สภาพแวดล้อมในอัลกุรอาน

บทความ การ์ดของข้อมูล
หัวข้อ: สภาพแวดล้อมในอัลกุรอาน
ภาษา: กุรดี
ผู้เขียน: อิบรอฮีม อูซมีร
ผู้แปล: สัรหัด ยูรุส มุหัมมัด
ผู้ตรวจทาน: บัชตีวาน ศอบิร อะซีซ
คำอธิบายโดยย่อ: สภาพแวดล้อมในอัลกุรอาน
วันที่เพิ่ม: 2008-06-25
ลิงก์แบบย่อ: http://IslamHouse.com/154980
:: หัวข้อนี้ถูกจัดอยู่ในหมวดหมู่ต่อไปนี้ ::
คำแปลของการ์ดข้อมูลในภาษาต่างๆ: กุรดี - อาหรับ - เบ็งกอล
ไฟล์แนบพร้อมข้อมูล ( 2 )
1.
ژینگە لە قورئانى پیرۆزدا
485.5 KB
: ژینگە لە قورئانى پیرۆزدا.doc
2.
ژینگە لە قورئانى پیرۆزدا
285 KB
: ژینگە لە قورئانى پیرۆزدا.pdf
คำอธิบายโดยละเอียด

 

ژینگە لە قورئانى پیرۆزدا

 

 

گیروگرفتى ژینگە لەو کێشە گرنگانەیە کە ڕوبەڕوى مرۆڤەکانى چەرخى نوێ دەبێتەوە، ئەم گیروگرفتە تەنها بۆ مرۆڤ هەڕەشە نییە بەڵکو هەڕەشەیە بۆ نەوەکانى داهاتوو کە لە کەشێکى تەندروستدا ژیان  ببەنە سەر، چۆنییەتیەکەى وا دەرئەکەوێت کە کێشەیەکى جیهانییە. مرۆڤى سەردەم کەشتى سەرسوڕهێنەرى دۆزیوەتەوە لە بوارى زانست و تەکنەلۆژیادا نەیتوانیوە بە شێوەیەکى یەکسان مامەڵە لە گەڵ سروشتدا بکات. مەبەستمان لە ژینگە هەموو ئەو بارە سروشتیانەیە کە تیایدا ئەژین لەگەڵ بونەوەرانى تردا، وەک چۆن شوێنى نیشتەجێى مرۆڤ و باخچەکەى و ئەو هەوایەى هەڵى ئەمژێت و ئەو ئاوەى کە ئەیخواتەوە و ئەو شارەى کە تیایدا ئەژى و ئەو خەڵکەى لە گەڵیاندا گوزەران دەکات بە شێک لە ژینگەى  ئەو پێک دەهێنن، هەروەها جەنگەڵەکان و چیاکان و ڕوبارەکان و دەریاکان کە خەڵک تێیدا هاوبەشن بەشێکى ترى ژینگەى ئەو پێک دەهێنن، مەبەستمان لە گیروگرفتى ژینگە تێکچونى کەشە لە جیهانى سروشتیدا کە دەورى داوین، لە ناوچونى جۆرەها ئاژەڵ و بە کاربردنى زیادە و پیس بونى سروشت. لەسەروى ئەوەشەوە پیس بوونى کۆمەڵایەتى لە ژینگەدا وەک هەژارى و برسێتى و کۆچکردن و چەوسانەوە و داپڵۆسین و مناڵى چەتونى سەرشەقامەکان و سڕبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و جۆرەهاى تر لەو کێشانە. کاتێک سەیرى بنچینەى ئەو گرفتانە ئەکرێت وا دەرئەکەوێت زۆربەى زۆریان سەرچاوەکەى مرۆڤە هەربۆیە زۆربەى موسڵمانان فەرمودەى خوا [ ظهر الفساد فى البر والبحر بما كسبت ايدى الناس ليذيقهم بعض الذى عملوا لعلهم يرجعون] الروم/41 ئەبەستنەوە بە ژینگەوە.زۆر ئاشکرایە ئەوەى کە یەکسانى سروشت تێک دەدات بەکاربردنى زیادە و هەڵە خەرجى و بە فیڕۆدانى سەرچاوە سروشتییەکانە بە شێوەى ترسناک.

