چۆنیه‌تی ئه‌و حه‌جه‌ی بۆ كه‌سی تر ئه‌كرێت له‌گه‌ڵ جۆری ( النسك ) ه‌كه‌ی

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: چۆنیه‌تی ئه‌و حه‌جه‌ی بۆ كه‌سی تر ئه‌كرێت له‌گه‌ڵ جۆری ( النسك ) ه‌كه‌ی
زمان: كوردی سوراني
موفتی: شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
وه‌رگێڕان: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن عثيمين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌له‌بری كه‌سێكی نه‌خۆش یان په‌ككه‌وته ‌یان مردوویه‌ك حه‌ج ده‌كات، ئایا چۆنیه‌تی ئه‌و حه‌جه ‌چۆنه ‌كه ‌ئه‌م كه‌سه ‌پێی هه‌ڵده‌سێت؟ وه‌ئایا پێویست ئه‌كات له‌سه‌ری كه‌حه‌جی ته‌مه‌توع یان ئیفراد یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت ‌‌؟‌".
مێژوی زیادكردن: 2009-10-21
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/247006
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

چۆنیه‌تی ئه‌و حه‌جه‌ی بۆ كه‌سی تر ئه‌كرێت له‌گه‌ڵ جۆری ( النسك ) ه‌كه‌ی

 

 

 

پرسیار : ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌له‌بری كه‌سێكی نه‌خۆش یان په‌ككه‌وته ‌یان مردوویه‌ك حه‌ج ده‌كات، ئایا چۆنیه‌تی ئه‌و حه‌جه ‌چۆنه ‌كه ‌ئه‌م كه‌سه ‌پێی هه‌ڵده‌سێت؟  وه‌ئایا پێویست ئه‌كات له‌سه‌ری كه‌حه‌جی ته‌مه‌توع یان ئیفراد یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت ؟

وه‌ڵام : ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌كراوه ‌به‌وه‌كیل بۆ به‌جێهێنانی حه‌ج بۆ كه‌سی تر ئه‌وه ‌به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ڵێت : ( لبیك اللهم عن فلان ) وه‌واجبه ‌له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ حه‌جی ته‌مه‌توعی بۆ بكات چونكه ‌ته‌مه‌توع باشترین جۆری ( النسك ) ه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه ‌هه‌ركه‌سێك كرا به‌وه‌كیل بۆ شتێك ده‌بێت كام شته ‌باشتره ‌ئه‌وه ‌ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌كردوویه‌تی به‌وه‌كیل، له‌كاتێكدا نه‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ڕایسپاردوه ‌بۆ حه‌ج كردنه‌كه ‌خۆی جۆری حه‌جه‌كه ‌دیاری بكات ( بۆ نموونه ‌ووتی من ده‌مه‌وێت حه‌جی ئیفرادم بۆ بكه‌یت یان هه‌رجۆرێكی تر ) له‌م كاته‌دا ده‌بیت له‌قسه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌رنه‌چێت، چونكه‌ كه‌سی وه‌كیل به‌متمانه‌پێكراوه ‌بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ واجبه ‌له‌سه‌ری كام شته ‌باشتره ‌ئه‌و هه‌ڵبژێرێت .

 

چاوپێكه‌وتنێكی كراوه ‌له‌گه‌ڵ شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) زنجیره‌ی 170 .

Go to the Top