لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان

وتاره‌كان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان
زمان: كوردی سوراني
نووسه‌ر: ئیدریس مه‌حمود
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: سایتی به‌هه‌شت www.ba8.org
پوخته‌یه‌ك: مه‌سه‌له‌ى میراتى ئافره‌ت یه‌كێكه‌له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌نه‌یارانى ئایینى ئیسلام به‌حیسابى خۆیان كردوویانه‌به‌به‌ڵگه‌ى به‌كه‌م سه‌یركردنى ئیسلام بۆ ئافره‌ت ، بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتوون...
مێژوی زیادكردن: 2008-10-06
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/178609
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان
438 KB
: لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان.doc
2.
لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان
82.3 KB
: لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان.pdf
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

 لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان

 

 

 

ئاماده‌كردنى/ إدریس محمود

پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا خلیل أحمد

مه‌سه‌له‌ى میراتى ئافره‌ت یه‌كێكه‌له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌نه‌یارانى ئایینى ئیسلام به‌حیسابى خۆیان كردوویانه‌به‌به‌ڵگه‌ى به‌كه‌م سه‌یركردنى ئیسلام بۆ ئافره‌ت ، بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتوون ، هۆكارى ئه‌و به‌هه‌ڵه‌تێگه‌شتنه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ئه‌و ئایه‌ته‌ى قورئانیان بیستووه‌كه‌خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ]( النساء : 11 )  . واته‌: بۆ نێرینه‌دوو هێنده‌ى مێینه‌هه‌یه‌. ئیتر هاتوون ئه‌م ئایه‌ته‌یان كردووه‌به‌رِێسایه‌كى گشتى و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا گشتگیریان كردووه‌كه‌تێیدا ئافره‌ت میراتى وه‌رده‌گرێت ، بێگومان ئه‌م كاره‌یان هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌چونكه‌ئه‌و كه‌سانه‌ده‌بوایه‌سه‌رنجى هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌یان بدایه‌كه‌له‌باره‌ى میراتى ئافره‌ته‌وه‌دابه‌زیون ، پاشان ئایه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌راورد بكردایه‌، بێگومان ئه‌و كاته‌بۆیان ده‌رده‌كه‌وت كه‌ئیسلام به‌دادپه‌روه‌رانه‌ترین شێواز به‌شه‌میراتى ئافره‌تى دیارى كردووه‌به‌پێچه‌وانه‌ى یاسا مرۆڤكرده‌كانه‌وه‌( القوانين الوضعية) كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه‌و ناشتوانن به‌و شێوه‌یه‌حه‌قى میراتگرى به‌ئافره‌ت بده‌ن ، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ده‌ڵێن ئیسلام سته‌مى له‌ئافره‌تان كردووه‌كه‌سانێكن له‌بیانوو ده‌گه‌رِێن و نایانه‌وێ رِاستیه‌كان بزانن یان ده‌یزانن به‌ڵام له‌خه‌ڵكى ده‌شارنه‌وه‌، بۆیه‌ئێمه‌ش هه‌وڵمان داوه‌له‌م چه‌ند دێرِه‌دا وه‌ڵامێكى كورت و پوختى ئه‌و كه‌سانه‌بده‌ینه‌وه‌و بیسه‌لمێنین كه‌ئیسلام دینێكى ته‌واو و بێخه‌وشه‌.

 

حاڵه‌ته‌كانى میراتگرى ئافره‌تى موسڵمان

خوێنه‌رى به‌رِێز : لێره‌دا ته‌نها باسى چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌كه‌ین له‌و حاڵه‌تانه‌ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى رِوونى بكه‌ینه‌وه‌كه‌نێرینه‌له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا دوو ئه‌وه‌نده‌ى مێینه‌نابات ، به‌ڵكو جارى واهه‌یه‌مێینه‌دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌ده‌بات و جارى وا هه‌یه‌به‌یه‌كسانى میرات ده‌به‌ن و جارى واش هه‌یه‌مێینه‌میرات ده‌بات و نێرینه‌نایبات ، بۆیه‌حاڵه‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه‌رِوون ده‌كه‌ینه‌وه‌:

1 . له‌م حاڵه‌ته‌دا نێرینه‌دوو هێنده‌ى مێینه‌ده‌بات ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌بێت كه‌پیاوێك بمرێت و ته‌نها كورِ و كچ وه‌كو میراتگر له‌دواى خۆى به‌جێ بهێڵێت وه‌كو خواى گه‌وره‌فه‌رموویه‌تى [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ]

( النساء : 11 )  . حیكمه‌ته‌كه‌شى له‌وه‌دایه‌كه‌ئیسلام رِه‌چاوى پێویستى هه‌ریه‌كه‌له‌نێرینه‌و مێینه‌ى كردووه‌و هه‌ندێك مافى به‌پیاو داوه‌و ئه‌ركیشى له‌سه‌ر داناوه‌به‌ڵام ئافره‌تى له‌زۆر له‌م ئه‌ركانه‌به‌خشیوه‌بۆ نموونه‌كاتێك كچ بێت باوك یان برا به‌خێوى ده‌كات ، وه‌كاتێك مێردبكات مێرده‌كه‌ى به‌خێوى ده‌كات به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌نێرینه‌تاوه‌كو گه‌نج بێت ده‌بێ سه‌رمایه‌كۆبكاته‌وه‌بۆ پێكه‌وه‌نانى خێزان ، وه‌كاتێكیش خیزان پێكه‌وه‌ده‌نێت ده‌بێت بژێوى خێزان و منداڵ بدات ، ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا دادپه‌روه‌رییه‌هه‌ردووكیان وه‌كویه‌ك میراتى ببه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌ركى سه‌رشانى پیاو زۆر قورستره‌وه‌ك له‌هى ئافره‌ت ؟.