تێڕوانینى قورئان بۆ ژینگە

قورئان لە ماوەى بیست و سێ ساڵى دابەزینیدا سەرنجى گفتوگۆ لەگەڵ کراوانى گۆڕى بەرامبەر جیهان، بیربۆچونێکى گەردوونى نوێى هێنایە کایەوە کە بنچینەکەى یەکتا پەرستییە. ئەو سروشتەى کە هەیە بە نیسبەت خەڵکەوە وا دەرئەکەوێت کە شتێکى پاش گوێ خراو و بێ سودە، قورئان سەر لە نوێ ڕوونى کردەوە و ناساندى بە خەڵک ئەوە نیشانەیەکە لە نیشانەکانى خوا، دواى ئەوە یەکێک لە مەرجە واجب کراوەکان بۆ گەیشتن بە ئیمانى ڕاستەقینە بیرکردنەوە و تێفکرینە لە سروشت وەک گەواهییەک بۆ نیعمەتەکانى خوا لەسەر مرۆڤ، یەکەم فەرمان لە قورئاندا ( اقرأ ) بوو، مەبەست لەم فەرمانە تەنها خوێندنەوەى دەقە نوسراوەکە نییە بەڵکو خوێندنەوەیە لە زۆر ڕووەوە، ئەو جیهانەى کە هەیە بە- بیروبۆچونى نەفامى-  بێ گیان و ناوەڕۆک بوو بەم خوێندنەوەیە تێگەیشتنێکى نوێى وەرگرت، ئەوەش ئەوەیە کە ئەو یادى خوا ئەکات وپاک و بێگەرد ڕاى ئەگرێت، هەموو گەردیلەیەک لەم بونەوەرە بەربڵاوەدا ڕوو لە خواى خۆیەتى بە هەستى بەندایەتى و پاک ڕاى ئەگرێت لە هەموو کەم و کورتییەک، وەک یەک دڵ وان بۆ یادى خوا،خواى گەورە خۆیمان پێ ئەناسێنێت، وامان لێ ئەکات هەست بە بوونى بکەین لە گەڵ هەموو شتێکدا لەم جیهانە. ئەوەى لە بووندا هەیە ئاوێنەیەکە بۆ دەسەڵات و زانست و جوانى و درەوشانەوەى ئەو.

ڕەگەزەکانى ژینگە لە قورئاندا

1. دروست بوونى گەردوون: یەکەم بەڵگە قورئان ببەستێتەوە بە گەردوونەوە ئەو ڕاستیەیە کە لە نەبونەوە دروستى کردووە [ بديع السماوات والارض انى يكون له ولد ولم تكن له صاحبة وخلق كل شىْء وهو بكل شىء عليم] الانعام/101 .کە ئەم دروست بوونە بە ڕێکەوت نەبووە، بەڵکو بە زانست و ویست و دەسەڵاتى خوا بووە. دەفەرموێت [ الشمس والقمر بحسبان* والنجم والشجر يسجدان* والسماء رفعها ووضع الميزان* ألا تطغوا فى الميزان] الرحمان/5-8  .سەرنج ڕائەکێشێت بۆلاى هاوسەنگى بوون لە سروشت دا و ئاشکراى ئەکات کەپارێزگارى لە هاوسەنگى یەکێکە لە بنچینەکانى گەردوون پێویستە چاودێرى بکەین. کاتێک قورئان باسى بونەوەر دەکات بە گوێڕایەڵ ناوى دەبات [ أفغير دين الله يبغون وله أسلم من فى السموات والأرض طوعا و كرها واليه يرجعون ] ال عمران/83  .بە واتاى هەموو دروستکراوێک گوێڕایەڵى ویستى خوایە و فەرمان بەردارێتى بە شێوەیەکى ڕەها، هەموو بونێک کە پێى ئەڵێین سروشت وەک سەربازێکى گوێڕایەڵ و فەرمانبەردار وایە و ئەرک و فەرمانى خۆى جێ بە جێ دەکات ئەوەش بە گونجان و هاوکارى لە گەڵ بونەوەردا.

