حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ضه‌مانێكی بانكی پێشكه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ڕێژه‌ و ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ضه‌مانێكی بانكی پێشكه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ڕێژه‌ و ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌
زمان: كوردی سوراني
وه‌رگێڕان: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار وه‌ڵام ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" كۆمپانیایه‌كی بیانی هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت هه‌ندێك كه‌ل وپه‌ل وئامێری پڕۆژه‌كان بگوازێته‌وه‌ بۆ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا داوایان لێكراوه‌ كه‌ زه‌مان بانكیه‌كیان هه‌بێت به‌ بڕی ( 50 ) ملیۆن ڕیاڵ، منیش هه‌ستام به‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی كۆمپانیا بیانییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنێكی لوبنانی له‌سعودیه‌...؟".
مێژوی زیادكردن: 2010-07-19
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/316438
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 1 )
1.
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ضه‌مانێكی بانكی پێشكه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ڕێژه‌ و ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌
608.5 KB
: حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ضه‌مانێكی بانكی پێشكه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ڕێژه‌ و ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌.doc
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ضه‌مانێكی بانكی پێشكه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ڕێژه‌ و ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌پاره‌، وه‌ حوكمی وه‌رگرتنی هه‌قی ماندوو بوون بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌نێوانیاندایه‌ ؟

 

پرسیار : كۆمپانیایه‌كی بیانی هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت هه‌ندێك كه‌ل وپه‌ل وئامێری پڕۆژه‌كان بگوازێته‌وه‌ بۆ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا داوایان لێكراوه‌ كه‌ زه‌مان بانكیه‌كیان هه‌بێت به‌ بڕی ( 50 ) ملیۆن ڕیاڵ، منیش هه‌ستام به‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی كۆمپانیا بیانییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنێكی لوبنانی له‌سعودیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی دووهه‌میان هه‌ڵبسێت به‌ هه‌ڵگرتنی ئه‌و زه‌مانه‌ به‌نكیه‌ له‌سه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كه‌ ئه‌ویش له‌سه‌ر حسابی ئه‌و ڕه‌صیده‌ی كه‌ هه‌یه‌تی له‌ ( بانكی ئه‌هلی ) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ بانكه‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌، بۆ زانیاریش ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ لوبنانیه‌ به‌مه‌رجی گرتوه‌ له‌سه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كه‌ كه‌ بڕی ( 10% بۆ 12% ) ی ئه‌و مه‌بله‌غه‌یان لێ وه‌ربگرێت كه‌ پێشكه‌شی كردوه‌ بۆ زه‌مانه‌ بانكیه‌كه‌یان، لای خۆشیه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ لوبنانیه‌كه‌ نزیكه‌ی (700)حه‌وت صه‌د هه‌زار ڕیاڵ بدات به‌ ئێمه‌ وه‌ك ناوه‌ندگیریه‌ك كه‌ ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌مان بۆ پێكهێناون، پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌مه‌یه‌ : ئایا كاری ئێمه‌ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا كه‌ كار ئاسانی و ناوه‌ه‌ندگیریه‌كه‌یه‌ كارێكی حه‌ڵاڵه‌ یان ئه‌و پاره‌یه‌ ڕبا و سووده‌ وحه‌رامه‌ ؟ وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر وه‌رم گرت وصه‌رفم كرد له‌ دانه‌وه‌ی هه‌ندێك قه‌رزی تیابه‌ر ( مهلك ) كه‌ له‌سه‌رمه‌ دروسته‌ یان نا ؟ وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و ماڵه‌ ماڵێكی ( ڕبا = سووده‌ ) ڕێگام پیشان بده‌ن چۆن صه‌رفی بكه‌م به‌شێوه‌یه‌ك  كه‌ له‌ ئه‌ستۆی مندا به‌ماڵێكی حه‌رام نه‌مێنێته‌وه‌؟ وه‌ ئایا دروسته‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ صه‌رف بكه‌م به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی و پاشان له‌ ئه‌ستۆی خۆم دووری بخه‌مه‌وه‌ ؟ زۆر سوپاسی وه‌ڵامدانه‌وه‌تان ده‌كه‌م .

