ئایه ‌گوناه و تاوان حه‌جی پێشتر به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌؟

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: ئایه ‌گوناه و تاوان حه‌جی پێشتر به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌؟
زمان: كوردی سوراني
موفتی: لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕان: عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی له‌ وڵاتی سعودیه‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایه‌گوناه و تاوان حه‌جی پێشتر به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ ‌؟‌".
مێژوی زیادكردن: 2008-11-27
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/185523
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
ئایه ‌گوناه و تاوان حه‌جی پێشتر به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌؟
191.5 KB
: ئایه ‌گوناه و تاوان حه‌جی پێشتر به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌؟.doc
2.
ئایه ‌گوناه و تاوان حه‌جی پێشتر به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌؟
63.8 KB
: ئایه ‌گوناه و تاوان حه‌جی پێشتر به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌؟.pdf
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

ئایه ‌گوناه و تاوان حه‌جی پێشتر به‌تاڵ ده‌كاته‌وه

 

 

پرسیار: خوای گه‌وره‌یارمه‌تی دام و توانیم حه‌ج بكه‌م له‌ساڵی رابردوو، وه‌سوپاسی خوای گه‌وره‌ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌له‌پاش چه‌ند مانگیك كه‌گه‌ڕامه‌وه‌له‌ئه‌نجامدانی حه‌جه‌كه‌م ، شه‌یتان به‌نه‌فره‌ت بێت توانی زاڵ بێت به‌سه‌رمدا و چه‌ند تاوانێكی گه‌وره‌بكه‌م، وه‌زۆر په‌شیمانم و داوای لێخۆش بوون ده‌كه‌م له‌خوای گه‌وره‌...وه‌ئێستاش پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌: ئایه‌حوكمی ئه‌و حه‌جه‌ی كه‌كردوو‌مه‌له‌ساڵی رابردوو چیه‌و، ئایه‌به‌تاڵ بوه‌ته‌وه‌... وه‌ئایه‌له‌سه‌رمه‌جارێكی تر حه‌ج بكه‌م ئه‌مساڵ؟ چونكه‌ئه‌و حه‌جه‌م فه‌وتا به‌و تاوان و گوناهانه‌ی كه‌كردوومه ، یان نه‌فه‌وتاوه‌و ته‌نها به‌سه‌بگه‌رێمه‌وه‌له‌و تاوانه‌و په‌شیمان ببه‌مه‌وه‌؟ وه‌ئه‌مه‌ وای لێكردووم كه‌به‌به‌رده‌وامی له‌قه‌له‌قدا بژێم.

وه‌ڵام:ئه‌گه‌ر تۆ به‌و شێوه‌بیت كه‌باسی ده‌كه‌ی، ئه‌وه‌حه‌ج كردنه‌كه‌ت به‌تاڵ نه‌بوه‌ته‌وه‌به‌و تاوانه‌ی كه‌ئه‌نجامتداوه‌، وه‌واجب نیه‌كه‌به‌قه‌زا ئه‌و حه‌جه‌بگه‌رێنیته‌وه‌، به‌ڵام واجبه‌كه‌ته‌وبه‌بكه‌ییت و زۆر داوای لێخۆش بوون بكه‌یت له‌خوای گه‌وره‌‌و، كرده‌وه‌ی چاكه‌بكه‌یت و، په‌شیمان ببیته‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كردووته و، جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌تاوانه‌، به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ته‌وبه‌كه‌ت قه‌بوڵ بكات و له‌تاوانه‌كانت خۆش بێت، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِمَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً ثُمَّ اهْتَدَى } (طـه:82) .

                        ئه‌ندام                     ئه‌ندام                           ئه‌ندام                                   به‌ڕێوه‌به‌ر  

 

               عبدالله قعود       عبدالله بن غدیان        عبدالرزاق عفیفی         عبدالعزیز بن عبدالله بن باز

Go to the Top