الغلو في الدين

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: الغلو في الدين
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه الشيخ ابن جبرين ـ رحمه الله تعالى ـ، ونصه: « ما معنى الغلو في الدين ؟».
تأريخ الإضافة: 2010-02-20
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/277119
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

زياده‌ڕۆیی و ( غلو ) له‌ دیندا

 

 

ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ عبد الله بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كرا

ئایا مه‌به‌ست له‌ ( الغلو ) زیاده‌ڕۆیی و تیژپه‌ڕی له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا چیه‌ ؟

وه‌ڵامی شێخ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : الغلو مه‌به‌ست پێی به‌زاندنی سنوور وتوندگیریه‌ له‌ عیباده‌ت و غه‌یری عیباده‌تیشدا، وه‌ك توندگیری له‌ طهاره‌تدا به‌شێوه‌یه‌ك زۆر له‌خۆی بكات له‌كاتی شۆرینی ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی له‌ ده‌ست نویژهه‌ڵگرتن و غوسل ده‌ركردندا - به‌وه‌ی زیاد له‌ سێ جار بیانشوات – یان توندگیری له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا ئه‌ویش به‌وه‌ی زۆر له‌خۆی بكات له‌ ده‌ربڕینی هه‌ندێك پیتدا، یان توندگیری له‌هه‌ندێك بابه‌تی بێ ده‌ست نوێژی و ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ده‌ست نوێژ شكاندن، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌كاتی ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتندا تووشی وه‌سوه‌سه‌ بوه‌، وه‌ یان ( غلو ) كردن له‌ عیباده‌تدا وه‌ك درێژكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كان یان شه‌و نخونی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر له‌ شه‌ونوێژدا، وه‌ یان ( غلو ) زیاده‌ڕۆیی له‌ ئه‌شخاصدا وه‌ك ئه‌وه‌ی گاوره‌كان ده‌یكه‌ن كه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ عیسی ( علیه السلام ) نعوذ بالله خودایه‌ یان كوڕی خودایه‌، وه‌ یان زیاده‌ڕۆیی له‌ عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالب دا ( ڕه‌زای خوای لێ بێت )  كه‌ شیعه‌كان باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ ئاگاداری كارروباره‌ نهێنی و غه‌یبیه‌كانه‌، وه‌ ده‌به‌خشێ به‌و كه‌سه‌ی داوای لێ بكات وئه‌و كه‌سه‌ش سه‌ر ده‌خات كه‌ داوای یارمه‌تی كۆمه‌كی لێ بكات، وه‌ یان ( غلو ) زیاده‌ ڕۆیی له‌پیاوچاكان و ئه‌ولیاكاندا به‌وه‌ی شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر كه‌سێك بیانه‌وێت به‌ بێ ئیزنی خوای گه‌وره‌ش، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بینیت كه‌ خه‌ڵكانێك هاواریان بۆ ده‌به‌ن و له‌غه‌یری خودا ده‌پاڕێنه‌وه‌ و چه‌ندان شتی تریش كه‌ هه‌موویان ده‌چنه‌ چوار چێوه‌ی ( الغلو ) زیاده‌ڕۆیی له‌ دیندا .

خوای گه‌وره‌ش زانا و شاره‌زاتره‌ .

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی شێخ عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرین فه‌توای ژماره‌ 1350 .

موضوعات متعلقة ( 2 )
Go to the Top