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگار و درود و سه‌لام بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد المصطفی وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوینكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ كردویه‌تی له‌ پێشكه‌ش كردنی زه‌مانێكی بانكی بۆ ئه‌و كۆمپانیا بیانیه‌ له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك له‌و بانكانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌یان ( ڕبا و سوود ) ی تێدایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕێژه‌یه‌كی سه‌دی له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ دایناوه‌ له‌ زه‌مانه‌ بانكیه‌كه‌دا كارێكی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌ له‌ ئیسلامدا، چونكه‌ زه‌مانی بانكی گرێ به‌ستی كه‌فاله‌ته‌ و گرێ به‌ستی كه‌فاله‌تیش گرێ به‌ستێكی هاوكاری و یارمه‌تیدانی بێ به‌رامبه‌ره‌ و دروست نیه‌ كه‌ هیچ جۆره‌ كرێیه‌كی له‌ به‌رامبه‌ریدا وه‌ربگیرێت، وه‌ له‌حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمپانیای هاورده‌ حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه‌ مه‌بله‌غێك وه‌ربگرێت له‌ به‌رامیه‌ر ئه‌و زه‌مانه بانكیه‌ی كه‌ پێشكه‌شی كردوه‌ ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ چوار چێوه‌ی : " القرض الذي جرَّ منفعة " ئه‌و قه‌رزه‌ی كه‌ سوود و قازانجێك ڕا بكێشێت، له‌كاتێكدا كابرای به‌رهه‌مهێنی لوبنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای كۆمپانیا بیانییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ دایانشكاندوه‌ له‌ زه‌مانه‌ بانكیه‌كه‌دا بڕێك پاره‌ی تر وه‌ربگرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ دیاری كراوه،‌ پاشتریش كۆمپانیا بیانیه‌كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌دات به‌ به‌رهه‌مهێنه‌ لوبانیه‌كه‌ ئه‌مه‌ش سوود و قازانج‌  وه‌رگرتنه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ئه‌و قه‌رزه‌دا، ( كه‌ ڕیبایه‌كی ته‌واوه‌ ) له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره‌ حه‌رامه‌ وه‌رگرتنی هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ به‌ررامبه‌ر زه‌مانێكی بانكی دا .

شێخ عومه‌ر مترك یش ( خوا لێی خۆش بێت ) له‌م باره‌یه‌وه‌ ووتویه‌تی : جمهوری زانایان ڕایان وایه‌ دانان و وه‌رگرتنی هه‌ر بڕێك له‌ كرێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر زه‌مانێكی بانكی دا دروست نیه‌، هۆكاری ئه‌م نادروستیه‌شیان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ دوو هۆكار :

یه‌كه‌م : له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سی لایه‌نی زه‌مانه‌ت كراوه‌ وه‌فای نه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و گرێ به‌سته‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی سێهه‌مدا ئه‌وا ئه‌و كاته‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ زه‌مانه‌ته‌كه‌ ( الضامن ) به‌پێ ئه‌و بڕیاره‌ی له‌سه‌ری ڕێكه‌وتون ده‌بێت ئه‌و قه‌رزه‌ ببژێرێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر لایه‌نی زه‌مانه‌تكراو، جا ئه‌گه‌ر ( ضامن ) ئه‌م قه‌رزه‌ی بژارد ئه‌وا ده‌بێت لایه‌نی زه‌مانه‌تكراو ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌وتوته‌ سه‌ری بیداته‌وه‌ به‌ ( ضامن ) ه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ش زه‌مانه‌كه‌ وه‌ك قه‌رزی لێ دێت، وه‌ كاتێكیش ضامنه‌كه‌ قه‌رز و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی وه‌رگرتوه‌ ئه‌وا قه‌رزه‌كه‌ی سوود و قازانجێكی بۆ ده‌ست خستوه .