2. ئاو وەک سەرچاوەى ژیان: قورئان دووپاتى ئەکاتەوە کە ئاو سەرچاوەى ژیانە [ و جعلنا من الماء كل شىء حى] الانبياء/3 ، باران لە ئاسمان دێتە خوارەوە بە پێوەر و دیارى کرنێکى زانراو، خواى گەورە دەفەرموێت   [ وانزلنا من السماء ماء بقدر] المؤمنون/18  . ئاو لە گرنگترین پێداویستیەکانى ژیانى مررۆڤە لەو کاتەوەى کە قوڕ بووە، نیعمەتێکە لە خۆیدا و هۆى دەرکەوتنى هەموو نیعمەتەکانە.

3. دەریا و ئۆقیانوسەکان: خواى گەورە دەفەرموێت [ هو الذي سخر البحر لتأكلوا منه لحما طريا وتستخرجوا منه حلية تلبسونها وترى الفلك مواخر فيه ولتبتغوا من فضله و لعلكم تشكرون] النحل/14 . ئاگادارمان ئەکاتەوە لەو سودانەى کە لە دەریاوە دەستمان ئەکەوێت [ولقد كرمنا بني ادم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات و فضلناهم على كثير ممن خلقنا تفضيلا] الإسراء /66 .

4. هەور و باران: کاتێک دانیشتوانى مەککە داوایان لە پێغەمبەر ( درودى خواى لە سەر بێت ) کرد بۆ موعجیزە هێنانەوە، ئەم ئایەتە دابەزى [ إن في خلق السماوات والأرض واختلاف الليل والنهار والفلك التي تجرى في البحر  بما ينفع الناس وما أنزل الله من السماء من ماء فأحيا به الأرض بعد موتها وبث فيها من كل دابة وتصريف الرياح والسحاب المسخر بين السماء والأرض لآيات لقوم يعقلون] البقرة/146  .ئەوەش ماناى ئەوەیە کە گەورەترین موعجیزەى خوا  بە بەردەوامى ئەم جیهانەیە بە دەورماندا و چواردەورى داوین کە بەڵگەى زۆرى بێ کۆتایى تێدایە بۆ بوون و تەنهایى خواى گەورە، لە ناو ئەو بەڵگانەشدا بارانە کە دەفەرموێت [وهو الذي يرسل الرياح بشرا بين يدي رحمته حتى إذا أقلت سحابا ثقالا سقناه لبلد ميت فأنزلنا به الماء فأخرجنا به من كل الثمرات كذالك نخرج الموتى لعلكم تذكرون] الأعراف /57  . قورئان کە باسى باران دەکات بە شێوەیەکى گشتگیر بۆ بونەوەر دەڕوانێت وەک ئەوەى ماڵێک بێت [ الذي جعل لكم الأرض فراشا والسماء بناء وانزل من السماء ماء فأخرج به من الثمرات رزقا لكم فلا تجعلوا لله أندادا وأنتم تعلمون] البقرة/22 ، ئەم زەوییەى کە بە بەشێکە لەم بونەوەرە ئامادەى کردووە بۆ مرۆڤ بە گوێرەى یاسایەکى دیارى کراو، ئاوى بەخشیوە بە زەوى بۆ گەشەکردنى بونەوەرانى زیندوو  و ژیاندیان.

5. هەورەگرمە و هەورە بروسکە: هەورە گرمە و هەورە بروسکە و چەخماخە بە ڕوانینى قورئانى دروستکراوى خواى گەورەن، یادى خوا ئەکەن و پاک ڕاى ئەگرن و خواى گەورە هاوشانى کردووە لە گەڵ فریشتەدا [ويسبح الرعد بحمده والملائكة من خيفته] الرعد/13 ، ئەو گرمەیە لە گەڵ بروسکەکەیدا کە دەنگێگ ئەخەنە بۆشایى ئاسمانەوە بەوە دڵ لە شوێنى خۆیدا ناهێڵێت، ئەم پارچە بونە بەم دەنگە ترسناکەوە لە ئاسۆیەکەوە بۆ ئاسۆیەکى تر هاتوچۆ ئەکات، خواى گەورە پاک ڕائەگرێت و بەگەورەى ئەزانێت و نیعمەت و بەخشندەیى و دەسەڵاتدارى ئەو ڕائەگەیەنێت.

