مه‌ترسى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و چۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى

وتاره‌كان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: مه‌ترسى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و چۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى
زمان: كوردی سوراني
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: سایتی به‌هه‌شت www.ba8.org
پوخته‌یه‌ك: مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه‌كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر مرۆڤ كه‌ تووشى هه‌ندێ كێشه‌ى كه‌سێتى و ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێت وه‌كو:
یه‌كه‌م: كوشتنى كه‌سانێكى ده‌وروبه‌رى یان په‌لاماردانى كه‌سانێكى نزیك له‌ناو خێزان وه‌كو خوشك و دایك و كچ و ته‌عه‌ددا كردن له‌سه‌ریان به‌هه‌موو جۆره‌كانى كارى نایاسایی و ناشه‌رعى وه‌كو چه‌نده‌ها حاڵه‌ت رِووداوه‌و رِووده‌دات به‌شێوه‌ى رِۆژانه‌.
دووه‌م: تووش بوون به‌سستبوونى مێشك و كۆئه‌ندامى ده‌مارگه‌لى گشتى كه‌ده‌بێته‌هۆى تێكدان له‌شێوه‌ى له‌ش و كۆنترۆڵكردن له‌كاتى هه‌ڵسوكه‌وت و رِێكردندا.
مێژوی زیادكردن: 2009-04-27
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/205628
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
مه‌ترسى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و چۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى
231 KB
: مه‌ترسى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و چۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى.doc
2.
مه‌ترسى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و چۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى
201.8 KB
: مه‌ترسى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و چۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى.pdf
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

مه‌ترسى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و

چۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى


 

 

پێشه‌كى

مادده‌هۆشبه‌ره‌كان یان سروشتین یان دروستكراون و به‌كارده‌هێنرێن بۆ تێكدان وكه‌م كردنى چالاكى مێشكى مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م .. واته‌دوو جۆر مادده‌هۆشبه‌ر هه‌یه‌:

یه‌كه‌م: مادده‌هۆشبه‌ره‌سروشتىیه‌كان كه‌به‌شێوه‌ى بنێشت به‌كارده‌هێنرێن و بۆ ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌بنه‌هۆى تێكچوون له‌ده‌مارگه‌لى گشتى وخاوبوونه‌وه‌و بێ هێزى له‌ش، یان شێوه‌ى هه‌ڵمژین له‌رِێگاى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ لاوازكردنى ماسولكه‌ى دڵ و تووشبوون به‌سینگه‌سۆته‌( ذبحة صدرية ) .

دووه‌م: مادده‌هۆشبه‌ره‌ دروستكراوه‌كان وه‌كو ده‌رمانى جۆراوجۆرى كیمیایی كه‌به‌شێوه‌ى خه‌پله‌به‌كارده‌هێنرێت وه‌كو ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌كه‌بۆ وریاكردنه‌وه‌و نه‌خه‌وتن به‌كاردێن كه‌زۆر جار له‌نێوانى شۆفێره‌كان بڵاوده‌بێته‌وه‌له‌كاتى لێخورِین بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر یان له‌نێوان خوێندكاران له‌كاتى شه‌وانى پێش تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێته‌هۆى له‌بیرچوونى هه‌موو زانیارییه‌كانى مێشك به‌هۆى كه‌م خه‌وى ، هه‌روه‌ها جۆره‌كانى ده‌رمانى خاوكه‌رى كیمیایی و مادده‌ى هۆشبه‌ره‌دروستكراوه‌كیمیاییه‌كان كه‌كۆنترِۆڵى مێشك تێكده‌ده‌ن و ده‌بنه‌هۆى په‌لامارى كه‌سانى ده‌وروبه‌رو كوشتنیان وئه‌نجامدانى كارى نائاسایی (شاذ) وكێشه‌كانى دیكه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته‌.

كاریگه‌رى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ

مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه‌كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر مرۆڤ كه‌تووشى هه‌ندێ كێشه‌ى كه‌سێتى و ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێت وه‌كو:

یه‌كه‌م: كوشتنى كه‌سانێكى ده‌وروبه‌رى یان په‌لاماردانى كه‌سانێكى نزیك له‌ناو خێزان وه‌كو خوشك و دایك و كچ و ته‌عه‌ددا كردن له‌سه‌ریان به‌هه‌موو جۆره‌كانى كارى نایاسایی و ناشه‌رعى وه‌كو چه‌نده‌ها حاڵه‌ت رِووداوه‌و رِووده‌دات به‌شێوه‌ى رِۆژانه‌.

دووه‌م: تووش بوون به‌سستبوونى مێشك و كۆئه‌ندامى ده‌مارگه‌لى گشتى كه‌ده‌بێته‌هۆى تێكدان له‌شێوه‌ى له‌ش و كۆنترۆڵكردن له‌كاتى هه‌ڵسوكه‌وت ورِێكردندا.

