هیچ گرفت نییه كه هه‌واڵ بدرێت له كه‌سانی تاوانبار وخراپه‌كار له‌ووڵاتانی غه‌یری ئیسلامی‌دا

ناونیشان: هیچ گرفت نییه كه هه‌واڵ بدرێت له كه‌سانی تاوانبار وخراپه‌كار له‌ووڵاتانی غه‌یری ئیسلامی‌دا
زمان: كوردی سوراني
موفتی: موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕان: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچوونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: " ئایا دروسته مرۆڤی موسڵمان له‌وولاتێكی غه‌یری ئیسلامی‌دا په‌یوه‌ندی بكات به هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵ بدات له‌و بازرگانه‌كانی كه بازرگانی به حه‌شیش و تلیاك وماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، جا نازانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن كه‌سانێكی موسڵمانیشیان تیكه‌ڵاو بووبێت، یان نا، ئایا ئه‌گه‌ر موسڵمانیان له‌گه‌ڵدا بێت، حوكمه‌كه جیاوازی هه‌یه ؟ وه ئه‌گه‌ر دروست نییه كه په‌یوه‌ندی بكه‌ین به پۆلیسه‌وه ئایا ده‌بێت چی بكه‌ین ؟ به‌تایبه‌ت من ده‌زانم كه ئامۆژگاری كردنی ئه‌و كه‌سانه هیچ سودێكی نییه، وه بازرگانی ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هیچ زیانیكی بهمن ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام خۆ بێگومان زیان به كه‌سانێكی تر ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر ئه‌م مهسئهلهیه له ووڵاتێكی ئیسلامی‌دا ڕوویدا ئایا دروسته په‌یوه‌ندی بكه‌یت به پۆلیسه‌وه و هه‌واڵیان پێ بده‌یت له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه ؟ زۆر هه‌وڵمدا له‌ڕێگای ماڵپه‌ڕه‌كه‌تانه‌وه وه‌ڵامێكم ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆم ڕوون بویه‌وه ئه‌وه‌یه جه‌نابتان پێتان دروست نییه له‌وڵاتانی غه‌یره ئیسلامی‌دا هه‌واڵ به‌ده‌یت به هێزه‌كانی پۆلیس چونكه ئه‌و ووڵاتانه حوكم به شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره ناكه‌ن، به‌م پێیه‌ش بێت له‌م حاڵه‌تانه‌دا دروست نییه په‌یوه‌ندی كردن به پۆلیسه‌وه بۆ وه‌هاه كارێك، ئایا تێگه‌یشتنه‌كه‌ی من ڕاست و دروسته یان نا ؟".
مێژوی زیادكردن: 2014-09-16
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/727880
ئه‌م ناونیشانه پۆلێن كراوه به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه له چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه
ئه‌م كارته وه‌رگێڕاوه به‌م زمانه: عه‌ره‌بی