حوكمی شاردنه‌وه‌ی موو یان نینۆك چیه‌ پاش بڕین وكردنیان

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: حوكمی شاردنه‌وه‌ی موو یان نینۆك چیه‌ پاش بڕین وكردنیان
زمان: كوردی سوراني
موفتی: شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
وه‌رگێڕان: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن عثيمين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا ‌حوكمی شاردنه‌وه‌ی موو یان نینۆك پاش بڕین و كردنیان چیه ‌‌؟‌".
مێژوی زیادكردن: 2009-10-09
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/237328
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

حوكمی شاردنه‌وه‌ی موو یان نینۆك چیه‌ پاش بڕین وكردنیان

 

 

پرسیار : ئایا ‌حوكمی شاردنه‌وه‌ی موو یان نینۆك پاش بڕین و كردنیان چیه ؟

وه‌ڵام : هه‌ندێك له‌ئه‌هلی علم باسی ئه‌وه‌یان كردووه ‌كه‌شاردنه‌وه‌ی موو یان نینۆك شتێكی باش وچاكه‌، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ‌هه‌ندیك ئه‌ثه‌ریان له‌هاوه‌ڵه ‌به‌ڕێزه‌كانه‌وه‌ باسكردوه ‌( خوایان لێ رازی بێت ) به‌ڵام به‌نسبه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌ندیك كه‌س وا ده‌زانن فڕێ دانی موو یان نینۆك تاوان و گوناهه هیچی وا نیه‌، - چونكه‌ حوكمێكی له‌و شێوه‌یه ‌پێویستی به‌به‌ڵگه‌و ده‌لیل هه‌یه‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه ‌كه ‌فڕێ دانی موو یان نینۆك به‌گوناهـ دابنێت - .

سه‌رچاوه‌: فتاوی المرأة المسلمة لاپه‌ڕه‌ 244 .‌

Go to the Top