6. چیاکان: ئەو کەسەى کە بونەوەر و ئاسمانەکانى دروستکرد بە بێ ستوون هەر ئەویشە کە چیاکانى دروست کردووە، وەک مێخ بە زەویدا چەقاندووە بۆ ئەوەى مرۆڤەکان زەرەرمەند نەبن. .[ وهو الذى مد الارض وجعل فيها رواسى وانهارا] الرعد/3 ، هەروەها شاخەکان لە گەڵ حەزرەتى داود دا یادى خوایان ئەکرد [ ولقد آتينا داوود منا فضلا يا جبال أوبي معه والطير والنا له الحديد] سبأ/10 . وەک ئەوەى لە کاتى ئەو  یادە نزیک بێتەوە لە پلەیەکى نزیک بە خوادا و دورئەکەوێتەوە لە نەفسى خۆى کە هەموو بەربەستەکانى نێوان خۆى و بونەوەر نامێنێت، تایبەتمەندێتى ئەو تەواو دەبێت  لە گەڵ تایبەتمەندێتى بونەوەردا و یادى هەردوکیان بۆ خواى گەورە یەک دەگرێت و لە ئەنجامى ئەوەوە باڵندە و چیاکان یادەکەى ئەو  دووپات ئەکەنەوە.

ئاژەڵەکان: قورئان سەرنجمان بۆلاى ئەوە ڕائەکێشێت کە ئاژەڵەکان بەشێکى گرنگى پێکهاتەى بونەوەرانن و نەتەوەیەکن وەک ئێمە [ وما من دابة في الأرض ولا طائر يطير بجناحيه إلا أمم أمثالكم ما فرطنا في الكتاب من شى ء ثم إلى ربهم يحشرون] الإنعام /38 ، واتە ئاژەڵەکان وەک مرۆڤەکان وان یەکەم جار لە گڵ دروستکراون، ڕوخسارى ژیانیان وەرگرت و دوایى ڕزق و کاتى مردنیان دیارى کرا بە پێوەرێکى دیارى کراو، بە کۆمەڵ وەک ئێوە ئەژین و بە یاسایەکى فەرمەانڕەوا نزیک ئەکەونەوە و و دوورئەکەونەوە لە یەکتر لە بازنەى دیاریکراوى خوادا.لە تایبەتمەندێتى پەنهان و ئاشکرایان نەتەوەیەکن وەک ئێوە. قورئانى پیرۆز داوا لە عەرەب ئەکات کە یەکەم دوێنراوانى قورئان بوون کە بە ووردى تەماشاى حوشتر بکەن کە بە شێکە لە ژیانى ڕۆژانەیان و لێیان جیانابێتەوە [ أفلا ينظرون الى الإبل كيف خلقت] الغاشية/18  ، بانگکراوانى قورئان بە دڵنیاییەوە حوشترەکانى خۆیان دەبینى، بەڵام قورئان مرۆڤ بۆ ئەوە بانگ ئەکات کە تەماشاى سروشت بکات بە هەموو هەستێکیەوە بە چاوێکى تازە و بە لێبڕان و دەرهاویشتنەوە وەک ئاماژەکانى بوونى خواى گەورەى باڵا دەست. کاتێک خواى گەورە بێباوەڕان سەرزەنشت ئەکات [ أولم يروا إنا خلقنا لهم مما عملت أيدينا إنعاما فهم لها مالكون* وذللناها لهم فمنها ركوبهم ومنها يأكلون* ولهم فيها منافع ومشارب  أفلا يشكرون ] يس/71-73 . ئەو شتەى کە خوا داوا لە بەندەکانى ئەکات بەرانبەر ئەو سەخاوەتە و بەخشینى ئەو ئاژەڵانە بەو زۆر سادە و ساکارە هەموو مرۆڤێک ئەتوانێت پێى هەڵسێت، ئەوەیە کە سوپاسى خوا و یادى بەرز ڕاگرتنى بکەن بە وتنى   [ سبحان الذي سخر لنا هذا وما كنا له مقرنين ] الزخرف/12-13 . هەروەها سەرنجمان بۆلاى ئەسپ ڕائەکێشێت کە بەدیهێنراوێکى بنچینە و گرنگە کە خوا سوێندى پێ خواردووە [ والعاديات ضبحا* فالموريات قدحا* فالمغيرات صبحا* فأثرن به نقعا* فوسطن به جمعا] العاديات/1-5  .