2 . خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت :[وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ]

( النساء : 11 ) . واته‌: ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌منداڵى له‌پاش به‌جێمابوو ئه‌وه‌باب و دایكى ( مردووه‌كه‌) هه‌ریه‌كێكیان شه‌شیه‌ك ( 1 / 6 ) ى ده‌به‌ن له‌وه‌ى كه‌       ( مردووه‌كه‌) به‌جێیهێشتووه‌له‌ماڵ و سامان .

له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بینین باوك و دایك وه‌كو یه‌ك میراتى ده‌به‌ن به‌بێ رِه‌چاوكردنى مێینایه‌تى و نێرینایه‌تى .

3. خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : [وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلالَةً أَوْ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ]  ( النساء : 12 ) . واته‌: ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك مردوو نه‌باوكى هه‌بوو نه‌منداڵ و برایه‌ك یان خوشكێكى دایك و باوكى هه‌بوو ، ئه‌وه‌ هه‌ریه‌كێكیان شه‌شیه‌كى ( 1 /6 ) ى بۆ هه‌یه‌.

له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌بینین خوشك و براى دایكى وه‌كو یه‌ك میرات ده‌به‌ن و یه‌كسانن .

4 . خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : [فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ] ( النساء : 11 ) . واته‌: ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت و زیاتر بوون ئه‌وه‌دوو سێیه‌ك ( 2 / 3 ) ى ئه‌وه‌ى مردووه‌كه‌به‌جێى هێشتووه‌به‌میراتده‌گرن .

بۆ نمونه‌: ئه‌گه‌ر پیاوێك مرد و ژنێك و دووكچ و برایه‌كى له‌پاش به‌جێما ، میراته‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه‌دابه‌ش ده‌كرێت : ژنه‌كه‌ى هه‌شتیه‌ك ( 1 / 8 ) وه‌رده‌گرێت ، دوو كچه‌كه‌ى دوو سێیه‌ك وه‌رده‌گرن ( 2 / 3 ) ، براى مردووه‌كه‌ش كه‌ده‌كاته‌مامى كچه‌كان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌له‌میراتیه‌كه‌بۆ ئه‌و ده‌بێت كه‌ده‌كاته‌( 5 / 24 )  ، لێره‌دا هه‌ریه‌كێك له‌كچه‌كان نزیكه‌ى دوو قاتى مامیان وه‌رده‌گرن ، واته‌لێره‌دا مێینه‌دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌وه‌رده‌گرێت ! [فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ ]

5 . [وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ... ](  النساء : 11 ) واته‌: وه‌ئه‌گه‌ر كچه‌میراتگره‌كه‌هه‌ر یه‌كێك بوو ئه‌وه‌نیوه‌ى میراتیه‌كه‌هى ئه‌وه‌. بۆ نمونه‌: ئه‌گه‌ر ژنێك مردوو كچێك و مێرده‌كه‌ى له‌پاش به‌جێما ، ئه‌وه‌كچه‌كه‌نیوه‌( 1 / 2 )  ى میراتیه‌كه‌ده‌بات ، مێرده‌كه‌شى كه‌ده‌كاته‌باوكى كچه‌كه‌چواریه‌ك ( 1 / 4 ) ده‌بات .

كه‌واته‌لێره‌شدا مێینه‌كه‌كچێكه‌دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌یه‌ك ده‌بات كه‌باوكیه‌تى .

له‌پاش باسكردنى هه‌ندێك له‌حاڵه‌ته‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌وه‌ى نه‌یارانى ئایینى ئیسلام پێیان وابوو بنچینه‌یه‌كى گشتى میراتگرتنى ئافره‌ته‌[لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] وا نیه‌و ئه‌وان به‌هه‌ڵه‌لێى تێگه‌یشتوون .

 

ئه‌نجام:

لێره‌دا به‌كورتى خشته‌یه‌كى بیركاریانه‌تان بۆ ده‌خه‌ینه‌رِوو سه‌باره‌ت به‌میراتى ئافره‌ت له‌ئیسلامدا :

1 . ته‌نها له‌چوار حاڵه‌تدا ئافره‌ت نیوه‌ى پیاو ده‌بات له‌سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌كانى میراتدا .

2 . له‌چه‌ندین حاڵه‌تدا ئافره‌ت و پیاو به‌یه‌كسانى میرات ده‌به‌ن وه‌كو پێشتر باسمان كرد .

3 . له‌ده (10) حاڵه‌ت یان زیاتریشدا ئافره‌ت له‌پیاو زیاتر میرات وه‌رده‌گرێت .

4 . چه‌ند حاڵه‌تێكیش هه‌ن كه‌تێیدا ئافره‌ت میرات ده‌بات به‌ڵام پیاوانى هاوتاى وه‌كو ( خوشك و برا ، نه‌نك و باپیر ) میرات نابه‌ن .

كۆتایى:

پاش ئه‌م توێژینه‌وه‌كورته‌بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ئایینى ئیسلام ته‌واو و بێ هه‌ڵه‌یه‌و له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌تۆمه‌تى ئاراسته‌بكرێت به‌هۆى رِوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نه‌وه‌كامڵى و بێخه‌وشیه‌كه‌ى زیاتر و زیاتر جێگیر (إثبات) ده‌بێت و نه‌یارانى ئه‌م دینه‌حه‌قه‌ش ته‌نها رِیسوایى و رِوو رِه‌شییان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌.

 

و آخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

Go to the Top