سێیه‌م: هێزى مێشك وتواناى بیركردنه‌وه‌ى كه‌م ده‌كات و كه‌سى تووشبوو بێ ئاگا ده‌بێت.

چواره‌م: كه‌سى تووشبوو له‌كۆتاییه‌ ده‌مرێت به‌هۆى وه‌رگرتنى رِێژه‌یه‌كى زۆر له‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان یان تووشى ئیفلیجی (شلل) ده‌بێت له‌به‌شى سه‌ره‌وه‌ى یان خواره‌وه‌ى له‌ش.

پێنجه‌م: ده‌بێته‌هۆى له‌ناودانى په‌یوه‌ندى و دووبه‌ره‌كى له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانى خێزان و خراپى له‌ره‌ووشتیان.

هه‌روه‌ها زیانى تریشى هه‌یه‌وه‌كو‌( تێكچوونى مێشك ، ژه‌‌هراوی بوونى خوێن به‌‌ئه‌‌لكه‌هوول ، هه‌وكردنى ده‌‌ماره‌كانى ئه‌عساب ، هه‌‌وكردنى ده‌‌ماره‌كانى چاو كه‌‌ده‌‌بێته‌‌هۆى كوێرى ، هه‌‌ڵاوسانى سپڵ ، زیادبوونى تاوان و تاوانى ئابر ِ ووتكێن ...هتد ).

كاریگه‌رى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

مادده‌هۆشبه‌ره‌كان كاریگه‌ریه‌كى سه‌ره‌كیان هه‌یه‌له‌سه‌ر تێكدانى ئاستى توانا وچالاكى مرۆڤى تووشبوو له‌كۆمه‌ڵگادا به‌هۆى كه‌مى تێگه‌یشتنى مێشك ونه‌كۆنترۆڵكردنى جموجۆڵى ئه‌ندامه‌كانى له‌ش و وازهێنان له‌ئه‌نجامدانى ئیش و كارى رِۆژانه‌. هه‌روه‌ها مرۆڤى تووشبوو له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌رِێژه‌یه‌كى كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات وپاره‌یه‌كى كه‌مى بۆ ته‌رخان ده‌كات به‌ڵام له‌دواى چه‌ند رِۆژێكى كه‌م رِێژه‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌كه‌ زیاد ه‌كات و برِه‌پاره‌ى زیاترى بۆ ته‌رخان ده‌كات ، هه‌روه‌ها كه‌سى تووشبوو كێشه‌ى ئابوورى و بێ ئیشى و بێ پاره‌یی و وازهێنان له‌ماڵ و منداڵ وقه‌رزارى كه‌سانى دیكه‌ده‌بێت جگه‌له‌كێشه‌ى ته‌ندروستى ونائارامى وتاوان. هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ تێكدانى كۆمه‌ڵگا و پێویستى به‌مووچه‌یه‌كى زۆر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى.

هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌و به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان

هۆكاره‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌جۆراوجۆره‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا زۆرن به‌ڵام ده‌توانین بڵێین چه‌ند هۆكارێكى سه‌ره‌كیمان هه‌یه‌له‌م بابه‌ته‌كه‌ده‌كرێ به‌كورتى باسى بكه‌ین له‌وانه‌:

یه‌كه‌م: بێ كارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى فیلمى خراپ له‌نێوان گه‌نجاندا هۆیه‌كى سه‌ره‌كیه‌بۆ فێربوونیان له‌سه‌ر مادده‌هۆشبه‌ره‌كان.

دووه‌م: كێشه‌ى رِۆژانه‌ى ناو خێزان .. تێكچوونى نێوان دایك و باوك و خراپى ماموڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا ده‌بێته‌هانده‌رێك بۆ به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها هاتنى هه‌ندێ خه‌ڵكى بیانى بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستى كاركردن مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌له‌كۆمه‌ڵدا ، ئه‌وه‌ش بزانین زۆر جار مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئایدز ، وه‌زۆربه‌ى تووشبووان به‌م نه‌خۆشیه‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌كاردێنن و بڵاویشى ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاستی دیارده‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌كوردستاندا

له‌كوردستان تا ئێستا زانیاریه‌كى زانستى ته‌ندروستى تایبه‌تمان نییه‌له‌سه‌ر ژماره‌ى تووشبووان به‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان چونكه‌هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى پزیشكى یان یاسایی بۆ زانین ِرێژه‌ى كه‌سانى تووشبوو و دانانى چاره‌سه‌رێكى گونجاو و خێرا بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌پێش بڵاوبوونه‌وى به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار كه‌ده‌بێته‌هۆى زیادبوونى رِێژه‌ى تاوان و كارى نایاسایی.

