شروط وأركان صلاة الجنازة

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: شروط وأركان صلاة الجنازة
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: صلاة الجنازة لها شروط ومنها أن يكون الميت مسلماً ... وكذلك لها أركان ومنها التكبيرات وهي أربعة بتكبيرة الإحرام وكل تكبيرة منها بمنزلة ركعة وهي ركن بالإتفاق.
تأريخ الإضافة: 2008-07-13
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/162767
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
مه‌رج و ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو
305 KB
فتح: مه‌رج و ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو.doc
2.
مه‌رج و ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو
165.2 KB
فتح: مه‌رج و ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو.pdf
نبذة موسعة

 

 

مه‌رج و ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو

 

 

 

یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كانی نوێژی مردوو

بۆ نوێژی مردوو دوو جۆر مه‌رج پێویسته :

جۆری یه‌كه‌م: ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌نوێژگه‌ر(المصلّي)دا به‌مه‌رج گیراون:

ئه‌و مه‌رجانه‌ش هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ن كه‌له‌نوێژه‌ئاساییه‌كاندا به‌مه‌رج گیراون جگه‌له‌كات، كه‌بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

1-     پاك و خاوێنی و  ده‌ست نوێژ گرتن(الطهارة).

2-     ڕوو كردنه‌قیبله‌‌(استقبال القبله‌).

3 -   داپۆشینی عه‌وڕه‌ت(ستر العورة).

4 -   نیه‌ت هێنان(النيّة)، لاي ئه‌و زانايانه‌ی به‌مه‌رجیان داناوه‌ ( ١ ).

جۆری دوه‌‌م: ئه‌و ‌مه‌رجانه‌ی له‌مردو (المصلّى عليه)ه‌كه‌دا به‌مه‌رج گیراون:

1 -  مسوڵمانێتی، واتا: مردوه‌كه‌مسوڵمان بێت

2-    پاكی ، واتا: مردوه‌كه‌شۆردرابێت

ئه‌و دو مه‌رجه‌زانایان به‌گشتی له‌سه‌ری كۆكن ( 2 ).

3 -  كفن كردن .

4 -  مردوه‌كه‌ئاماده‌(حاضر) بێت، ئه‌گه‌ر له‌هه‌مان شاربێت كه‌نوێژی لێ له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئه‌و مه‌رجه‌ش ڕای زۆربه‌ی زانایانه‌، به‌ڵام‌‌حه‌نه‌فیه‌كان و مالكیه‌كان‌به‌موتڵه‌قی حازر بونی مردوو به‌مه‌رج ده‌گرن ، مردوه‌كه‌له هه‌مان شار بێت یان نا( واتا: به‌دروستی نازانن نوێژی غائیب له‌سه‌ر مردوو بكرێت ) ( 3 ).

5 -   لانی كه‌م حازر بوونی زوربه‌ی لاشه‌ی مردوه‌كه‌لای مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و مالیكی ( 4) ، وه‌حازر بوونی به‌شێك له‌لاشه‌ی مردوه‌كه‌له‌لای مه‌زهه‌بی شافیعی و حه‌نبه‌لی ( 5 ).

6 -   مردوه‌‌كه‌شه‌هید نه‌بێت له‌جه‌نگی مسوڵمانان له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان.

ئه‌و  مه‌رجه‌ش ‌ڕای جه‌ماوه‌ری زانایانه‌ ( ٦ ) ، جگه‌له‌حه‌نه‌فیه‌كان كه‌ڕایان وایه‌شه‌هید نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت وه‌ك باقی مردوی مسوڵمانان ( 7 ).

7 -  ئه‌گه‌ر مردوه‌كه‌منداڵي له‌بارچوو بوو دواي كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گیانی به‌به‌ردا كرابێت، نیشانه‌شي لێ ده‌ركه‌وێت، وةك ‌گریان یان پشمین ... ئه‌و مه‌رجه‌ش ڕای جه‌ماوه‌ری زانایانه‌ ( ٨ ).

كۆمه‌ڵێكیش له‌زانیان ڕایان وایه‌ منداڵی له‌بار چوو  نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت مادام به‌زیندوویی له‌دایك بێت با نه‌شگریێ یان نه‌شپشمێ مادام چوار مانگ له‌سكی دایكیدا مابێته‌وه‌كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا گیانی به‌به‌ردا ده‌كرێت، هه‌ر وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلّى الله علیه وسلم- دا هاتوه‌ .

