له‌سه‌ره‌تای باڵغ بوونیه‌وه‌ ڕۆژووی نه‌گرتووه‌، ئایا ئێستا كه‌ گه‌وره‌ بوو قه‌زایان بكاته‌وه‌

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: له‌سه‌ره‌تای باڵغ بوونیه‌وه‌ ڕۆژووی نه‌گرتووه‌، ئایا ئێستا كه‌ گه‌وره‌ بوو قه‌زایان بكاته‌وه‌
زمان: كوردی سوراني
وه‌رگێڕان: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار وه‌ڵام ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" دایكم ته‌مه‌نی 55 په‌نجاوپێج ساڵه‌، له‌سه‌ره‌تای باڵغ بوونیه‌وه‌ ڕۆژووی نه‌گرتوه‌، یان هه‌ندێك جاران به‌نه‌زانی و به‌بێ هیچ عوزرێكی شه‌رعی شكاندویه‌تی، ئێستا هه‌موو دووشه‌ممه‌ و پێج شه‌ممه‌یه‌ك به‌ڕۆژوو ده‌بێت، ئایا نیه‌تی ڕۆژووی سوننه‌تی لێ بهێنێت، یان نیه‌تی قه‌زاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ نه‌یگرتوون ‌؟".
مێژوی زیادكردن: 2010-08-14
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/319965
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 1 )
1.
له‌سه‌ره‌تای باڵغ بوونیه‌وه‌ ڕۆژووی نه‌گرتووه‌، ئایا ئێستا كه‌ گه‌وره‌ بوو قه‌زایان بكاته‌وه‌
470.5 KB
: له‌سه‌ره‌تای باڵغ بوونیه‌وه‌ ڕۆژووی نه‌گرتووه‌،   ئایا ئێستا كه‌ گه‌وره‌ بوو قه‌زایان بكاته‌وه‌.doc
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

له‌سه‌ره‌تای باڵغ بوونیه‌وه‌ ڕۆژووی نه‌گرتووه‌، ئایا ئێستا كه‌ گه‌وره‌ بوو قه‌زایان بكاته‌وه‌

 

 

پرسیار : دایكم ته‌مه‌نی 55 په‌نجاوپێج ساڵه‌، له‌سه‌ره‌تای باڵغ بوونیه‌وه‌ ڕۆژووی نه‌گرتوه‌، یان هه‌ندێك جاران به‌نه‌زانی و به‌بێ هیچ عوزرێكی شه‌رعی شكاندویه‌تی، ئێستا هه‌موو دووشه‌ممه‌ و پێج شه‌ممه‌یه‌ك به‌ڕۆژوو ده‌بێت، ئایا نیه‌تی ڕۆژووی سوننه‌تی لێ بهێنێت، یان نیه‌تی قه‌زاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ نه‌یگرتوون ؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆخوای میهره‌بان وبه‌ده‌سه‌ڵات ....

به‌پێی گومانی زۆری خۆی ده‌بێت ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ بزانێت كه‌ نه‌یگرتوون، وئه‌مجا ڕۆژووه‌كانی كه‌ ده‌یانگرێت نیه‌تی قه‌زایان لێ بهێنێت، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بێت  ئه‌وه‌نده‌ی قه‌رزار بووه‌ له‌سه‌ری نه‌ماوه‌ وگرتونیه‌تیه‌وه‌، وه‌ بۆ ده‌رچوون له‌ ڕای جیاوازی زانایانیش له‌بری هه‌ر ڕۆژێكیش خواردنی هه‌ژارێك بدات ئه‌گه‌ر توانای هه‌بوو .

خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ وپێنج شه‌ممه‌ش به‌ڕۆژوو ده‌بوو دیسان نیه‌تی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی لێ بهێنێت كه‌ فه‌وتاون و نه‌یگرتوون .

له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ پرسیاركرا له‌شێخ صالح الفوزان : ئه‌گه‌ر كچێك پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان باڵغ بوو، به‌ڵام ڕه‌مه‌زانی ئه‌و ساڵه‌ی كه‌ باڵغ بوو بوو له‌به‌ر جه‌هل و نه‌ازنینی خۆی به‌وه‌ی كه‌ ڕۆژووی له‌سه‌ر واجب بووه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بوو، ئایا ئه‌م كچه‌ چی له‌سه‌ر پێویسته‌ كه‌ بیكات؟ وه‌ ئایا حوكمی وه‌ك حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ كه‌ به‌ ده‌ست ئه‌نقصه‌د و به‌ئاره‌زووی خۆی وبه‌بێ هیچ عوزرێك ڕۆژووی نه‌گرتبێت ؟

شێخیش له‌وه‌ڵامدا ووتی : پێویسته‌ ئه‌و خوشكه‌ ته‌وبه‌ بكات و داوای لێخۆش بوون له‌خوای گه‌وره‌ بكات، وبه‌ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ خواردوونی و نه‌یگرتوون ڕۆژووه‌كانیان بگرێته‌وه‌، وه‌ له‌بری هه‌ر ڕۆژێكیش خواردنی هه‌ژارێك بدات ئه‌گه‌ر هاتوو ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبووبێت.

خوای گه‌وره‌ زانا و شاره‌زاتره‌ .

سه‌رچاوه‌ : ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .

Go to the Top