چه‌ند برایه‌كی شیری هه‌یه‌‌، وه‌مێرده‌كه‌ی ئیعتیراف ناكات به‌ئه‌حكامی شیردان ( رضاعة )

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: چه‌ند برایه‌كی شیری هه‌یه‌‌، وه‌مێرده‌كه‌ی ئیعتیراف ناكات به‌ئه‌حكامی شیردان ( رضاعة )
زمان: كوردی سوراني
موفتی: شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
وه‌رگێڕان: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ صالح الفۆزان وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ژنێك چه‌ند برایه‌كی شیری هه‌یه‌‌، وه‌مێرده‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: سه‌لامیان لێ مه‌كه‌، وه‌ به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌یان له‌گه‌ڵدا مه‌كه،‌به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیعتیراف به‌شیردان ( رضاعة )‌ناكات، ئایه ‌بۆچونی ئێوه‌چیه ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌‌؟".
مێژوی زیادكردن: 2009-05-26
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/208654
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

چه‌ند برایه‌كی شیری هه‌یه‌‌، وه‌مێرده‌كه‌ی ئیعتیراف ناكات به‌ئه‌حكامی شیردان ( رضاعة )

 

 

پرسیار: ژنێك چه‌ند برایه‌كی شیری هه‌یه‌‌، وه‌مێرده‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: سه‌لامیان لێ مه‌كه‌، وه‌به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌یان له‌گه‌ڵدا مه‌كه،‌به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیعتیراف به‌شیردان ( رضاعة )‌ناكات، ئایه ‌بۆچونی ئێوه‌ چیه ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌‌؟

وه‌ڵام: الحمد لله

" ئه‌گه‌ر شیر خواردنه‌كه ‌روویدا و هه‌موو مه‌رجه‌كانی تێدا بوو، كه ‌پێنج جار بێت یان زیاتر، وه‌له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا بوو، ئه‌وه ‌شیر خۆر ‌ده‌بێته ‌مه‌حره‌م بۆ شیرده‌ر وكچه‌كانی ودایكه‌كانی و خوشكه‌كانی، وه‌برای ژنه‌كه ‌له‌ شیردانه‌وه‌ ده‌بێت مه‌حره‌م بۆی، وه ‌بۆ مێرده‌كه‌ی ‌نیه ‌ئه‌و مه‌حره‌میه ‌قه‌ده‌غه‌ بكات، وه‌ بۆی نیه‌خێزانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ‌بكات له‌سه‌لام دان به‌برا شیریه‌كه‌ی ‌وقسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم : (يَحْرُمُ مِنْ الرَّضَاعِ مَا يَحْرُمُ مِنْ النَّسَبِ) .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر برای شیر خۆر له‌سه‌ر ئیستیقامه ‌نه‌بوو، وه‌مه‌ترسی لێی ده‌كرا له‌سه‌ر ناموسی، ئه‌وه ‌بۆی هه‌یه ‌‌ خێزانه‌كه‌ی ـ كه‌ ده‌كاته‌ خوشكی ئه‌و كابرایه‌ له‌ شیره‌وه ـ‌ ‌قه‌ده‌غه ‌بكات له‌چاو پێكه‌وتنی ومانه‌وه ‌له‌گه‌ڵیدا به‌ته‌نیا".

سه‌رچاوه‌: فتاوى المرأة المسلمة" (2/853، 854) .

 

Go to the Top