چه‌ند فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی ژن هێنان

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: چه‌ند فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی ژن هێنان
زمان: كوردی سوراني
موفتی: لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕان: مامۆستا كه‌مال موحه‌مه‌د ئه‌بو به‌كر
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی له‌ وڵاتی سعودیه‌ ده‌رباره‌ی ژن هێنان.
مێژوی زیادكردن: 2008-06-27
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/156064
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
چه‌ند فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی ژن هێنان
437 KB
: چه‌ند فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی ژن هێنان.doc
2.
چه‌ند فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی ژن هێنان
161.7 KB
: چه‌ند فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی ژن هێنان.pdf
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

چه‌ند فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی ژن هێنان


 

 

پرسیاری دووه‌م له‌فه‌توای ژماره‌(16895)

پرسيار : ئايا دروسته‌ بو هیچ كه‌سێك كه‌به‌ئاره‌زووی خۆی واز له‌ژن هێنان بێنێت، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌توانای جه‌سته‌یی و نه‌فه‌قه‌و ماڵی هه‌بێت بۆ ژن هێنان؟ به‌بیانووی ئه‌وه‌ی بڵێت نامه‌وێت وه‌چه‌یه‌ك بنێمه‌وه‌توشی عه‌زاب و كوێره‌وه‌ری دونیا بن؟ چونكه‌من براده‌رێكم هه‌یه‌وا ده‌ڵێت!

وه‌ڵام: ژن هێنان كارێكی دروست(مشروع)ه‌له‌ئیسلام دا ، وه‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی مسوڵمانانی هان داوه‌بۆ ژن هێنان و زیادكردنی ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر.

وه‌حوكمی ژن هێنان به‌پێی زروف و حاڵی ئینسان ده‌گۆرێت، وه‌زۆربه‌ی زانیان ڕایان وایه‌كه‌سێك له‌وه‌بترسێت كه‌به‌ته‌رك كردنی ژن هێنان توشی تاوان و داوێن پیسی ده‌بێت ، وه‌توانای ژن هێنانیشی هه‌بێت، ئه‌وه‌له‌سه‌ری واجیبه‌ژن بێنێت؛ چونكه‌خۆ پاراستن له‌حه‌رام واجیبه‌،و ڕێگاكه‌شی ژن هێنانه‌، بۆیه ‌له‌و حاڵه‌ته‌دا ژن هێنان پێش حه‌ج كردن ده‌خرێت.وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌له‌خۆی ئه‌مین بێت كه‌خۆی پێ ڕاده‌گیرێت و ناكه‌وێته‌ناو تاوانه‌وه‌وه‌توانای ژن هێنانی هه‌بێت ئه‌وه‌سوننه‌ته‌ژن بێنێت.

كه‌وابوو پێویسته‌خاوه‌نی ئه‌و پرسیاره‌ناوی خوای لێ بێنێت و به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئافره‌تێكی باش دا بگه‌رێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فسی خۆی و ئه‌و ئافره‌ته‌ش بپارێزێت له‌خراپه‌و، ئه‌وه‌ش خێرو پاداشتێكی گه‌وره‌ی تێدایه‌.

وه‌ئه‌و بیانوه‌ش كه‌ده‌ڵێت نامه‌وێت وه‌چه‌یه‌ك بنێمه‌وه‌توشی عه‌زاب و كوێره‌وه‌ری دونیا بن ، پێویسته‌ئینسانی مسولمان هه‌ر به‌خه‌یاڵی خۆشیدا نه‌یهێنێ جای ئه‌وه‌ی ئه‌حكامی له‌سه‌ر بنیات بنێت.

 

   ئه‌ندام                                   ئه‌ندام                                     سه‌رۆك

عبدالله بن غديان                      عبد الرزاق عفیفی                         عبدالعزيز بن باز

 

فه‌توای ژماره‌(13684)

پرسيار: من گه‌نجێكم ته‌مه‌نم (25) ساڵه‌، به‌ڵێنم به‌ئافره‌تێكی مه‌سیحی دابوو هه‌ر كاتێك مسوڵمان بێت بیهێنم كه‌ئه‌ویش ته‌مه‌نی (25) ساڵه‌، وه‌ئیستا ئه‌و ئافره‌ته‌مسوڵمان بوه‌، وه‌ئاره‌زووم لێیه‌ كه‌بیخوازم و وه‌عده‌كه‌م جێ به‌جێ بكه‌م، به‌ڵام باوكم به‌توندی به‌رگریم لێ ده‌كات و پێی ناخۆشه‌، تكایه‌وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌چی بكه‌م؟

وه‌ڵام: مادام به‌ڵێنت به‌و ئافره‌ته‌داوه‌هه‌ر كاتێك مسوڵمان بێت بیخوازی، به‌ڵێنه‌كه‌ت جێ به‌جێ بكه‌و به‌هۆی پێ ناخۆش بوونی باوكت تاوانت پێ ناگات .