ئایا به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان زیاتر له‌چى چینێكى كۆمه‌ڵدا ده‌بینرێت ؟ وه بۆ چى ؟

جیاوازى هه‌یه‌له‌نێوان تواناى كه‌سه‌كان له‌رِووى ئابوورییه‌وه‌ بۆ كرِینى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌گوێره‌ى نرخ و تواناى پێدانى ئه‌و نرخه‌، بۆیه‌ئه‌م به‌كارهێنانه‌زیاتر له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بینرێت كه‌به‌توانان له‌ر ِ ووى ئابوورییه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌نێوانى كه‌سانێكى تواناى ئابوورى كه‌م بڵاوده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌و جگه‌له‌چینی گه‌نجان و لاوان وهه‌رزه‌كاران كه‌ژماره‌ى تووشبوونیان زۆرتره‌به‌هۆى نه‌زانینه‌وه‌و كێشه‌ى ده‌روونى كه‌له‌م توێژه‌دا زۆرتر ده‌بێت.

چۆنێتى بنبر ِ كردنی ئه‌م دیارده‌یه‌

كه‌سانى تووشبوو به‌تایبه‌ت گه‌نجان ئه‌گه‌ر زانیان مادده‌هۆشبه‌ره‌كان زۆر به‌ئاسانى ده‌رده‌كه‌ون له‌پشكنین و شیكردنه‌وه‌ى نموونه‌ى میز كه‌ له‌دواى چه‌ند رِۆژێك له‌ناو میزه‌كه‌دا ده‌مێنێت ئه‌وا ده‌بێته ‌هۆكارێك بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره‌مادده‌ خراپانه‌ له‌ترسى ئاشكرابوونیان له‌لایه‌ن كه‌سانى ده‌وروبه‌ره‌وه‌، بۆیه‌سه‌ر باوكانه‌ئاگادارى هه‌ڵسوكه‌وتى منداڵه‌كانیان بن ئه‌گه‌ر نیشانه‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وت ده‌بێت پشكنینێك ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر نموونه‌ى میز له‌بنكه‌ى ته‌ندروستى ، وه‌ده‌بێت نموونه‌ى میزه‌كه‌ له‌ناو په‌رداخێكى پلاستیكى پاك بۆ ماوه‌ى 3 بۆ 4 رۆژ كۆبكرێته‌وه‌له‌ناو سه‌لاجه‌دا بپارێزرێت وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى پشكنینه‌كه‌پۆزه‌تیڤ بوو ، ده‌بێت پشكنینه‌كه‌ دووباره‌بكرێت له‌سه‌ر نموونه‌كه‌بۆ دڵنیایه‌كى زیاتر و كه‌مى هه‌ڵه‌.

چاره‌سه‌رى كه‌سى تووشبوو

كه‌سى تووشبوو به‌چه‌ند جۆرێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له‌وانه‌:

یه‌كه‌م: له‌ناوبردنى مادده‌ژه‌هراویه‌كانى ناو له‌ش و كه‌مكردنى ئازار و پێدانى شله‌مه‌نى.

دووه‌م: چاره‌سه‌ركردنى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌زانینی كێشه‌ى ناو خێزان وهۆكارى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر.

سێیه‌م: فێركردنى كه‌سى تووشبوو بۆ ئه‌نجامدانى كارێكى گونجاو به‌شێوه‌ى رِۆژانه‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نێو شوێنى ئیش وكارى.

چواره‌م: باشكردنى په‌یوه‌ندى كه‌سى تووشبوو له‌گه‌ڵ خێزان و ده‌وروبه‌رى.

پێنجه‌م: به‌دواداچوونى به‌رده‌وام له‌سه‌ر كه‌سى تووشبووى چاره‌سه‌ركراو بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ تا دوو ساڵ له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردن به‌چاره‌سه‌ركردنى.

