێکەڵاوى ئافرەتان و شت گرانکردن و ترەقەى مناڵان و...هتد، بەڵێ جەژنى ڕەمەزان ڕۆژى خۆشى ڕۆژووگرانە کە مانگێک بوو ڕۆژانە دەمیان بەسرابوو ئیتردەمیان کرایەوە لە شتە حەڵاڵەکان، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنج و تێ ڕامانە ئەوانەن کەبە ڕۆژوو نەبوون و تەنانەت سوکایەتیشیان پێ کردووە لەهەموان زیاتر بەپەلەن بۆهاتنى جەژن و بەزم و هەراى بۆ دەکەن! لەکاتێکدا ئەوانە هەموو ڕۆژێک هەرجەژنى خواردنیان بووە و بێتاقەت نەبوون لە هاوڕێیەتى شەیتان! وەبۆ ئەوکەسانە هیچ لەمەسەلەکە ناگۆڕێ مەگەر تەنها هەلى ئەو ڕۆژە بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانى تاوانى زیاتر، وەهەندێک لەدەزگا حیزبى وڕاگەیاندنەکانیان پڕوپاگەندە وبەزمى خۆیانى پێ گەرم دەکەن کە پێشتر ڕێزى ئەومانگەیان نەگرتوە وچونکە بەناو زۆر پێشکەوتوون هەرحیسابیشیان بۆ نەکردبوو وەک مافى بەرانبەریش، کەچى لەجەژندا شادى دەردەبڕن و مژدە بە هاوڵاتیان دەدەن کە بەبۆنەى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزەوە لەهۆڵى (؟!) بەبەشدارى گۆرانیبێژان ئاهەنگى تایبەت سازدەکرێت..!! (پەنا بەخوا لەم ڕێزگرتن و پیرۆزى یە کە لەراستیدا گاڵتە پێکردن و خۆگێل کردنە)، لەکاتێکدا ئەو پێشتر بەردەوام لە ئاهەنگدابووە !ڕێک بەدەردى ئەوکەسە چووە کە پێش ڕەمەزان دەی گووت: مژدە مژدە بەبۆنەى هاتنى مانگى ڕەمەزانى  پیرۆزەوە  چێشتخانەکەمان کراوە یە !!دیارە کە پێچەوانەکەى ڕاستە ئەگینا جەژن بەحەرام پیرۆز نابێت، جەژنى ڕەمەزانیش خۆشى وشادىیە بۆ ڕۆژووگران چونکە ڕۆژى خۆیانە، شەرمەزارى وپەشیمانى بۆ شەیتان و شوێن کەوتوانى.                                                                        

 ئەوا جەژنى ڕە مەزان جارێکى تر هاتەوە......بە مزگێنى و جەژنانە و نیعمەت و خەڵاتەوە

با دروشمەکانى  خوا  گەورە بن بەلاتەوە........هەرکەس ڕێزیان لێبگرێ تەنها ئەودەی باتەوە

موضوعات متعلقة ( 1 )
Go to the Top