حوكمی لابردنی مووی قاچ و ده‌سته‌كان بۆ ئافره‌تان

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: حوكمی لابردنی مووی قاچ و ده‌سته‌كان بۆ ئافره‌تان
زمان: كوردی سوراني
موفتی: شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
وه‌رگێڕان: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن العثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا لابردنی مووی قاچ و ده‌سته‌كان بۆ ئافره‌تان دروسته‌ یان نا ؟".
مێژوی زیادكردن: 2010-02-23
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/277928
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

حوكمی لابردنی مووی قاچ و ده‌سته‌كان بۆ ئافره‌تان

 

 

پرسیاركرا له‌ شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) سه‌باره‌ت به‌ حوكمی لابردنی مووی قاچ و ده‌سته‌كان بۆ ئافره‌تان ئایا دروسته‌ یان نا ؟

له‌وه‌ڵامدا شێخ ( ڕه‌حمه‌تی خوا ی لێ بێت ) ووتی : ئه‌گه‌ر هاتوو مووه‌كان زۆر بوون هیچ قه‌یناكات و دروسته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی خیلقه‌ت وشێوازی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زۆر نه‌بوو به‌ڵكو عاده‌تی بوو، هه‌ندێك له‌ ئه‌هلی عیلم ده‌ڵین دروست نیه‌ چونكه‌ لابردنی له‌م كاته‌دا ده‌چێته‌ خانه‌ی ده‌ستكاری كردنی دروستكراوه‌كانی خوداوه‌، وه‌ هه‌ندێكیشیان ده‌ڵین : دروسته‌ لابردنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و شتانه‌یه‌ كه‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێ ده‌نگ بووه‌ له‌حوكمه‌كه‌ی، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( مَا سَكَتَ اللهُ عَنْهُ فَهُوَ عَفوٌ ) واته‌ : ئه‌وه‌یشی كه‌ خوای گه‌وره‌ بی ده‌نگ بووه‌ لێێ ئه‌وه‌ عه‌فوی لێدراوه‌، به‌و مانایه‌ی واجب نیه‌ له‌سه‌رتان و حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ش نه‌كراوه‌ لێتان، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئه‌هلی عیلم ئه‌ڵێن : موو ده‌كرێت به‌سێ به‌شه‌وه‌ :

به‌شی یه‌كه‌م :: ئه‌وه‌ی شه‌رع حه‌رامی كردووه‌ لاببرێت .

به‌شی دووه‌م : ئه‌وه‌ی شه‌رع داوای كردووه‌ كه‌ لاببرێت .

به‌شی سێهه‌م : ئه‌وه‌ی شه‌رع بێ ده‌نگ بووه‌ لێی .

ئه‌و مووه‌ی كه‌ شه‌رع حه‌رامی كردووه‌ لاببرێت دروست نیه‌ لاببرێت، وه‌ك لابردنی مووی ڕیشی پیاوان و باریك كردنه‌وه‌ی مووی برۆی ژنان .

ئه‌و مووه‌شی كه‌شه‌رع داوای كردووه‌ لاببرێت واجبه‌ لاببرێت، وه‌ك لابردنی مووی بن باڵ وهه‌نگڵ ومووی به‌ر و كوورت كردنه‌وه‌ی مووی سمێڵ .

ئه‌وه‌شی كه‌ شه‌رع بی ده‌نگ بووه‌ لێی، ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ خوای گه‌وره‌ بیویستایه‌ ئه‌و مووانه‌ نه‌بن ئه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌كرد به‌ لابردنی، یان ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیویستایه‌ لانه‌برێت فه‌رمانی ده‌كرد كه‌ دروست نیه‌ لاببرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌رع بێ ده‌نگ بووه‌ لێی به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ لابردن و لانه‌بردنی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ وویست و حه‌زی مرۆڤه‌كان خۆیان، ئه‌گه‌ر حه‌زی كرد و وویستی ده‌توانێت لایببات، ‌وه‌ ئه‌گه‌ر حه‌زیشی نه‌كرد ده‌توانێت ده‌ستكاری نه‌كات " واته‌ لابردنی مووی قاچ و ده‌سته‌كان بۆ ژنان ده‌چێته‌ ئه‌م خانه‌وه‌ ودروسته‌ لاببرێت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێ ده‌نگ بووه‌ لێی " .

خوای گه‌وره‌ پشت و په‌نای هه‌مووان بێت .

سه‌رچاوه‌ : فتاوى المرأة المسلمة  به‌رگی دووه‌م لاپه‌ڕه‌ 537 – 538، ومجموع فتاوی ورسائل فضیلة الشیخ ابن عثیمین 4 / 134 .

بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیه‌داره‌كان ( 6 )
Go to the Top