دوا وته‌ى ئه‌م بابه‌ته‌

باش وایه‌باسى هه‌ندێ نیشانه‌ى ته‌ندروستى بكه‌ین بۆ زانینی حاڵه‌تى كه‌سانى تووشبوو به‌كێشه‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌زیاد نه‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵگاى كورد چونكه‌ئه‌گه‌ر زیادى كرد به‌ئاسانى بنبر ِ ناكرێت و بارى ئاسایشى وهێمنى ناو ووڵاته‌كه‌مان تێكده‌دات. زۆر جار ده‌بینین كه‌سانى تووشبوو به‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ كرِینى ئه‌م جۆره‌ماددانه‌به‌هه‌ر نرخێك بێت كه‌حاڵ و ماڵى خۆیان و هه‌موو شتێك ده‌فرۆشن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌وده‌بێته‌هۆكارێك بۆ په‌لاماردانى ئه‌ندامانى خێزانى خۆیان له‌لایه‌نى كه‌سانى دیكه‌ودووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌كۆمه‌ڵگا به‌گشتى و دژایه‌تى كردنى كه‌سانى ده‌وروبه‌ریان به‌توندى و ده‌بێته‌هۆى رِوخاندنى په‌یوه‌ندى له‌نێوان مێرد و خێزان و منداڵ و تێكدانى خێزان به‌گشتى و تووشبوون به‌كێشه‌ى ئابرِوتكێن و دزى كردن و ئه‌نجامدانى ئیشى خراپ و كوشتن بۆ ده‌ستكه‌وتنى پێویستى خۆیان له‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌ى تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌سانى تووشبوو به‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان وه‌كو هه‌وكردنى هه‌ردوو سێنگ و هه‌وكردنى دیوارى ناوه‌ر ِ استى دڵ و تووشبوون به‌كه‌م خۆراكى و هیلاكى و لاوازى ونه‌خۆشی كۆئه‌ندامى زاوزێ و حه‌ساسیه‌ت و نه‌خۆشی ده‌روونى ده‌مارگه‌لى ، له‌گه‌ڵ تووشبوون به‌دڵه‌رِاوكێى ه‌روونى و كرژبوونى ده‌مارگه‌لى و توند و تیژى له‌هه‌ڵسوكه‌وت و له‌رزى له‌ش و هێڵنج و كرژبوونى ماسولكه‌كان ، له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌نائارامى له‌بیركردنه‌وه‌و تێكچوونى بارى كه‌سێتى خۆیه‌تى وهه‌ست نه‌كردن به‌كات و شوێنى خۆیان و هه‌ستكردن به‌ته‌نیایى ودووركه‌وتنه‌وه‌له‌خێزان و كۆمه‌ڵگا و ده‌بێته‌مه‌ترسى گه‌ورا له‌سه‌ر كه‌سانى ده‌وروبه‌ر به‌هۆى تاوان وپه‌لاماردانى خه‌ڵكى شاره‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى توند و نایاسایی.

هه‌روه‌ها كه‌سانێكى تووشبوو ده‌گۆرِێن له‌ئاستى جموجۆڵى خێرا بۆ ئاستى خاوبوونه‌وه‌و ئاستى خوێندنیان تێكده‌چێت و له‌زۆربه‌ى بابه‌ته‌كان پله‌یان خراپ ده‌بێت وشێوه‌ى جل و به‌رگیان نارِێك و نائاسایى ده‌بێت و رِه‌نگى ده‌موچاویان زه‌رد ده‌بێت وهه‌ست به‌ماتبوون و قه‌هرو خه‌فه‌ت و لاوازى ده‌كه‌ن و هه‌ڵسوكه‌وت و ژیانى رِۆژانه‌ى خۆیان به‌نهێنى ده‌رده‌خه‌ن و ناو و ناونیشانى براده‌ره‌كانی خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن چونكه‌له‌یه‌ك گروپن و به‌پێكه‌وه‌ مادده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن ، هه‌روه‌ها نیشانه‌ى رِێژه‌ى خواردنی شیرینى و شه‌كر زیاد ده‌كات له‌نێوانى كه‌سانى تووشبوو به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ‌ده‌بینین ِرێژه‌ى خواردنى خۆراكى جۆراوجۆری رِۆژانه‌یان زۆر كه‌م ده‌بێت به‌هۆى تێكچوون له‌مێتابۆلیزمى هه‌رسكردن و كێشه‌ى ده‌روونیان ، بۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌كوردستاندا ده‌بێت چه‌ند رێ و شوێن له‌به‌ر بگیرێت له‌وانه‌:

كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كانى كوردستان به‌ده‌وروبه‌ره‌وه‌و نه‌هێشتنى بڵاوكردن وفرۆشتنى ، دروستكردنى چه‌ند ستافێكى پزیشكى بۆ به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى ئه‌و حاڵه‌ته‌، دروستكردنى بنكه‌ى ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ى تووشبوو به‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ، ئه‌نجامدانى چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى وورد له‌سه‌ر رِێژه‌ى تووشبووان وجۆرى چاره‌سه‌ركردنیان ، بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى له‌نێوان گه‌نجان و هه‌رزه‌كاره‌كان له‌مه‌ترسیه‌كانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان.

له‌كۆتایشدا ده‌بێت مه‌لا و مامۆستایانى ئایینى له‌م بواره‌دا رِۆڵ بگێرن چونكه ‌ته‌نها ترس له‌خواى گه‌وره ‌و زانینی حه‌رامى به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌بێته ‌هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ بنبر ِ كردنى ئه‌م كێشه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ،پێغه‌‌مبه‌‌ریش (صلى الله علیه وسلم) ده‌‌فه‌‌رموێ:(( كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ وَكُلُّ خَمْرٍ حَرَامٌ )). (رواه‌مسلم - فه‌رمووده‌ى ژماره‌- ج10) .

 

Go to the Top