حوكمی ده‌رهێنانی خوێن له ‌رۆژووان

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: حوكمی ده‌رهێنانی خوێن له ‌رۆژووان
زمان: كوردی سوراني
موفتی: شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
وه‌رگێڕان: عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ئیبنو عوسه‌یمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:"حوكمی ده‌رهێنانی خوێن له ‌رۆژووان چیه‌؟‌".
مێژوی زیادكردن: 2008-09-08
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/175121
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

حوكمی ده‌رهێنانی خوێن له ‌رۆژووان


 

 

پرسیار:ئایه‌ده‌رهێنانی خوێن به‌مه‌به‌ستی ته‌حلیل یان ته‌به‌رع كردن به‌رۆژ له‌ڕه‌مه‌زاندا رۆژوو ده‌شكێنێت یان نا؟

وه‌ڵام:ئه‌گه‌ر مرۆڤ كه‌مێ خۆێن ده‌رهێنێت له‌لاشه‌ی و شوێنه‌واری نه‌بێت له‌سه‌ری ئه‌وه‌رۆژووه‌كه‌ناشكێنێت،ئیتر ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی ته‌حلیل كردن بێت یان بۆ دیاری كردنی نه‌خۆشی بێت یان بۆ یارمه‌تی دانی كه‌سێكی موحتاج بێت.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێنی زۆری ده‌رهێناو بوه‌مایه‌ی سست بونی لاشه‌، ئه‌وه‌رۆژووه‌كه‌ده‌شكێنێت، قیاسا له‌سه‌ر حجامه‌، كه‌وا جێگره‌له‌سوننه‌تدا مرۆڤی به‌رۆژوو رۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێنێت به‌هۆیه‌وه‌،بۆیه‌دروست نیه‌بۆ مرۆڤی به‌رۆژوو له‌ڕه‌مه‌زاندا خوێن ببه‌خشێت به‌و نیسبه‌ته‌زۆره، مه‌گه‌ر زه‌روره‌تێك هه‌بێت، ئه‌وه‌له‌و حاڵه‌ته‌دا خوێن دبه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌روره‌ته‌لابات و، رۆژووه‌كه‌‌شی ده‌شكێنێت و خواردن و خوارنه‌وه‌ش ده‌خوات له‌و رۆژه‌دا و پاشان به‌قه‌زا رۆژوه‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌.

 

پرسیار: حوكمی گۆرینی خوێن چیه‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رۆژووه‌و‌نه‌خۆشی كلیه‌ی هه‌یه‌، ئایه‌پێویسته‌رۆژوه‌كه‌ی به‌قه‌زا بداته‌وه‌؟

وه‌ڵام: پێویسته‌له‌سه‌ری رۆژووه‌كه‌ی به‌قه‌زا بداته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێنی پاكی تێ ده‌كرێت، وه‌ئه‌گه‌ر ماده‌یه‌كی تریشی تێ بكرێت ئه‌وه‌رۆژوو شكێنێكی تره‌.

 

بڕوانه‌:فضائل رمضان لشيخ ابن العثيمين ،جمع عبدالرزاق حسن، س 2 .وه‌ته‌ماشای ( فتاوى علماء البلد الحرام ) ئاماده‌كرنی خالد الجریسی ،بكه له‌لاپه‌ڕه‌:٢٩٥.‌

Go to the Top