 

                                       ئه‌ندام                                    ئه‌ندام                                        سه‌رۆك

عبدالله بن غديان                       عبد الرزاق عفیفی                             عبدالعزيز بن باز

 

پرسیاری دووه‌م له‌فه‌توای ژماره‌(19189)

پرسيار : ئايا كامیان باشتره ‌له‌لای خوای گه‌وره‌، جێ به‌جێ كردنی حه‌ج و عومره‌، یان ژن هێنان بۆ ئینسانی ڕه‌به‌ن (بێ ژن) ؟

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر له‌خۆت ده‌ترسێیت ئه‌گه‌ر ژن نه‌هینی تووشی خراپه‌ده‌بیت، ئه‌وه‌ژن هێنان پێش ئه‌دای حه‌ج و عومره‌بخه‌، وه‌ئه‌گه‌ر خۆت پێ ڕاده‌گیرێت و له‌خۆت ئه‌مینی كه‌تووشی خراپه‌و داوێن پیسی نابیت ئه‌وه‌ئه‌دای حه‌ج و عومره‌پێش ژن هێنان بخه‌.

 

                  ئه‌ندام                    ئه‌ندام                        ئه‌ندام                       جێگری سه‌رۆك                     سه‌رۆك

بكر أبو زيد              صالح الفوزان              عبدالله بن غديان              عبدالعزيز آل الشيخ               عبدالعزيز بن باز

 

فه‌توای ژماره‌(19124)

پرسيار: من گه‌نجێكم ته‌مه‌نم (23) ساڵه‌، ئاره‌زووم لێیه‌یارمه‌تی دایكم و باوكم بده‌م بۆ جێ به‌جێ كردنی حه‌ج و عومره‌، له‌هه‌مان كاتدا ئاره‌زووم لێیه‌ژن بێنم و دینی خۆم ته‌واو كه‌م و خۆم بپارێزم له‌خراپه‌، وه‌ئه‌و پاره‌ی هه‌مه‌به‌شی هه‌ردو لایان ناكات، ئایا له‌م دو كاره‌كامیان له‌پێشتره‌؟

وه‌ڵام:ژن هێنانت به‌و پاره‌یی هه‌ته‌له‌پێشتره‌له‌یارمه‌تی دانی دایك و باوكت بۆ حه‌ج وعومره‌كردن، جونكه‌ ژن هینان مایه‌ی پاراستنی داوێنه‌له‌خراپه‌و مایه‌ی پاراستنی چاوه‌له‌نه‌زه‌ر كردن، هه‌ر وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا هاتوه‌(یا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فلیتزوج؛ فإنّه أغض للبصر وأحصن للفرج ...).

وه‌ده‌رباره‌ی دایك و باوكت، مادام توانایی ماڵیان نه‌بێت حه‌جیان له‌سه‌ر واجیب نیه‌و ، وه ‌هه‌ر كاتێك خوای گه‌وره‌بۆی ئاسان كردیت و توانات هه‌بوو له‌كاتی ژیانیان دا ده‌توانی حه‌جیان پێ بكه‌یت، ئه‌گه‌رنا‌ده‌توانی له‌دوای مردنیان حه‌جیان له‌جیاتی بكه‌یت.

خوای گه‌وره‌پاداشتت بداته‌وه‌و كاری خۆت و دایك و باوكت ئاسان بكات .

 

        ئه‌ندام                    ئه‌ندام                          ئه‌ندام                             جێگری سه‌رۆك                               سه‌رۆك

بكر أبو زيد              صالح الفوزان                عبدالله بن غديان                    عبدالعزيز آل الشيخ                          عبدالعزيز بن باز

 

 

وصلى الله وسلم على نبينا وحبيبنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

12 جومادی دوه‌می 1429 ك

هه‌روه‌ها ته‌ماشا بكه‌ ( 1 )
Go to the Top