بەدیهێنراوان ئەمانەتى خودان لە دەستى مرۆڤدا:  بنچینەى تێگەیشتن لە سروشت  کە قورئان ڕونى کردەوە پشت بەوە ئەبەستێت کە بونەوەران (زیندوو بێت یان  نازیندوو) بە مرۆڤیشەوە بەدیهێنراوى خواى پاک و بێگەردن ، مرۆڤ و سروشت بەم تێگەیشتنە دوو ڕەگەزى لێک دابڕاو نین و نامۆ بەیەک نین بە یەکتر بەڵکو هەردولایان نەتەوەیەکن لە لایەن بەدیهێنەرەوە بەدیهێنراون. پێویستە لە سەر مرۆڤ بە ئەرکى لێپرسراوێتى مامەڵە لە گەڵ سروشت و بەدیهێنراوان دا بکات  و زیادەڕەوى تێدا نەکات. ئیسماعیل فاروق هەستا بە کورتکرنەوەیەکى جوان بۆ تەوەرەکانى پەیوەندى مرۆڤ بە سروشتەوە بەم شێوەیە:-

• سروشت موڵکى مرۆڤەکان نییە بەڵکو موڵکى خواى گەورەیە.

• سروشت ڕام کراوە لە بەردەم مرۆڤەکاندا و ئەتوانێت مامەڵەى لە گەڵدا بکات ،بەڵام بە یاسایەکى ئاشکراو ڕوون.

• ئەبێت مرۆڤەکان بە ڕەوشتەوە لە گەڵ سروشت دا مامەڵە بکەن لە کاتى سود وەرگرتن و بەکارهێنانیدا.

• پێویستە مرۆڤەکان بگەڕێن بە شوێن زانستى سروشتی و یاسا گشتى یە ڕێکوپێکەکەیدا و هەوڵ بدات لە یاسا وورد و بە سودەکانى تێبگات کە پێى سپێراوە.

هۆى هەموو ئەمانە بوو [ ئەمانەت ] خەلافەتى خوا لە سەر زەوى دا خرایە بەردەم ئاسمانەکان و زەوى و چیاکان   [ فأبين أن يحملنها وأشفقن منها و حملها الإنسان انه كان ظلوما جهولا] الاحزاب/72 . تێکدانى هاوسەنگى ژینگە تاوانێکە دژ بە تێگەیشتنى جێنشینییەکە یاساى سروشت تیک بدات و وێرانى بکات. جێنشین ماناى بریکارە (الوکیل) و بریکار نابێت گزى و فێڵ لە بریگرتەکەى (الموکل) بکات  کە هەستاوە بە بەدیهێنانى یاسایەکى ڕێکوپێک و تەواو بۆ ئەم جیهانە و واى لێکردووە هاریکار و رێکوپێک بن.

ئەوەى هەڵئەسێت بە تێکدانى ئەم یاسا هاریکار و ڕێک وپێکە گومانى تێدا نیە بریکارێکى خراپە، مرۆڤ مافى سود وەرگرتنى لە سروشت هەیە، بەڵام بەوە نابێت کە بە شێوەیەکى نەشیاو بەکارى بهێنێت، ئەبێت ئەوەى لە بیر نەچێت (بەو ئەمانەتەى کە هەڵگرتووە) بەرپرسیارە و لێپرسینەوەى لە گەڵدا دەکرێت سەبارەت بە هەڵسوکەوتى بەرامبەر بەدیهێنراوان و چواردەورى [ فمن يعمل مثقال ذرة خير يره* ومن يعمل مثقال ذرة شرا يره] الزلزلة/7-8 . هەروەها پێغەمبەرى سەروەرمان ( درودى خواى لێبێت) ئاگادارى ئەوەى کردووەتەوە کە دەفەرموێت [ لتؤدن الحقوق إلى أهلها يوم القيامة حتى يقاد للشاة الجلحاء من الشاة القرناء] رواه مسلم .