 

دووه‌م: روكنه‌كانی نوێژی مردوو

زانایان له‌سه‌ر دو ڕوكن له‌ڕوكنه‌كانی  نوێژی مردوو  ڕێك كه‌وتوون كه‌بریتین له‌ڕاوه‌ستان به‌پێ وه‌، و چوار ته‌كبیره‌كان، وه‌له‌باقی ڕوكنه‌كانی تردا ڕای جیاوازیان هه‌یه‌.

وه‌ڕای چوار مه‌زهه‌به‌كان له‌ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو  به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

یه‌كه‌م: ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو  لای حه‌نه‌فیه‌كان دوو شتن : ئه‌ویش،  ڕاوه‌ستان به‌پێ وه‌، و چوار ته‌كبیره‌كانن (10).

وه‌ ابن الهمامی خاوه‌نی كیتابی (فتح القدیر) دوعاشی به‌ڕوكن داناوه‌ چونكه‌ حه‌قیقه‌تی نوێژی مردوو دوعایه (11) ‌.

دوه‌م: ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو  لای مالیكیه‌كان پێنج شتن:

ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن: نیه‌ت هێنان، وڕاوه‌ستان به‌پێ وه ،‌و چوار ته‌كبیره‌كان، و دوعا كردن بۆ مردوو، و سه‌لام دانه‌وه (12) ‌.

سێیه‌م: ڕوكنه‌كانی نوێژی مردوو  لای حه‌نبه‌لیه‌كان شه‌ش شتن:

ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن: ڕاوه‌ستان به‌پێ وه ،‌و چوار ته‌كبیره‌كان، و خوێندنی سوره‌ی فاتیحه‌، و صه‌له‌وات دان له‌سه‌‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلّم- و دوعا كردن بۆ مردوو، و سه‌لام دانه‌وه‌

چواره‌م: ڕوكنه‌‌كانی نوێژی مردوو  لای شافیعیه‌كان حه‌وت شتن:

ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن: نیه‌ت هێنان، وڕاوه‌ستان به‌پێ وه ،‌و چوار ته‌كبیره‌كان، و خوێندنی سوره‌ی فاتیحه‌، و صه‌له‌وات دان له‌سه‌‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلّم- و دوعا كردن بۆ مردوو، و سه‌لام دانه‌وه (14).

 

 

كۆتایی

‌تا ئاڵقه‌ی داهاتو به‌خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرم.

جومادی دوه‌می ساڵی 142٩ كۆچی

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

 

 

سه‌رچچاوه‌كان:

(1) بڕوانه‌:بدائع الصنائع(2/345)، وحاشيه‌ى ابن عابدين (3/103)، وبداية المجتهدص(203)، ومواهب الجليل(3/4)، وبلغة السالك(1/373)، ومغني المحتاج(1/344)، والروض المربع(3/96) و منار السبيل(1/294).

(2) بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.

(3) بڕوانه‌:بدائع الصنائع(2/338)، وفتح القدير (2/117)، ومواهب الجليل(3/4)، وحاشية الدسوقي(1/678) ، المهذب(1/439)، والمجموع(5/150)، والمغني(3/446)، والمبدع(2/257).

(4) بڕوانه‌:بدائع الصنائع(2/337)، وحاشية الطحطاوي (1/378)، والشرح الكبير(1/426)، وبلغة السالك(1/373) .

(5) بڕوانه‌:الحاوي(3/32)، والمجموع(5/152)، والفروع(2/198)، والإنصاف(2/536)، ومنار السبيل(1/294).

(6) بڕوانه‌: الذخيرة(2/452)، والشرح الكبير(1/646)، المهذب(1/441)، والمجموع(5/158)، والمبدع(2/234)، والإنصاف(2/500).

(7) بڕوانه‌: المبسوط(2/49-50)، وبدائع الصنائع(2/367، 369).

(8) الأوسط في السنن والإجماع(5/403)، وبدائع الصنائع(2/337)، وعمدة القاري(8/176)، وحاشية ابن عابدين(3/103)،  وبداية المجتهد ص(201)، والحاوي(3/30)، والمهذب(1/440) والمغني(3/458)، والمبدع(2/239) .

(9) الأوسط في السنن والإجماع(5/403)، وعمدة القاري(8/176)، والمهذب(1/440) والمغني(3/458)، والمبدع(2/239) ، والإنصاف(2/405)، وكشاف القناع(2/101).

(10) بڕوانه‌: فتح القدير(2/118)، وحاشيه‌ى ابن عابدين (3/105) .

(11) بڕوانه‌: فتح القدير(2/118) .

(12) بڕوانه‌: الشرح الكبير(1/652-656)، وحاشية الدسوقي(1/678) .

(13) شرح منتهى الإرادات(2/114)، ومنار السبيل(1/294).

(14) كفاية الأخيار(1/102-103)، ومغني المحتاج(1/344).


 

 

 

Go to the Top