چى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: چى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
زمان: كوردی سوراني
موفتی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا چى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ؟".
مێژوی زیادكردن: 2010-05-19
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/305492
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
چى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
465.5 KB
: چى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.doc
2.
چى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
172.2 KB
: چى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.pdf
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

چى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

 

 

پرسیار : ئایا چى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ؟

وه‌ڵام :  ئه‌وه‌ى له‌ سه‌رمانه‌ خۆشمان بوێن و داواى ئه‌وه‌ بكه‌ین خودا لێیان ره‌زاى بێت به‌ وتنى ( رضي الله عنه ) ووته ‌و ده‌روونمان پاك بێت به‌رامبه‌ریــان، به‌وه‌ی هه‌میشه‌ باسی چاكه‌كانیان بكه‌ین، و دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌باسكردنی  ئه‌و فیتنة و ئاژاوانه‌ی كه‌ له‌ نێوان خۆیاندا روویداوه‌، چونكه‌ ئاشكرایه‌ ئه‌وانیش مرۆڤــن و مرۆڤیش قابیلى هه‌ڵه‌يه‌، به‌ڵام هه‌وڵیانداوه‌ هه‌ق بپێكن، ئه‌وانه‌ى هه‌قیان پێكاوه‌ دوو پاداشتیان بۆ هه‌یه‌، ئه‌وانه‌شى نه‌یان پێكاوه‌ یه‌ك پاداشت و هه‌ڵه‌كانیشیان إن شاء الله خوا لێیان خۆش ده‌بێت، بێگومان ئه‌وه‌نده‌ چاكـــه‌یان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵه‌كانیان بسڕێته‌وه‌‌، ئه‌وانیش چاك و چاكترینيان هه‌یه‌، باشترینیان ئه‌و ( ده )‌ كه‌سه‌‌یه كه‌ به‌ ( عشرة المبشرة ) ناسراونئه‌وانیش‌ به‌م شێوه‌یه‌ ریز بوون: ( ئه‌بوبه‌كر، عومه‌ر، عوسمان، عه‌لى، ته‌ڵحه‌، زوبێر، عه‌بدورِرِه‌حمانى كورِى عه‌وف، سه‌عدى كورِى ئه‌بی وه‌ققاص، سه‌عیدى كورِى زه‌ید، دوایی ئه‌بو عوبه‌یده‌ى جه‌رِرِاح ) پاش ئه‌م ده‌ كه‌سه‌ هاوه‌ڵه‌كۆچه‌ریه‌كان ـ موهاجرین ـ به‌ گشتى، دوایی ئه‌وانه‌ى به‌شدارى به‌دریان كرد له‌ موهاجرین و ئه‌نسار دوایی ئه‌نساريیه‌كان، دوایی هاوه‌ڵانى تر )، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « لا تَسُبُّوا أَصْحَابِي فَوَالذِي نَفْسِيْ بيَدِه لَوْ أن أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًَا مَا أَدْرَكَ مُدَّ أَحَدِهِمْ وَلا نَصِيْفَهُ  » { متفق علیه } واته‌: جوێن به‌ هاوه‌ڵانم مه‌ده‌ن، سوێند به‌ خوا ئه‌گه‌ر یه‌كێ له‌ ئێوه‌ به‌قه‌د كێوی ئوحود ئاڵتون ببه‌خشێت به‌قه‌د مشتێكى ئه‌وان، به‌ڵكو نیو مشتى ئه‌وانش خێرى ناگات، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێـت:« مَنْ سَــبَّ أَصْحَابي فَعَلَيْهِ لَعْنَةُ اللهِ وَالمَلائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِيْنَ  »  { الطبراني } واته‌: هه‌ركـــه‌س جـــوێنى دا به‌ هــــاوه‌ڵانم نـــه‌فره‌تــى خـوداو فریشته‌كان و خه‌ڵكى لێ بێت .

خوای گه‌وره‌ش زانا و شاره‌زاتره‌ .

Go to the Top