هەڵەخەرجى لە سەرچاوەکانى سروشت دا گوناهە: لەم گۆشە نیگایەوە دەرئەکەوێت کە خواى گەورە خۆى تەقدیرى نیعمەتى کردووە و سوپاس کردنى ئەو نیعمەتە ئەرکێکى ڕەوشتیانەیە، قورئان لۆمەى ئەوانە ئەکات کە نیعمەت و نیشانەکانى خوا نابینن و بیرى لێناکەنەوە و بە هەند وەرى ناگرن، لە کۆتایدا بێ باوەڕئەبن بە نیعمەتەکانى خوا لە برى ئەوەى سوپاسیان بکردایە. هەڵە خەرجى بە  تەنها زایەدانى سەرچاوەکان نییە و بەس بەڵکو لە هەمان کاتدا بێ ڕێزییە بەرامبەر خواى پەروەردگار کە خاوەنى ئەم هەموو نیعمەتەیە و بەدیهێنەرێتى. هەڵە خەرجى بە تەنها گاریگەرى لە سەر ئێمە نییە بەڵکو کاریگەرى هەیە بۆ نەوەکانى داهاتوو، فەرموودەى خوا   [ إنا كل شي ء خلقناه بقدر]القمر/49  .ئاگادارى مرۆڤ ئەکاتەوە کە پارێزگارى لەو (قدر)ە بکات  و تێکى نەدات.

هەموو بونەوەران بەدیهێنراوى خواى گەورەن، هەر ئەوە کە ئاسمانەکانى ڕازاندوەتەوە بە خۆر و ئەستێرەو مانگ و زەوى ڕازاندوەتەوە بە گوڵوگوڵزار و دارودەوەن و باخچەکان و ئاوى ڕەوان کردووە لە سەر زەوى دا، ئاسمانى بێ کۆڵەکە و ستون ڕاگیرکردووە و بارانى فریاگوزارى باراندووە، هەرئەوە ڕووەک و ئاژەڵى بە جوت دروست کردووە و زۆى کردوون و مافى زۆربونى پێداون، لە سەروى ئەمانەوە بەنى ئادەمى دروست کردووە. سروشت موڵکى خواى بە دەسەڵاتە و ئێمە ئەمین و جێنشینى ئەوین لە سەر زەوى دا و خاوەنى ئەو موڵکە نین تا بە ئارەزووى خۆمان هەڵسوکەوتى لە گەڵدا بکەین بە هەڕەمەکى. هەموو شتێک تیایدا نیشانەى خواى گەورەیە.ڕۆژى سزا و پاداشت لێپرسینەوە تەنها لە پەیوەندیەکانى مرۆڤ و مرۆڤ یان مرۆڤ و کۆمەڵگا ناکرێت بەڵکو لە پەیوەندى مرۆڤ و سروشتیشدا لێپرسینەوە هەیە. کورتەى قسە ئەوەیە کە موسڵمانى ڕاستەقینە گرنگى ئەدات بە پارێزگارى ژینگە و خۆشویستنى هەرچى تیادایە لە زیندەوەر چونکە ئەوانە موڵکى خوان هەر ئەو بەدیهێناوە و هەرئەویشە ئیمەى کردووەبە ئەمیندارى ئەو. ئەوەش پابەند بوون و گرنگى پێدانێکى ڕەوشتى یە زیاتر لەوەى یاسایى بێت. مرۆڤ بە سیفەتى ئەوەى جێنشینى خوایە مافى ئەوەى هەیە سود لە سروشت وەربگرێت  بە مەرجى ملکەچ بوون بۆ خواى باڵا دەست، هەرکات ملکەچ بوو بۆ خوا بەدیهێنراوانیش ملکەچ ئەبن بۆ ئەو.

 

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين


 

 

Go to the Top