خێراكردن له‌ڕۆژوو شكاندن

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: خێراكردن له‌ڕۆژوو شكاندن
زمان: كوردی سوراني
موفتی: شێخ عه‌بدوالله عه‌بدولرحمان ئه‌لجبرین
وه‌رگێڕان: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن جبرين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا خێراكردن له‌ڕۆژوو شكاندن چۆن چۆنین ده‌بێت‌‌؟‌".
مێژوی زیادكردن: 2009-08-30
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/231795
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

خێراكردن له‌ڕۆژوو شكاندن

 

 

پرسیار :

ئایا خێراكردن له‌ڕۆژوو شكاندن چۆن چۆنین ده‌بێت ؟

وه‌ڵام :

له‌فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستدا هاتووه‌( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ده‌فه‌رموێت : ( أحب عباد الله إليه أعجلهم فطرًا )   { رواه ابن خزيمة في صحيحه والترمذي في السنن } واته‌: خۆشه‌ویسترین به‌نده ‌لای په‌روه‌ردگار ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌خێرا ده‌كه‌ن له‌ڕۆژوو شكاندن، ئه‌مه‌ش به‌فه‌رمووده‌یه‌كی تری پێغمبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ڕونكراوه‌ته‌وه‌ كه ‌ده‌فه‌رموێت : ( إذا: أقبل الليل من ههنا، وأدبر من ههنا، وغربت الشمس، فقد أفطر الصائم ) { رواه البخاري ومسلم } به‌و مانایه‌ی هه‌ركاتێك دڵنیا بوویت له‌وه‌ی ڕۆژ ئاوا بووه‌و شه‌ویش داهاتوه‌ ئه‌و كاته ‌كاتی شكاندنی ڕۆژووه‌، و جائز نیه ‌به‌هیچ بیانویه‌ك دوای بخه‌یت تا ئه‌و كاته‌ی كه ‌ئه‌ستێره ‌ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك پیشه‌ی جوله‌كه‌كان .

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی شێخ عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) //ibn-jebreen.com/ftawa.php .

Go to the Top