بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار

وتاره‌كان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار
زمان: كوردی سوراني
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: سایتی به‌هه‌شت www.ba8.org
پوخته‌یه‌ك: ئه‌مه‌ش چه‌ند وه‌سیه‌ت و ئارِاسته‌ى كردنێكى پێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله عليه وسلم) بۆ پیاوى موسوڵمانى خێزاندار، داوائه‌كه‌ین له‌خوا كه‌یارمه‌تى ده‌رى بێت له‌سه‌ر گوێ رِایه‌ڵى خواو به‌ده‌ستهێنانى رِه‌زامه‌ندى ئه‌و...
مێژوی زیادكردن: 2010-02-06
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/272816
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار
118.4 KB
: بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار.pdf
2.
بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار
750 KB
: بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار.doc
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار 

 

 

 

الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لانبي بعده.

پاشان:    ئه‌مه‌ش چه‌ند وه‌سیه‌ت و ئارِاسته‌ى كردنێكى پێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله عليه وسلم) بۆ پیاوى موسوڵمانى خێزاندار، داوائه‌كه‌ین له‌خوا كه‌یارمه‌تى ده‌رى بێت له‌سه‌ر گوێ رِایه‌ڵى خواو به‌ده‌ستهێنانى رِه‌زامه‌ندى ئه‌و.

١-   پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( أكمل المؤمنين أيماناً أحسنهم خلقاً ،وخياركم خياركم لنسائهم )) رواه الترمذى وصححه الالبانى.واته‌:ئه‌و كه‌سه‌ له‌هه‌موو كه‌س ئیمانى ته‌واوتره‌ كه‌ رِه‌وشتى جوانه‌ وه‌ باشترینتان باشترینتانه‌ بۆ خێزانه‌كانتان.
 
       ٢-  پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت)) : استوصوا بالنساء خيراً)) متفق عليه.

واته‌:وه‌سیه‌ت بێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا چاك بن.
 
       ٣- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت  (( لا يفرك مؤمن مؤمنة، أى لايبغضها ، ان كره منها خُلُقاً، رَضي منها آخر))  رواه مسلم

واته‌:پیاوى ئیماندار خێزانى ئیماندارى نابوغزێنێ( توورِه‌ى ناكات) ، ئه‌گه‌ر له‌رِه‌وشتێكى رِازى نه‌بێت له‌رِه‌وشتێكى ترى رِازى ده‌بێت.
      
٤- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((أن أعظم الذنوب عند الله : رجل تزوج امرأة، فلما قضى حاجتهمنها طلقها وذهب بمهرها )) رواه الحاكم وصححه.

واته‌:به‌رِاستى گه‌وره‌ترین تاوان لاى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌پیاوێك ئافره‌تێك بخوازێت وكارى خۆى لێ جێ به‌جێ بكات و پاشان ته‌لاَقى بدات و ماره‌ییه‌كه‌شى ببات.

 ٥- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( من كان له أمرأتان فمال الى احدهما جآء يوم القيامة وشقه مائل )) رواه ابوداود وصححه الالبانى    واته‌: هه‌ركه‌سێ دووژنى ببێت و به‌لاى یه‌كێكیاندا لاى بدات ئه‌وه‌ رِۆژى قیامه‌ت دێت و شانێكى لاره‌.

  ٦- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( تنكح المرأة لاربع:لمالها ، ولحسبها ، ولجمالها ، ولدينها فاظفر بذات الدين تربت يداك)) متفق عليه.

واته‌:ئافره‌ت له‌به‌ر چوار شت ئه‌خوازرێ : له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ى، له‌به‌ر عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ، له‌به‌ر جوانى یه‌كه‌ى ، له‌به‌ر دینه‌كه‌ى ، دینه‌كه‌ى هه‌ڵبژێره‌ ده‌ستت به‌خۆڵا چێت،  واته‌: تووشى خێر بیت.

٧- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( ياعبدالله: ألم أخبر انك تصوم النهار وتقوم اليل؟ قال :بلى يارسول الله، قال: لاتفعل ، صم وأفطر ، وقم ونم، فان لجسدك عليك حقاً ،ولزوجك عليك حقاً)) رواه البخاري.

واته‌: ئه‌ى عه‌بدوڵلاَ هه‌واڵیان داوه‌ پێم كه‌تۆ رِۆژ به‌رِۆژوو ده‌بیت و شه‌ویش شه‌ونوێژ ده‌كه‌یت . ووتى: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا . فه‌رمووى: وامه‌كه‌، به‌ڵكو رِۆژوو بگره‌و بیشى شكێنه‌ ، هه‌سته‌ بۆ نوێژو بیش خه‌وه‌، چونكه‌ به‌رِاستى له‌شت مافى له‌سه‌رته‌، وه‌خێزانه‌كه‌شت مافى له‌سه‌رته‌.

