هه‌ركه‌سێك ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ خێزانی كرد و ئاوی هاته‌وه، گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ره، وهیچ كه‌فاره‌تێكی له‌سه‌ر واجب نابێت
كارتی بابه‌ت
ناونیشان: هه‌ركه‌سێك ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ خێزانی كرد و ئاوی هاته‌وه، گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ره، وهیچ كه‌فاره‌تێكی له‌سه‌ر واجب نابێت
زمان: كوردی سوراني
موفتی: موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
پێداچوونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : " له مانگی ڕه‌مه‌زاندا زۆر نه‌خۆش بووم، و ڕۆشتم بۆ لای پزیشك و داوای لێكردم كه بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ڕۆژوو نه‌گرم، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كانم به‌كاربهێنم، و منیش له‌سه‌ر ئامۆژگگاری پزیشكه‌كه‌م ڕۆژووم نه‌گرت و خێزانیشم یوور بوو له‌سه‌ر ئامۆژگاریه‌كانی پزیشكه‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ خێزانم ده‌ستبازیمان ده‌كرد، ونه من و نه خێزانیشم هیچ گرفتێكمان نه‌بوو چونكه هه‌ردووكمان سنوری خۆمانمان ده‌زانی، له ڕۆژی چواره‌می نه‌خۆشیه‌كه‌مدا بڕیارمدا كه ڕۆژوو بگرم چونكه ته‌ندروستیم باشتر بوو بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی به خێزانه‌كه‌م بڵێم چونكه ئه‌و زۆر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به پێی ڕێنوماییه‌كانی پزیشك ده‌رمانه‌كان به‌كاربهێنم، وه منیش دڵنیا بووم له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ته‌ندروستی بۆ گه‌ڕاندومه‌ته‌وه و ده‌توانم به‌ڕۆژوو بم بۆیه ده‌ستم كرده‌وه به ڕۆژوو گرتن، به‌یانیه‌كیان له‌گه‌ڵ خێزانم هه‌روه‌ك ڕۆژانی تر ده‌ستمان كرد به ده‌ستبازی كردن و خێزانم هه‌رچه‌ند داوایشم لێ‌كرد له ده‌ستبازی كردن نه‌وه‌ستاو ده‌سه‌ڵاتم له‌ده‌ست خۆمم نه‌ما و ئاوم هاته‌وه، ومنیش زۆر ناڕه‌حه‌ت بووم به‌و كاره، هه‌رچۆن خێزانیشم لای شتێكی كتوپڕ بوو كه پیم ووت من به‌رۆژوو بووم، پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایاپێویسته له‌سه‌رم كه (60) ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بم، یان ته‌نها ڕۆژێك بگرمه‌وه، یان ئه‌وه‌تانێ ئه‌مه ده‌چێته چوار چێوه‌ی ڕۆژوو شكاندن به هه‌ڵه‌وه، خوای گه‌وره‌ش ده‌زانێت من نیه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بووه كه خۆم ڕه‌حه‌ت بكه‌م ؟
مێژوی زیادكردن: 2015-06-28
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/898065
ئه‌م ناونیشانه پۆلێن كراوه به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه له چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه
ئه‌م كارته وه‌رگێڕاوه به‌م زمانه: عه‌ره‌بی