دووه‌م : زه‌مانه‌تكردن و مه‌وزوعی زه‌مان شتێكی ئاشكرا و دیاره‌ كه‌مه‌به‌ست لێی هاریكاری و یارمه‌تیدانه‌، جا ئه‌گه‌ر كه‌سی ضامن هه‌قێكی بۆخۆی بچڕێ له‌و گرێ به‌سته‌دا، ئه‌وا زه‌مانه‌تكردنه‌كه‌ له‌ ئه‌صڵی مه‌وزوعه‌كه‌ی خۆی ده‌رچووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ دروست و صه‌حیح نیه‌، له‌ كتێبی ( الشرح الكبیر ) یشدا هاتووه‌ : ئه‌گه‌ر هاتوو بریتیه‌كه‌ دانرا كه‌ وه‌ربگیرێت له‌به‌رامبه‌ر زه‌مانه‌تكردندا، ئه‌وا هیچ جیاوازی و خیلافێك له‌ نێوان زانایاندا نیه‌ له‌ نادروستی ئه‌و گرێ به‌سته‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام  زه‌مانی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ داناوه‌ كه‌ له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ بكرێت، وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌ش له‌ بریتی ئه‌و زه‌مانه‌دا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌ .

له‌جێگایه‌كی تردا ئه‌ڵێت : هۆكاری پوچی وبه‌تاڵی زه‌مانێك كه‌ به‌رامبه‌رێكی تێدا وه‌ربگیرێت ئه‌وه‌یه‌ : ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سی ضامن قه‌رزێكی كه‌وته‌ سه‌ر له‌كاتێكدا داوایه‌كی  هاته‌ سه‌ر به‌بۆنه‌ی زه‌مانه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌میش بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و  قه‌رزه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای كه‌سێ زه‌مانه‌تكراو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ئه‌و زیاده‌یه‌ی كه‌ پێشتر ڕێككه‌وتون له‌سه‌ری، ئه‌مه‌ش دروست نیه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌‌ به‌زیاده‌یه‌كه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سی ضامنیش قه‌رزی نه‌كه‌وته‌ سه‌ر ئه‌وا وه‌رگرتنی ئه‌و زیاده‌یه‌ شتێكی حه‌رام و باطله‌، { سه‌یری كتێبی الربا والمعاملات المصرفية لاپه‌ڕه‌ 387 ، 388 ) بكه‌، كه‌ نقڵی كردوه‌ له‌ پێشه‌وایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌وه‌ كه‌ پشتگیری ناردوستی ئه‌م شێوه‌ له‌ زه‌مانه‌ت ده‌كه‌ن } .

هه‌روه‌ها بڕیاری ( مجمع فقه الإسلامي ) گرێدراو له‌ ڕێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامي سه‌باره‌ت به‌ ( خطاب الضمان )  ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵین : بۆمان ڕوون بویه‌وه‌ وه‌رگرتنی هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌كی دیاركراو یان ڕێژه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر زه‌مانێكی بانكی دا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

به‌م پێیه‌ش ئه‌و كاره‌ی كه‌ ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ لوبنانیه‌ كردویه‌تی حه‌رامه‌، و ئه‌و مه‌بله‌غ و ڕێژه‌یه‌ش وه‌ریده‌گرێت حه‌رامه‌، ئه‌و مه‌بله‌غ و پاره‌یش ده‌یدات به‌ ئێوه‌ له‌به‌رامبه‌ر و هه‌وڵ وماندوبوون و ناوه‌ندگیریتان له‌نێوانیاندا سوود لێوه‌رگرتنی دروست نیه‌ وحه‌رامه‌، وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رتان خۆتانی لێ ڕزگار بكه‌ن و له‌كاری خێر وپرۆژه‌ی خێرخوازیدا صه‌رفی بكه‌ن .

چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك پاره‌یه‌كی له‌ڕێگای حه‌رامه‌ و ده‌ست كه‌وتبێت واجبه‌ له‌سه‌ری كه‌ خۆی له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕزگار بكات، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ خۆی هه‌ژار و لێقه‌ماو بوو ئه‌وا به‌ ئه‌ندازه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی پێداوستی خۆی لێهه‌ڵبگرێت و ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه‌ خۆی لێ رزگار بكات، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی ئیتر ته‌وبه‌ بكات له‌و كاره‌ی وعه‌زم بكات جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری .

خوای گه‌وره‌ زانا و شاره‌زاتره‌ .

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕێ ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .

Go to the Top