 ٨- وه‌ معاویه‌ى كورِى حیده‌ ووتى: ووتم : (( يارسول الله، ما حق زوجة احدنا عليه؟ قال: ( أن تطعمها اذا طعمت ، وتكسوها اذا اكتسيت ، ولاتضرب الوجه ولا تقبح _ أى لاتقتل قبحك الله_ ولا تهجر الا فى البيت))  رواه ابو داود.

واته‌:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا مافى خێزانى هه‌ریه‌كه‌مان له‌سه‌رمان چى یه‌؟ فه‌رمووى: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خواردنى پێبده‌یت كاتێ خواردنت خوارد، وه‌پۆشته‌ى بكه‌یته‌وه‌ كاتى كه‌خۆت پۆشته‌ كرده‌وه‌، وه‌نه‌ده‌یت له‌ده‌م و چاوى ، وه‌ پێی نه‌ڵییت خوا ناشیرینت كات، وه‌ وازى لێ نیه‌نیت ئیللا له‌ماڵدا نه‌بێت.

  ٩-پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( ألا ان لكم على نسائكم حقاً ، ولنسائكم عليكم حقاً، فحقكم عليهنَّ ألاّیوطئن فرشكم من تكرهون، ولايأذن فى بيوتكم لمن تكرهون، ألا وحقهن عليكم أن تحسنوا اليهن فى كسوتهنَّ وطعامهنَّ )) رواه الترمذي.

واته‌:ئاگادار ربن كه‌به‌رِاستى ئێوه‌ مافتان هه‌یه‌ له‌سه‌ر خێزانه‌كانتان ، وه‌خێزانه‌كانتان مافیان هه‌یه‌ له‌سه‌رتان، جا مافى ئێوه‌ له‌سه‌ریان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك نه‌هێننه‌ سه‌رجێگه‌كه‌تان كه‌ئێوه‌ رِازى نه‌بن لێ ى، وه‌رِێ به‌كه‌س نه‌ده‌ن بێته‌ ماڵه‌كه‌تان مه‌گه‌ر ئێوه‌ رِێ ى بده‌ن، وه‌مافى ئه‌وانشی له‌سه‌ر ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌چاك بن له‌گه‌ڵیان له‌ جل و به‌رگ و خواردنیان.

    ١٠- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : (( رحم الله أمرأة قامت من الليل فصلت وأيقظت زوجها فصلى، فان ابى نضحت فى وجهه الماء )) رواه احمد وابوداود وصححه الالبانى.

واته‌:رِه‌حمه‌تى خوا له‌و ئافره‌ته‌ى هه‌ستێت بۆ شه‌و نوێژ و مێرده‌كه‌شى هه‌ستێنێت و ئه‌ویش نوێژ بكات ، جا ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى به‌گوێ ى نه‌كرد ئاوبپرژێنێت به‌ده‌م و چاویدا.

١١- وه‌ عائشه‌ _ره‌زاى خواى لێ بێت_ ئه‌فه‌رموێت((ما ضرب رسول الله خادماً ولا امرأةً قط))  رواه مسلم.

واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌رگیز له‌ خزمه‌تكار و ئافره‌تى نه‌داوه‌.

١٢- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت(( أنك لن تنفق نفقة تبتغي بها وجه الله الا أجرت عليها ، حتى ما تجعل فى فىّ أمرأتك ))  متفق عليه.

واته‌: به‌رِاستى تۆ هیچ خێرو چاكه‌یه‌كت نه‌به‌خشیوه‌ له‌رِێ ى خوادا ئیللا پاداشتت ئه‌درێته‌وه‌ هه‌تا ئه‌و پارووه‌ى كه‌ ئه‌یخه‌یته‌ ده‌مى خێزانه‌كه‌ته‌وه‌.

  ١٣-پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت :  (( كل شىء ليس من ذكر الله لهو ولعب ، الا أن يكون أربعة، وذكر منها _ ملاعبة الرجل أمرأته  ))رواه النسائى وصححه الالبانى.

واته‌: هه‌موو شتێك كه‌ یادو زیكرى خوانه‌بێت شتى پووچ و به‌تاڵه‌ ، ئیللا چوار شت نه‌بێت، وه‌له‌وانه‌ى كه‌باسى كرد_ یارى كردنى پیاو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى.

بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیه‌داره‌كان ( 6 )
Go to the Top